riklam

ئه‌م ئامێره‌ی ئه‌پڵ له‌تاقیكردنه‌وه‌یدا سه‌ركه‌وتوو بوو؟

تەکنەلۆجیا 01:02 PM - 2015-11-26
.

.

دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ دوایین ئامێری تابلێتی خۆی به‌ناوی (ipad Pro)ـه‌وه‌ به‌رهه‌مهێناو خستییه‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌، كه‌سێك كه‌ گرنگی به‌ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان ده‌دات هه‌ستا به‌تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئامێره‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ.

له‌كاتی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان كه‌سه‌كه‌ گرته‌ی ڤیدیۆیی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی تۆماركردووه‌، له‌تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا ئامێره‌كه‌ به‌رگه‌ی زۆربه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ قورسه‌كان ده‌گرێت، به‌ڵام له‌دوایین تاقیكردنه‌وه‌یدا سه‌ركه‌وتوو نابێت.

له‌گرته‌كه‌دا ئامێری  (ipad Pro)ـه‌كه‌ له‌به‌رزاییه‌وه‌ چه‌ندینجار به‌سه‌ر شاشه‌كه‌ی و پشت و لاكانیدا فڕێده‌درێته‌ خواره‌وه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند شوختێكی بچوكی تێده‌بێت، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، دواتر تاقیكردنه‌وه‌كه‌ قورستر ده‌بێت و له‌به‌رزاییه‌كی زیاتره‌وه‌ فڕێده‌درێته‌ خواره‌وه‌، هه‌روه‌ك چۆن هه‌مان تاقیكردنه‌وه‌ بۆ ئایفۆن6 كراو تیایدا سه‌ركه‌وتوو بوو، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ ئامێره‌كه‌ ده‌شكێت و له‌كارده‌كه‌وێت، دواتریش به‌هێزێكی زۆر ده‌ینوشتێنێته‌وه‌.

ئامێری ipad Pro قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 12.9 ئینجه‌و ئه‌ستورییه‌كه‌شی 6.9 میلیمه‌تره‌، یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی ئه‌پڵ بۆ ئامێره‌ نوێیه‌كه‌ی زیادكردووه‌ پێنووسێكی ئه‌لیكترۆنییه‌ به‌ناوی پێنووسی ئه‌پڵ  (Apple Pencil).

جێگه‌ی باسه‌، یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی روبه‌ڕووی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م ئامێره‌ ده‌بووه‌وه‌، خراپی پاتری ئامێره‌كه‌ بوو.

PUKmidea  و/ گۆران قادر
س/ رۆتانا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket