riklam

ئەدۆنیس بانگهێشتی كوردستان دەكرێت

ئەدەب وهونەر 05:15 PM - 2015-11-26
مەلا بەختیارو ئەدۆنیس گفتوگۆیان لەبارەی كۆنفرانسی دابڕانەوە كرد

مەلا بەختیارو ئەدۆنیس گفتوگۆیان لەبارەی كۆنفرانسی دابڕانەوە كرد

مەلا بەختیار، لەگەڵ ئەدۆنیسی گەورە شاعیری عەرەب و جیهان، گفتوگۆ لەبارەی كۆنفرانسی دابڕانەوە دەكەن و ئەركی رووناكبیران و نوسەران، لەڕوبەروبوونەوەی تیرۆردا هەڵدەسەنگێنن.

دوابەدوای گەیشتنی بۆ پاریس، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 2015/11/26 مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی، چاویكەوت بە شاعیری گەورەی عەرەب و جیهان ئەدۆنیس.

لەدیدارێكیشدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سیاسی و هەلومەرجی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كوردستان و بەتایبەت ئەركی نوسەرو ڕوناكبیر لەم هەلومەرجەدا كرا، كە داعش و تیرۆر دەوڵەتان و گەلانیان دوچاری رۆژگاری رەشی ترس و تیرۆر كردوە.

لەدرێژەی دیدارەكەدا، مەلا بەختیار، زانیاریی و رونكردنەوەی پێویستی سەبارەت بەكۆنفرانسی دابڕان، وەك پرۆژەیەكی رۆشنگەری، كە لەكوردستان سەری هەڵداوە، خستەڕوو.

دوابەدوای گفتوگۆیەكی هەمەلایەنە سەبارەت بەدابڕان و ئەركاكانی رۆشنگەری، ئەدونیس خۆشحاڵی خۆی بۆ دروستبونی دابڕان راگەیاندو وتی: ئێجگار خۆشحاڵم بەدابڕان و راشیگەیاند: بەبێ دابڕانی عەقلانی  لەبیروبۆچونەكانی سەدەكانی ناوەڕاست، مەحاڵە كۆمەڵە ئیسلامییەكان رزگاریان ببێت و گۆڕانكاری روبدات.

لەكۆتایی دیدارەكەشیدا، مەلا بەختیار، بەمەبەستی سیمینارو چاوپێكەوتن و كۆڕو كۆبوونەوە، وەك بەشێك لەپرۆژەكانی دابڕان لەسەرەتای مانگی چواری ئاییندەدا، ئەدۆنیسی بانگهشتی كوردستان كرد. لەبەرامبەریشدا ئەدۆنیس بەخۆشحاڵییەوە بانگهێشتەكەی قبوڵكرد.

شایانی باسیشە، ئێوارەی ۲۹/۱۱ جارێكی تر مەلا بەختیار، بۆ ئێوارەیەكی دیالۆگ لە گەڵ چەندین ڕۆشنبیری تر داوەتی ئەدۆنیس دەبن.

PUKmedia راگەیاندنی لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی

 

 

0151426112015_IMG_0135.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket