riklam

سۆران.. چالاكی بۆ هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان بەڕێوەدەچێت

ژنان‌ 07:45 PM - 2015-11-26
 داوا لەمامۆستایانی ئاینی كرا لەهۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگەدا رۆڵیان هەبێت

داوا لەمامۆستایانی ئاینی كرا لەهۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگەدا رۆڵیان هەبێت

بەبۆنەی هەڵمەتی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی بەژنان بەهەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران سمینارێكی سازكرد كە ژمارەیەك مامۆستای ئایینی و وتاربێژی مزگەوتەكان ئامادەبوون.

لەمیانەی سمینارەكەدا هەریەك لە وەیسی سەعید وەیسی بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران و سالار تەحسین بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە سۆران باسیان لە گرنگی بایەخ دانی ئایینی ئیسلام كرد بە ژنان و بۆ ئەمەش تشكیان خستەسەر مێژووی پڕ لەسەروەری ئیسلام كە هەمیشە هەوڵی داوە ژن لەزیندە بەچاڵكردن و كۆیلەكردن رزگار بكات، هەروەك بەتوندی كردەوە تیرۆرستیەكانی گروپی داعشیان ریسوا و شەرمەزاركرد بەتایبەت كەنیزەكردنی ژنانی ئێزیدی و داوایان كرد هەموو لایەك هەوڵی پتری ئازادكردنیان بدەن . لەبەشێكی تر سمینارەكەدا باسیان لە گرنگی ئەنجامدانی هەڵمەتی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان كردو هیوایان خواست مامۆستایانی ئایینی لە رێگا وتارو ئامۆژگارییەكانیان زیاتر هەوڵی هۆشیاركردنەوەی گۆمەڵگا بدەن.

PUKmedia راماڵ ئەحمەد - سۆران

 

50441626112015_9988.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket