riklam

هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مریكا ره‌وانه‌ی كوردستان ده‌كرێت

کوردستان 08:42 AM - 2015-11-27
بۆ مه‌شقپێكردنی شه‌ڕڤانان

بۆ مه‌شقپێكردنی شه‌ڕڤانان

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی پیشاندا به‌ ناردنی ژماره‌یه‌ك سه‌ربازو راهێنه‌ری سه‌ربازی بۆ مه‌شقپێكردنی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ ، به‌پێی تازه‌ترین زانیاری 50 سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌ی ره‌مێلان له‌ نزیك كۆبانێ جێگربوون و گه‌یشتوونه‌ته‌ خاكی كوردستان . 

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌یه‌په‌گه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا و دوای بڕیاری حكومه‌تی ئه‌مریكا بۆ مه‌شقپێكردنی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ ، له‌ دوو رۆژی رابردوودا 50 سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ناو خاكی توركیاوه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ رۆژئاوای كوردستان و له‌نزیك كۆبانێ و له‌سه‌ربازگه‌ی رومێڵان كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن رژێمی سوریاوه‌ بۆ كاری سه‌ربازی به‌كارهێنرابوو، جێگركراون . 

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:  ئه‌و 50 سه‌ربازه‌ ژماره‌یه‌كیان هێزی تایبه‌تی ئۆپراسیۆنی تایبه‌تن و ژماره‌یه‌كیشیان راهێنه‌ر و راوێژكاری سه‌ربازین و له‌ئێستادا له‌هه‌وڵی دامه‌زراندنی مه‌شقگه‌یه‌كی سه‌ربازین  بۆ ئه‌وه‌ی پلانه‌ سه‌ربازیه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن ، ئه‌ویش مه‌شپێكردنی شه‌ڕڤانانی ژن و پیاوی كورده‌. 

 

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ ئاژانسه‌ جیهانیه‌كان به‌تایبه‌ت قرانس پرێس و DW  له‌ڕێگه‌ی سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌كانیانه‌وه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌یان پشــتڕاستكردوه‌ته‌وه‌ . 

 

PUKmedia   سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket