riklam

نەوتی هەرێم بەبۆریی لەڕێی ئێرانەوە هەناردە دەكرێت

ئابوری 11:18 AM - 2015-11-27
لە57 بلۆكە نەوتییەكەی هەرێم 27یان دەكەونە پارێزگای سلێمانی و گەرمیان

لە57 بلۆكە نەوتییەكەی هەرێم 27یان دەكەونە پارێزگای سلێمانی و گەرمیان

بەمەبەستی راكێشانی دوو بۆریی نەوت و گاز لەهەرێمەوە بۆ ئێران و لەوێشەوە بۆ وڵاتانی ئاسیا وەفدێكی وزەی ئێرانی سەردانی هەرێم دەكات و تا كۆتایی ساڵی داهاتوش گازی هەرێمی كوردستان دەگەیەنرێتە ئەوروپا.

دكتۆر بێوار خنسی پسپۆڕی بواری نەوت و غاز لە هەرێمی كوردستان لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئەنادۆڵ رایگەیاند: بەپێی زانیارییەكان بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوو وەفدێكی تایبەتمەندی ئێرانی لەبواری وزە سەردانی هەرێمی كوردستان بكات بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر راكێشانی دوو بۆریی نەوت و گاز لەهەرێمەوە بۆ ئێران و لەوێشەوە بۆ وڵاتانی ئاسیا وەكو چین و ژاپۆن، حكومەتی هەرێمیش پشتیوانی ئەو هەنگاوە دەكات.

ئەوەشی خستوەتەڕوو: ئێستا لەو 57 بلۆكە نەوتییەی هەرێم 27یان دەكەونە پارێزگای سلێمانی و ناوچەی گەرمیانەوە، ئەو ناوچانەش 600 كلیۆمەتر سنوریان لەگەڵ ئێران هەیە، هەندێك كێڵگە هەیە 30 تا 40 كیلۆمەتر لەئێرانەوە دورن، بۆیە ئەو ناوچانە شوێنی گونجاون بۆ راكێشانی بۆرییەكان بەپشت بەستن بەبنەمای كەمترین خەرجی و زۆترین داهات.

لەبارەی هەناردەكردنی گازی هەرێم بۆ توركیا و لەوێشەوە بۆ ئەوروپا دەڵێت:بڕیارە لەكۆتایی 2016و سەرەتای 2017 هەرێمی كوردستان لەڕێگەی بۆرییەكی تایبەتەوە گاز هەناردەی توركیاو لەوێشەوە بۆ ئەوروپا بكات، لەگەڵ ئەوەشدا هەرێمی كوردستان لەماوەیەكی نزیكدا رۆژانە ملیۆنێك بەرمیل نەوت هەناردە دەكات، ئەوەش پێویستی بەڕاكێشانی بۆرییەكی دیكەی نەوت بۆ توركیا هەیە، بەتایبەت ئەو بۆرییەی ئێستا نزیكەی 650 كیلۆمەتر درێژییەكەیەتی لەشرناخ تا دەگاتە بەندەری جیهان و جاروبار روبەڕووی تەقاندنەوە یان كونكردن دەبێتەوە، وا باشترە بۆرییەكی تریش هەبێت.

خنسی ئاماژەی بەوەشداوە كە هەرێمی كوردستان زۆرترین هێڵی راكێشانی بۆریی بۆ هەناردەكردنی نەوت و گازی سروشتی بۆ دەرەوە هەبێت و بەپێویستی دەزانێت لەڕێگەی ئێران وزەی خۆی بۆ ئاسیاو لەڕێگەی توركیا بۆ ئەوروپای هەناردە بكات.

لەبارەی یەدەگی نەوت و گازی هەرێمیشەوە، رایگەیاندوە: بەتەنها لە سێ پارێزگاكەی هەرێم  (سلێمانی، دهۆك، هەولێر) نزیكەی 40 هەزار كیلۆمەتر دەبێت، یەدەگی نەوتی هەرێم بڕی 45 ملیار بەرمیل نەوت و بڕی 5.7 تریلیۆن مەترسێجا گاز دەبێت، بەگەڕانەوەی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمیش واتە كەركوك و شەنگال و ناوچەكانی دیكە، هەرێم دەبێتە خاوەنی زیاتر لە 90 ملیار بەرمیل یەدەگی نەوتی و زیاتر لە 8 تریلیۆن مەترسێجا لە گاز، بەوپێیە لەكۆی یەدەگی جیهان لەنەوت كە هەزار و 100 ملیار بەرمیل نەوتە، هەرێمی كوردستان نزیكەی 9 لەسەدی هەیە، هەروەها لەگازیش لەوڵاتە یەكەمەكاندایە.

رونیشكردوەتەوە: ئێستا لەو 57 بلۆكە نەوتییەی هەرێمی كوردستان نزیكەی 14 تا 18 بلۆك نەوت و گازی لێ دیاریكراوەو ئەوەش بووەتە سەرچاوەیەكی سەرەكی وزە، گەورە كۆمپانیاكانی ئێكسۆن مۆبیل و تۆتاڵ و شێڤرۆنیش لێرەن، هەرێمی كوردستان یەدەگی نەوتی لە یەدەگی نەوتی ئەمریكا كە 50 ویلایەتە زیاترە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket