هه‌ولێر.. چۆن له 25ی نۆڤه‌مبه‌ردا ده‌ستدرێژی سێكسی كرایه‌سه‌ر منداڵێكی 5 ساڵان؟
ریپۆرتاژ 04:00 PM - 2015-11-26.
دوای ئه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی قێزه‌ون له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان بڵاوكرایه‌وه، كه تێیدا ئه‌وه ئاشكرا كرابوو له‌مزگه‌وتێكی شاری هه‌ولێردا له‌ڕۆژی 25ی تشرینی دووه‌م كه ئه‌و رۆژه‌ش رۆژی جیهانی نه‌هێشتنی توندوتیژییه دژی ره‌گه‌زی مێ، گه‌نجێك ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كاته سه‌ر منداڵێكی ته‌مه‌ن 5 ساڵان و له‌ئه‌نجامدا منداڵه‌كه په‌رده‌ی كچێنی له‌ده‌ستده‌دات.
ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ی جێی داخه، ئه‌وه‌یه كه تائێستاش ئه‌و گه‌نجه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كه‌ی كردووه‌ته سه‌ر منداڵه‌كه ده‌ستگیرنه‌كراوه‌و كه‌سوكارو خێزانی منداڵه‌كه‌ش له‌بارودۆخێكی زۆر ناخۆشدا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن و داوا ده‌كه‌ن تاوانباره‌كه به‌زووترین كات راده‌ستی دادگا بكرێت و سزای خۆی وه‌ربگرێت، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ئه‌و منداڵه‌شی ده‌ستدرێژییه‌كه‌ی كراوه‌ته‌سه‌ر به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه كه بینیویه‌تی و به‌وپێیه‌ی له‌ئاستێكدا نییه ئه‌و شتانه ببینێت و بیكات، توانای ئه‌وه‌ی نه‌ماوه وه‌ڵامی پرسیاری هیچ كه‌سێك بداته‌وه‌و بێده‌نگی كردووه‌ته پیشه‌ی خۆی.
سه‌باره‌ت به‌ئاكام و كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و رووداوه‌و چه‌ند پرسێك سه‌باره‌ت به‌ده‌ستدرێژی كردنه‌سه‌ر منداڵان له‌كاتێكدا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ته‌مه‌نی باڵغبوون و هیچ شتێك له‌سێكس نازانن، PUKmedia ئه‌م رێپۆرتاژه‌ی بۆ ئاماده‌كردوون.
ئه‌و رووداوه ئیدانه ده‌كرێت
ئێڤار ئیبراهیم سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئافره‌تان له‌په‌رله‌مانی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌وه كاره‌ساتێكی زۆر گه‌وره‌و خه‌مناكه كه له‌شارێكی هه‌رێمی كوردستان روویداوه، ئێمه‌ش وه‌كو لیژنه‌ی ئافره‌تان له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئیدانه‌ی ئه‌و كاره قێزه‌ونه ده‌كه‌ین، داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین به‌تایبه‌تی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌زووترین كات ئه‌و گه‌نجه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كه‌ی كردووه‌ته‌سه‌ر ئه‌و منداڵه ده‌ستگیربكات و بیده‌نه دادگا.
به‌یاننامه‌و هه‌ڵوێستمان ده‌بێت
ئێڤار ئیبراهیم وتیشی: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئێمه وه‌كو لیژنه‌ی ئافره‌تان له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌یاننامه‌و هه‌ڵوێستمان ده‌بێت و له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین.
زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و منداڵه جێهێشتووه
لای خۆشیه‌وه سه‌باره‌ت به‌و كاریگه‌رییه خراپانه‌ی له‌سه‌ر منداڵه‌كه جێده‌مێنێت له‌دوای ده‌ستدرێژی كردنه‌كه‌وه، سه‌یران عه‌بدوڵڵا توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به PUKmedia ی راگه‌یاند: بوونی توندوتیژی له‌كۆمه‌ڵگادا كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه دروستده‌كات، به‌ڵام لای منداڵان زۆرترین كاریگه‌ری به‌جێده‌هێڵێت، به‌وپێیه‌ی له‌و ته‌مه‌ندا هێشتا كه‌سایه‌تییه‌كی ته‌واوی بۆ خۆیان دروست نه‌كردووه هه‌تا شته خراپ و باشه‌كان له‌یه‌كتر جیابكاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه كاتێك ده‌بیستین منداڵێكی 5 ساڵان ده‌ستدرێژی سێكسی به‌زۆر كراوه‌ته سه‌رو ئه‌وه‌ش ناشرینترین جۆری توندوتیژییه، به‌دڵنیاییه‌وه كاریگه‌رییه‌كی زۆر هه‌م له‌سه‌ر منداڵه‌كه‌و هه‌م له‌سه‌ر خێزانه‌كه‌ی و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر كۆمه‌َگاكه‌شی به‌جێده‌هێڵێت.
گه‌نجانی تریش لاسایی ده‌كه‌نه‌وه!
سه‌یران عه‌بدوڵڵا وتیشی: پێویسته به‌زووترین كات ئه‌و گه‌نجه ده‌ستگیربكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر ده‌ستگیرنه‌كرێت ئه‌وا گه‌نجانی تریش له‌وانه‌یه لاسایی بكه‌نه‌وه له‌ژێر ناوی ئه‌وه‌ی له‌كۆتاییدا ده‌ستگیرناكرێن.
له‌مه‌ولا ئه‌و منداڵه له‌ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر ده‌ترسێت
ئه‌و توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییه راشیگه‌یاند: خراپترین كاریگه‌ری ئه‌و رووداوه بۆسه‌ر منداڵه‌كه ئه‌وه‌یه كه متمانه‌ی به‌ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر نامێنێت و له‌وانه‌یه لێشیان بترسێت و وه‌كو شتێكی خراپ و نامۆ دێنه به‌رچاوی. هه‌روه‌ها ئه‌و منداڵه بۆ له‌مه‌ولا گۆشه‌گیر ده‌بێت و تێكه‌ڵاوی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی نابێت، هه‌ربۆیه پێویسته خێزانه‌كه‌شی هاوكارو پشتگیری ته‌واوی ئه‌و منداڵه بن و به‌هێمنی و به‌پێی ته‌مه‌نه‌كه‌ی هه‌ندێك شتی بۆ روونبكه‌نه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی كراوه‌ته سه‌ری هه‌تاوه‌كو باری ده‌روونی جێگیر ببێته‌وه‌و هه‌وڵبدات رووداوه‌كه له‌بیربكات.
به‌ته‌نها ئه‌ركی رێكخراوه‌كان نییه
سه‌یران عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی توندوتیژی ژنان به‌ته‌نها ئه‌ركی رێكخراوه‌كان نییه، به‌ڵكو پێویسته حكومه‌ت به‌جددی كاری له‌سه‌ر بكات.
منداڵان زوو هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێن
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی گه‌نجان منداڵان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن و كاری سێكسییان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن؟ ئه‌و توێژه‌ره وتی: هۆكاری ئه‌وه‌ش به‌ڕای من وه‌كو توێژه‌رێك بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه منداڵان زوو باوه‌ڕ به‌قسه‌ی گه‌وره‌تر له‌خۆیان ده‌كه‌ن (هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێن)، بۆیه به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌توانێت به‌كڕینی خواردن یان دیارییه‌ك رازی بكات و له‌شوێنی خۆیه‌وه دووریبخاته‌وه بۆ شوێنێكی مه‌به‌ست تا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌نجامبدات. هۆكارێكی تریش ئه‌وه‌یه كه به‌هۆی ده‌ستدرێژییه‌كه‌وه به‌وپێیه‌ی ئه‌و منداڵه هیچ ئه‌زموونێكی نییه له‌باره‌ی سێكسه‌وه، ئه‌وه‌نده ده‌ترسێت دواتر ده‌مووچاوی گه‌نجه‌كه یان ته‌نانه‌ت ته‌واوی رووداوه‌كه‌شی بیرنامێنێت هه‌تاوه‌كو باسی بكات لای ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی.
دووره له‌هه‌موو به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و رووداوه، مه‌لا عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێمه له‌و رووداوه زۆر نیگه‌رانین، به‌وپێیه‌ی دووره له‌هه‌موو به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان، پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ڵوێستی توندیان هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌وجۆره كه‌سانه.
له‌ئایینی ئیسلامدا ئه‌و كرده‌وه‌یه به‌كاره‌ساتێكی گه‌وره داده‌نرێت
وتیشی: ئه‌مڕۆ ئێمه وه‌كو یه‌كێتی زانایانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی كردووه بۆئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته بكه‌ن و هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی مزگه‌وت یان وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كه ئه‌ركی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی پێده‌سپێردرێت ئه‌گه‌ر كه‌مته‌خه‌م بێت، ئه‌وا پێویسته ئه‌ویش لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، چونكه ئه‌و رووداوه نه‌گونجاوه‌و له‌ئایینی ئیسلامدا ئه‌و كرده‌وه‌یه به‌كاره‌ساتێكی گه‌وره داده‌نرێت.
دوو كاری نه‌شیاوی پێكه‌وه ئه‌نجامداوه
ته‌لار له‌تیف ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: شێوازی بردنی ئه‌و منداڵه بۆ ناو مزگه‌وت پێیده‌وترێت فڕاندن، دواتریش ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ری واتا توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئه‌و منداڵه كردووه، بۆیه تاوانه‌كه‌ی بووه‌ته دوو تاوان و به‌پێی مادده‌ی 393 ده‌بێت سزا وه‌ربگرێت، چونكه دوو كاری نه‌شیاوی پێكه‌وه ئه‌نجامداوه.
ئه‌و رووداوه ده‌بێته هۆی له‌كه‌داركردنی مزگه‌وت
ته‌لار له‌تیف وتیشی: ئێمه وه‌كو لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌دواداچوونی ورد بۆ ئه‌و رووداوه ده‌كه‌ین، چونكه پێویسته په‌رله‌مانی كوردستان به‌كاری دووه‌می خۆی كه به‌دواداچوونه هه‌ڵبسێت و كاری جددی له‌سه‌ر بكات، هه‌روه‌ها پێویسته لیژنه‌ی ئه‌وقافیش له‌په‌رله‌مانی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه بكاته‌وه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی پێویسته مامۆستایانی ئایینیش ده‌نگ هه‌ڵبڕن له‌ئاست ئه‌وكاره‌ی كه كراوه، چونكه ئه‌و رووداوه ده‌بێته هۆی له‌كه‌داركردنی مزگه‌وت، له‌كاتێكدا مزگه‌وت شوێنێكی پیرۆزه‌و موسوڵمانان رووی تێده‌كه‌ن.
داواكاری گشتی ببێته پارێزه‌ری مافه‌كانی منداڵان و ژنان
ته‌لار له‌تیف راشیگه‌یاند: هیوادارم داواكاری گشتیش رۆڵی جددی بگێڕێت، چونكه زۆرجار له‌كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا به‌حوكمی لایه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌هۆی شاردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سوكارییه‌وه، كاره‌ساته‌كه بێده‌نگی لێده‌كرێت، بۆیه پێویسته داواكاری گشتی ببێته پارێزه‌ری مافه‌كانی منداڵان و ژنان له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
PUKmedia لانه كاشان و دیار ستار
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19