riklam

كۆسرەت رەسوڵ گەیشتەوە هەرێم

ی.ن.ک‌‌ 05:25 PM - 2015-11-27
لەلایەن ژمارەیەك بەرپرسی حزبی و حكومیەوە پێشوازی لێكرا

لەلایەن ژمارەیەك بەرپرسی حزبی و حكومیەوە پێشوازی لێكرا

دوابەدوای سەردانی بۆ دەرەوەی وڵات، ئێوارەی ئەمڕۆ 2015/11/27 كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتەوە هەرێمی كوردستان.

لەمەراسیمی گەڕانەوەو پێشوازی لێكردنیدا هەریەك لە عەدنان موفتی، سەعدی پیرە  د.ئەرسەلان بایز ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر ئامادەی بوون و بەگەرمییەوە پێشوازییان لەجێگری یەكەمی سكرتێری گشتی كرد.

لای خۆیەوە كۆسرەت رەسوڵ عەلی سوپاسی ئەم پێشوازییە گەرمەی كردو رایگەیاند: لەمڕۆوە پێویستە هەموو هەوڵەكان بخرێنەگەڕ بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان و یەكدەنگی گەلی كورد.

PUKmedia راگەیاندنی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket