riklam

ئەردۆگان: پوتین وەڵامم ناداتەوە

جیهان 10:45 AM - 2015-11-27
چەندجارێك پەیوەندی بەپوتینەوە كردوە

چەندجارێك پەیوەندی بەپوتینەوە كردوە

ئەردۆگان رایگەیاند دوای روداوی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكە روسیەكە چەندجارێك پەیوەندی بەپوتینەوە كردوە، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكەی ناداتەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا لەمیانەی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی (فرانس 24)ی فەرەنسی، ئەوەشی ئاشكراكردوە كە دوای روداوی خستنەخوارەوەی فڕۆكە روسیەكە هەوڵیداوە پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی روسیا ئەنجامبدات، بەڵام پوتین وەڵامی پەیوەندییەكەی ناداتەوە. 

دوای خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی جەنگی جۆری سۆخۆ-24ی روسیا لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە پەیوەندییەكانی نێوان توركیاو روسیا ئاڵۆز بووەو وەك وەڵامێكیش بۆ ئەو كارەی توركیا بەرامبەر روسیا كردی، حكومەتی روسیا وەك بەكارهێنانی سزا چەند رێوشوێنێكی ئابوری دژی توركیا گرتوەتەبەر.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket