د.ئاسۆ جه‌نگی: لایه‌نه‌كان به‌په‌له بگه‌نه رێككه‌وتن
تاراوگە 09:21 PM - 2015-11-26.
د.ئاسۆ جه‌نگی تاڵه‌بانی په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه، كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
په‌یامێكی پێویست!
دوای خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كه‌ی روسیا له‌لایه‌ن توركیاوه، بیانووی گۆڕانكاری هاوكێشه سیاسیه‌كان و كاریگه‌ری راسته‌وخۆی بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌هه‌موو كات زیاتر ده‌كات.
خوێندنه‌وه‌مان وایه كه؛ روسیا به‌ئاسانی ئه‌م روداوه تێناپه‌ڕێنێ، وه‌ڵامی ژیرانه‌و به‌رنامه بۆ داڕێژراوی ده‌بێت بۆیه‌ش په‌له‌ی نه‌كرد له‌تۆڵه كردنه‌وه‌و، حكومه‌تی روسیا هێشتا له‌دیراسه‌كردنی تێكڕای بارودۆخه‌كه‌یه تا وه‌ڵامێكی كاریگه‌رترو كاریگه‌ری ئه‌رێنیی دورمه‌ودا بپێكێ.
له‌به‌رامبه‌ردا، توركیا سه‌رباری ئه‌و كاره‌ی كردی، ده‌سته‌وه‌ستان نه‌وه‌ستاوه‌و له‌هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری نێوده‌ڵه‌تی و سوودوه‌رگرتنه له‌ئه‌ندامێتی ناتۆ.
به‌گشتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌نێوان هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر‌و گرژی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، به‌تایبه‌ت ئه‌و روداوه‌ی رویدا، خێراتر به‌ڕووی گۆڕانكاری نوێتر هه‌نگاو ده‌نێت.
بۆیه به‌پێویستی ده‌زانم كه؛ داوا له‌سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستان، سه‌رجه‌م هێزو پارته‌كان، بكه‌م كه له‌م بارودۆخه‌دا، هه‌نگاوی خێراتر‌و جدیتر بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی كورد‌و، چاره‌سه‌ركردنی به‌په‌له‌ی كێشه نێوخۆییه‌كان بهاوێژن.
هه‌روه‌ها داواش له‌راگه‌یاندنه‌كان و سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌م رۆڵی ئه‌رێنیان هه‌بێ و هاوكاربن بۆئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان به‌ئاشتی و ئارامی، خێراتر گرفته‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن.
به‌پێچه‌وانه‌وه، به به‌رده‌وامی دان به‌م كێشانه‌و چاره‌سه‌رنه‌كردنی به‌په‌له‌یان، هه‌ڵه‌كانی مێژوو دووباره ده‌بنه‌وه.
به‌پێویستی ده‌زانم دووپاتی بكه‌مه‌وه‌كه؛ دوورونزیك ئه‌م روداوه‌ی روویدا به‌ئاسانی تێناپه‌ڕێت و ده‌رگای به‌رووی زۆرێك له‌بیانووی گۆڕانكاری هاوكێشه سیاسیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرده‌وه، جیۆپۆڵۆتیكی كوردستان و گرنگیه‌كه‌ی هه‌میشه جێی مشتوومڕه‌و به‌رنامه‌ڕێژی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كراوه‌و وردتریش ده‌كرێ.
ناكرێ په‌ند له‌هه‌ڵه‌كانی مێژوو وه‌رنه‌گرین و له‌گۆشه‌نیگای به‌رته‌سكی به‌رژه‌وه‌ندی تاكلایه‌نی، هه‌ڵوێستی دژوپشتگیری، بۆ هه‌ر لایه‌ك له‌لایه ناكۆكه‌كان ده‌رببڕین.
بۆیه لێره‌وه داوا له‌لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م به‌په‌له بگه‌نه رێككه‌وتن و هه‌رچی زوتره پلانێكی تۆكمه‌ی ورد‌و به‌رنامه بۆ داڕێژراو ئاماده‌سازی بكرێ بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك له‌ئه‌گه‌ره چاوه‌ڕوانكراوه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ره‌كی هه‌مووان بێت.
سڵاو له‌پێشمه‌رگه‌و گه‌ریلاو شه‌ڕڤانانی كوردستان
سڵاو له‌گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان
د.ئاسۆ جه‌نگی تاڵه‌بانی
مۆسكۆ - ٢٦ ی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠١٥
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24