رێكخراوی ژنان و ئافره‌تان بۆ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه: بابه‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ین
ژنان 08:40 PM - 2015-11-27درێژه به‌خه‌بات و تێكۆشان ده‌ده‌ن
به‌بۆنه‌ی رۆژی 25ی نۆڤه‌مبه‌ر رۆژی جیهانی ژنان دژی توندوتیژی ،رێكخراوه‌كانی ژنان و ئافره‌تان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌و ، جه‌ختیان له‌به‌رده‌وامی خه‌بات و تێكۆشانی ژنانی كورد كرد به‌رامبه‌ر به رووداو گۆڕانكاریه هه‌نووكه‌ییه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و بواره‌كانی تر.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
به‌یاننامه‌ی رێكخراوه‌كانی ژنان و ئافره‌تان له‌شاری هه‌ولێر، له 25ی نۆڤه‌مبه‌ر رۆژی جیهانی ژنان دژی توندوتیژی له‌ژێر دروشمی:
"ئێمه‌ی ئافره‌تان و ژنانی كوردستان به‌رده‌وامی به خه‌بات و تێكۆشان ده‌ده‌ین"
به‌رێزان وه‌ك ده‌زانن 25ی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 1999ه‌وه له‌لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه وه‌ك رۆژی به‌رانگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دیاریكراوه‌و له‌م رۆژه‌دا هه‌وڵه‌كان چڕتر ده‌كرێنه‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و بنه‌بڕكردنی توندوتیژی دژی ژنان.
ئێمه له زۆربه‌ی رێكخراوه‌كانی ژنان‌و ئافره‌تان له كوردستان بۆ به‌رزراگرتنی یادكردنه‌وه‌ی قوربانیانی توندوتیژی به‌سه‌رجه‌م شێوازه‌كانیه‌وه هه‌موو ساڵێك مه‌شخه‌ڵی یه‌كسانیو دادپه‌روه‌ری مرۆڤایه‌تی به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه.
له 25ی نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵداو له‌بارودۆخێكی ئالۆزو ناجێگیرو ناسه‌قامگیری باری سیاسیی وئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمه‌كه‌مانه‌وه به‌هۆی شه‌رِی سه‌پێنراوی تیرۆریستانی داعش و زیادبوونی دیارده‌ی توندوتیژی و قۆڵبوونه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌كانی و كۆچی گه‌نجان و خێزانه‌كانی له‌یه‌كترازان و زیادبوونی په‌یرِه‌وكردنی داب‌و نه‌ریته چه‌قبه‌ست وه دواكه‌وتوه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگاو لاوازی و كارپێنه‌كردنی یاسا‌و به‌سزانه‌گه‌یشتنی تاوانباران و دیارده‌ی تووندوتیژی بۆته ترسناكترین جه‌نگ.
په‌یامی ئێمه‌ی ژنان‌و ئافره‌تانی كوردستان له‌م رۆژه‌داوبه‌درێژایی رۆژه‌كانی ساڵ به‌رده‌وامی هه‌وڵو كۆششه بێوچانه‌كانمانه له ئاست ره‌تكردنه‌وه‌ی پله‌دوویوپه‌راوێزخستنو به‌كه‌مزانینی كه‌سایه‌تیو تواناكانمان له ژێر په‌رده‌ی ئاین‌و جیاوازی بیر‌و ڕای مه‌زهه‌بیو نه‌ته‌وه‌یی و دوور له‌به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كان.
له‌م رۆژه‌دا بانگهێشتی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگاو به‌تایبه‌ت ژنان و ئافره‌تان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین كاری جددی و دڵسۆزانه له‌پێناو پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ بكه‌ین بۆ بنیادنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی پێشكه‌وتووشارستان و هاوچه‌رخ هاوشانی گه‌لانی پَشكه‌وتوی جیهان. له‌كاتێكدا هه‌رێمه‌كه‌مان به‌ره‌وپێشچوونێكی به‌رچاوی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان به‌خۆیه‌وه دیوه.
دیارده‌ی توندوتیژی به‌گشت شێوازه‌كانیه‌وه هیچ سنورێكی نیه ، به‌ڵام ئامانجی سه‌ره‌كی و هه‌میشه‌یی ئێمه‌ی ژنان بۆ به‌دیهێنانی یه‌كسانیه له مافه‌مه‌ده‌نی و ئابووری و یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا له‌پێناو به‌هێزتركردنی كه‌سایه‌تی تاكو پاراستنی مافی هاوڵاتی بوونمانو خۆشه‌ویستی و دڵسۆزی بۆ نیشتمان‌و سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری ناكۆكی و دوبه‌ره‌كی ناوخۆیی و شه‌ره سه‌پێنراوه‌كانی سه‌ر میلله‌ته‌كه‌مان به‌تایبه‌تی شه‌ری نارِه‌وای داعش كه ژماره‌یه‌كی بێشوماری له ژنان‌و كچان و منداڵ و پیاوانی ناوچه‌كانی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری شاری موێل به تێكه‌ڵ له‌سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌و ئایین و زمان و مه‌زهه‌به‌كان كه تا ئێستا به‌رده‌وام پێوه‌ی ده‌ناڵێنن.
هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا ئێمه ئافره‌تانو ژنانی زۆربه‌ی رێكخراوه‌كانی ژنان‌و ئافره‌تان له كوردستان به ئه‌ركو مافی خۆمانی ده‌زانین ئه‌م چه‌ند پێشنیاره‌و داواكاریه بخه‌ینه روووكاری جددی له‌سه‌ر بكرێ "بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه ناله‌بارانه‌ی رووبه‌روومان بوونه‌ته‌وه
به‌رێزان ژنان‌و ئافره‌تانو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌و راگه‌یاندنكارانی كوردستان با پێكه‌وه كار بكه‌ین له‌پێناو:
كاركردن به‌یاساو ده‌قه یاساییه‌كان و جێبه‌جێكردنیان وه‌ك خۆی له دادگا‌و دام‌و ده‌زگا كان.
دادوه‌ری گشتی رۆڵی ته‌واووبێلایه‌نانه ببینێ له‌كاره‌كانیدا.
له‌پاڵ یاسا ناوخۆییه‌كاندا سود له رێكه‌وتننامه‌و جارنامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان وه‌ربگیرێت له به‌رژه‌وه‌ندی پاراستنی ژنان‌و منداڵان و سه‌رجه‌م تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا.
سزادانی بكوژانی ژنان‌و ئافره‌تان به‌پێی یاسا‌و دور له ده‌ست تێوه‌ردانی لابه‌لا.
قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و به‌كارهێنانی بۆ مه‌به‌ستی نایاسایی.
بایه‌خدانی زیاتر به بنكه‌كانی داڵده‌دانی قوربانیانی توندوتیژیو مامه‌ڵه‌كردنیان به‌شێوه‌یه‌كی شارستانیانه.
رێزگرتن له‌كارو رۆڵی ژنان بێده‌ستوه‌ردانو سه‌پاندنی بیرورای ته‌سكی حزبایه‌تی
هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند بۆ نه‌هێشتنی به‌رگریكردنو داڵده‌دانی ئه‌نجام ده‌رانی توندوتیژی و رێگریكردن له به‌كارهێنانی یاساكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.
ده‌ركردنی برِیارێك هاوشێوه‌ی زیندانیانی سیاسی‌و جینۆسایدكردنی ئافره‌تان و ژنانی قوربانی ده‌ستی تیرۆریستانی داعش.
بایه‌خدانی تایبه‌ت به قوربانیانی شه‌ری داعش له‌سه‌رجه‌م شار‌و ناوچه‌كان بۆ باشكردنی باری ده‌روونیو ته‌ندروستیان، به‌یارمه‌تی پسپۆرانی تایبه‌ت به‌م بوارانه له‌ناوه‌وه‌ه هه‌رێم.
بنیادنانه‌وه‌ی كه‌رتی گشتی و ره‌خساندنی هه‌لیكار بۆ ژنان و ئافره‌تانی بێكار.
بایه‌خدان به بواری په‌روه‌رده‌و كه‌رتی ته‌ندروستی كه دوو بواری زۆر سه‌ره‌كی و گرنگ‌و هه‌ستیارن له پێگه‌یاندن و دروستكردنی وشیاری تاكو كۆمه‌ڵ.
نه‌هێشتنی دیارده‌ی كارپێكردنی مندالاَن و گه‌نجان له‌خوار ته‌مه‌نی یاسایی (18ساڵ).
سنوردانانو رێكخستنی به‌رنامه‌ی كه‌ناڵه‌ناوخۆیی و ئاسمانیه‌كانی هه‌رێم، بۆ زیاتر بایه‌خدان به به‌رنامه‌ی رۆشنبیری و هۆشیاری و په‌روه‌رده‌یی.
له‌كۆتاییدا خه‌بات و ماندوبون و خۆبه‌ختكردنی سه‌رجه‌م ئافره‌تان و ژنانی كوردستان به‌رز ده‌نرخێنین وداوا ده‌كه‌ین یه‌ك ده‌نگ ویه‌ك ره‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست داكۆكی له‌ماف و ئیراده‌ی خۆمان بكه‌ین و پشتیوانی و هه‌وكاری بۆ قوربانیانی ده‌سته ره‌شه‌كانی توندوتیژی دووباره ده‌كه‌ینه‌وه.
رێكخراوه‌كانی به‌شدار
یه‌كێتی ژنانی كوردستان
كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی كوردستان
ئافره‌تانی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
ژنانی هه‌ده‌په
ئافره‌تانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران
یه‌كگرتووی خوشكانی ئیسلامی كوردستان
ئافره‌تانی توركمان
رێكخراوی خوشكانی ئیسلامی كوردستان
رێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان
یه‌كێتی ئافره‌تانی ئاشووری
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25