هۆلاند داوای پێداچوونه‌وه به‌ده‌ستور ده‌كات
جیهان 09:25 PM - 2015-11-27ئۆلاند داوای پێداچوونه‌وه به‌ده‌ستور ده‌كات
له‌میانی پێشكه‌شكردنی وته‌یه‌ك له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و پیرانی ولاَتـه‌كه‌ی كه له‌دوای رووداوه‌كانی پاریسه‌وه بۆماوه‌ی سی رۆژ له كۆشكی ڤێرسای مابوونه‌وه، فرانسۆ ئۆلاند سه‌رۆككۆماری فه‌ره‌نسا داوای له‌په‌رله‌مانی ولاَته‌كه‌ی كرد باری نائاسایی بۆماوه‌ی سی مانگی تر درێژبكاته‌وه.
ئۆلاند داوای پێداچوونه‌وه‌یكرد به ده‌ستوور به‌ئامانجی رێگه‌دان به‌ده‌سه‌لاَته‌گشتی یه‌كان" بۆ جولاَنه‌وه‌ی سه‌ربازی دژ به تیرۆر"، وتیشی: ده‌ستدرێژیه‌كانی سه‌ر پاریس كه لانیكه‌م 132 كوژراو و زیاتر له 350 برینداری لێكه‌وته‌وه" له‌سوریا پلانی ئه‌نجامدانی دانراو له‌به‌لجیكا رێكخراو له‌سه‌ر زه‌وی فه‌ره‌نسا به‌هاوكاری هاوبه‌شه‌كانمان ئه‌نجامدرا".
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئاشكراشیكرد كه ولاَته‌كه‌ی" كرده‌وه‌كانی له‌سوریا چرِتر ده‌كاته‌وه" دوای ئه‌وه‌ی فرۆكه فه‌ره‌نسیه‌كان زنجیره‌یه‌ك هێرشیان بۆسه‌ر داعش له رِه‌قه‌ی ناوه‌ندی ده‌سه‌لاَتی ئه‌و رێكخراوه ئه‌نجامدا، وتی": هه‌ڵگری فرۆكه‌كان(شارل دیگۆل) به‌ئاراسته‌ی رۆژهه‌لاَتی ده‌ریای ناوه‌راست ده‌جوڵێنین".
ئۆلاند جه‌ختی له دامه‌زراندنی 8500 وه‌زیفه‌ی نوی له‌بواری ئاسایش و ئابوری و داد و راگرتنی كه‌مخه‌رجكردنه‌كانی سوپا كرده‌وه، روونیشیكرده‌وه كار بۆ دامه‌زراندنی 5000 پۆلیس له‌دووساڵ و دانانی 2500 پله‌ی وه‌زیفی زیاتر بۆ وه‌زاره‌تی داد له‌پێناوی پاراستنی زیندانه‌كان و ئیداره‌دانی فه‌رمانگه دادیه‌كان ده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ 1000 پله‌ی وه‌زیفیش بۆ بواری گومرگ.
له‌ومیانه‌دا، سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ره‌نسا هۆشداری دا له ئه‌نجامدانی ده‌ستدرێژی تر بۆسه‌ر فه‌ره‌نساو ولاَتانی تری ئه‌وروپی له‌چه‌ند رۆژ یان چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا، وه فه‌ره‌نساش له‌كه‌شێكی هه‌ره‌شه‌ئامێزدا ده‌مێنێته‌وه بۆماوه‌یه‌كی درێژ.
فالس له‌میانی لێدوان بۆ رادیۆی(RTL) ی ولاَته‌كه‌ی وتی": (ئه‌و هێرشانه) له‌سوریا رێكخراو پلانی بۆدانرا"، به‌ڵێنیشی به كاردانه‌وه‌ی توندی فه‌ره‌نسا دژ به داعش له‌سوریا دا، له‌رێگه‌ی بۆردومانكردنی پێگه‌كانیان. ئه‌و؛ زه‌نگی داخستنی مزگه‌وته‌كان و شوێنی كۆمه‌ڵه توندره‌وه‌كان و هه‌موو ئه‌وانه‌شی تێیدان دا، چونكه به‌وته‌ی ئه‌و "مه‌ترسین له‌سه‌ر كۆماری فه‌ره‌نسا"، روونیشیكرده‌وه" له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌ره‌كان و به‌هه‌موو توانایه‌كه‌وه له‌و رِووه‌وه كارده‌كه‌ین".
سه‌رۆكوه‌زیران وتی" سوود له چوارچێوه‌ی یاسایی وه‌رده‌گرین كه رێگه به باری نائاسایی ده‌دا تا ئه‌وكه‌سانه‌ی سۆزیان بۆ گروپه توندره‌وه‌كان هه‌یه لێپیچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ین".
هه‌ر له‌وچوارچێوه‌یه‌دا، برنار كازانوف وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: هێزه‌كانی پۆلیس له‌میانی پشكنین و هه‌ڵمه‌ته‌كانیان له‌دوای رووداوه‌كه‌ی پاریس، توانیویانه 23كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن كه هه‌ندێكیان چه‌كی قورسیان پێبووه.
كازانۆف به رۆژنامه‌نووسانی وت: له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا، مانه‌وه‌ی 104 كه‌سیان له‌ولاَته‌كه‌یان سنورداركردووه و پۆلیس 168 هه‌ڵمه‌تی گه‌رانی ئه‌نجامداوه، روونیشیكرده‌وه" پێویسته بۆ هه‌مووان ئاشكرابێت كه ئه‌وه سه‌ره‌تای هه‌ڵمه‌ته‌كانه‌و، بۆ له‌مه‌ودواش به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئه‌و؛ هێمای بۆ داخستنی 87 پێگه‌ی ئینته‌رنێتی و تاوه‌ره‌كانیان كرد، له‌گه‌ڵ داخستنی ئه‌و مزگه‌وتانه‌ی كه بوونه‌ته شوێنی له‌باوه‌شگرتنی توندرِه‌وه‌كان و تیرۆریستان و، ده‌ستگیركردنی چه‌ندین پیاوی دینی توندره‌و.
له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیش له‌گه‌ڵ جان جانبۆن-ی هاوتا به‌لجیكیه‌كه‌ی، وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا وتی" كاره‌كه له‌ئێستاوه ده‌ستپێده‌كا"، شه‌رِی دژ به‌تیرۆر شتێكه هه‌ر ده‌بێت بیكه‌ین و هیچ بژارده‌یه‌كی تر نیه له‌به‌رده‌ممان جگه له شه‌رِی به‌ربه‌ری و وه‌حشیه‌كان.
له‌باره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و رووداوه خوێناویه، جێگری داواكاری گشتی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: لێكۆڵه‌ره‌وان ناسنامه‌ی دووان له تیرۆریستانیان ئاشكراكردووه، یه‌كێكیان پاسپۆرتی سوری بووه كه مۆری مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئاسایشی گشتی یۆنانی پێوه‌بووه.
تیرۆریستی دووه‌میش به ناوی سامی عمیمور، ناسنامه‌كه‌ی فه‌ره‌نسیه‌و له ده‌وروبه‌ری پاریس له‌دایكبووه، له‌لایه‌ن ده‌زاگای دژه‌تیرۆری فه‌ره‌نساوه ناسراو بووه له 2012 ه‌وه، هه‌روه‌ها فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیشی له 2013ه‌و بۆ ده‌ركراوه.
هه‌روه‌ها چه‌ند تاوانبارێكی تری رووداوه‌كه ناسراونه‌ته‌وه، بریتین له عومه‌ر ئیسماعیل مسته‌وفی خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ی فه‌ره‌نسی، كه یه‌كێك بووه له‌ئه‌نجامده‌رانی كرده‌وه‌كه‌ی سه‌ر شانۆی (باتاكلان)، وه بیلال حه‌ده‌فیش یه‌كێكی تر بووه له‌و سی كه‌سه‌ی كه له‌به‌رده‌م ده‌رگای سه‌ره‌كی یاریگای (دوفرانس) خۆی ته‌قانده‌وه، تیرۆریستێكی تریش به‌ناوی ئیبراهیم عه‌بدولسه‌لام كه له شه‌قامی ڤۆڵتێر خۆی ته‌قانده‌وه به‌بی كه‌وتنه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی.
لێكۆڵه‌ره‌وانی رووداوه‌كه تیشكیان خستوه‌ته‌سه‌ر براكانی (عه‌بدولسه‌لام)، كه یه‌كێكیان له‌به‌لجیكا ده‌ستگیركراوه به‌بی هه‌بوونی به‌ڵگه له‌سه‌ر تێوه‌گلانی. هه‌روه‌ها ده‌زگاكانی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی تیرۆر به‌شوێن برای دووه‌میه‌وه‌ن به‌ناوی(سه‌لاَح)، به‌لاَم تائێستا نازانرێت كه تێوه‌گلاوه به كرده‌وه‌تیرۆریستیه‌كان یاخود نا.
له‌لایه‌كی تره‌وه، راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیته‌رز ئاشكرای كردووه، كه پرۆژه‌یه‌كی ده‌ولی هاوبه‌ش له‌پشت تیرۆره‌وه‌یه له‌ئه‌وروپا، ئه‌وه‌شی به‌یانكردووه كه تیمێكی مه‌شقپێكراو له‌ئاستێكی هه‌ره به‌رزی ولاَتانی جیاواز پشتیوانی له‌و رێكخراوه تیرۆریستیه ده‌كه‌ن كه له رۆژهه‌لاَتی ناوه‌راسته‌وه درێژده‌بێته‌وه به‌ره‌و برۆكسل له‌رێگه‌ی دوورگه‌ی (لیرۆس)ی یۆنانی و ناوچه‌ی(شارتر)ی فه‌ره‌نسی، له‌وانه‌یه به‌ره‌و ئه‌ڵمانیاش.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی چه‌ك و ته‌قینه‌وه‌كانی هێرشه‌كه ده‌كرێت و، له‌وانه‌یه ژماره‌ی ئه‌و ولاَتانه‌ی ئه‌م شانه تیرۆریستیه به‌كارده‌هێنن زیاتر ببن.
PUKmedia راپۆرتی - یادگارعه‌لی
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18