riklam

بەڤیدیۆ..هێزێكی سلێمانی دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی داعشدا دەگرێت

کوردستان 03:14 PM - 2015-11-27
پڕكراوە لەبەرمیلی بۆمبڕێژكراو

پڕكراوە لەبەرمیلی بۆمبڕێژكراو

هێزەكانی لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی لەكاتی ئازادكردنەوەی گوندەكانی باشوری كەركوك دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی داعشدا گرتوە.

بەپێی ئەو ڤیدیۆیەی لەلایەن یەكێك لەپێشمەرگەكانەوە بۆ PUKmedia نێردراوە ئەوەی خستەڕوو كە لەكاتی ئۆپراسیۆنی هێزەكانییاندا كە بەشداریان لەئازادكردنەوەی گوندەكانی باشوری كەركوك كردوە لەگوندی سەید خەڵەف دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی داعشدا گرتوە كە ئامادەیان كردبوو تا بەهێزەكانی پێشمەرگەدا بیتەقێننەوە.

بەپێی گرتە ڤیدیۆیەكە، ئۆتۆمبێلەكە كە لەجۆری فۆردەو بەپێی تابلۆكەی ئۆتۆمبێلی پێشتری هێزە ئەمنیەكانی عیراقە پڕكراوە لەبەرمیلی بۆمبڕێژكراو و پێشی ئۆتۆمبێلەكەش بەپارچە پلێت داپۆشراوە تا لەكاتی رۆیشتندا بەئاسانی نەتەقێنرێتەوە.

PUKmedia تایبەت  

لینكی یارمه‌تیده‌ر( بۆبینینی گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌)

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket