riklam

ئامه‌دو پاریس تیرۆركران...!!

بیروڕا 12:56 PM - 2015-11-26
عه‌بدولواحید محه‌مه‌د

عه‌بدولواحید محه‌مه‌د

دوای هه‌ڵكردنی باهۆزی پایزی عه‌ره‌بی كه‌ له‌ژێر عینوانی دیموكراتیه‌ت و چه‌ندین به‌ندو باوی هاوته‌ریبیش، سه‌ره‌نجام ئه‌وه‌ی نه‌دیترابوو بینرا، ئه‌وه‌ی جێگای هه‌ڵوێسته‌ كردنه‌ بۆ هاوڵاتی ساده‌ی وه‌ك ئێمه‌، ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌را ئه‌و هه‌وار بوو، به‌ڵام ئه‌و به‌هار نه‌بوو، واته‌ ئه‌وه‌ دروشمانه‌ی ده‌وترا له‌سه‌ر ئه‌رز رێك پێچه‌وانه‌كه‌ی بوو، به‌ڵام وڵاته‌ رۆژئاواییه‌كان كه‌خۆیان به‌دایكانه‌ی دیموكراتیه‌ت و پاراستنی مافی مرۆڤ ده‌زانن ، پشتیوانیان له‌و بزاوته‌ گوماناویانه‌ ده‌كرد، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر شانۆنن و نمایشی سیاسی و دیموكراتیه‌ت ده‌كه‌ن راستن و دواجار به‌كرداره‌كی پیاده‌ی ده‌كه‌ن، له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ربوونه‌ گیانی گه‌لانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ ئیتر زنجیره‌ی ئازار و ئاژاوه‌كان نه‌پسانه‌وه‌ تا گه‌یشته‌ سوریا، له‌سوریا ئیتر  ده‌مامك له‌سه‌ر هه‌موو ده‌موچاوه‌كان لادران كه‌ پێشتر له‌ پشتیه‌وه‌ جوڵه‌یان به‌داشه‌كانی دامه‌ی سیاسی و  جیگۆڕكێیان به‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان ده‌كرد، راست و چه‌پ، له‌مسه‌ر و له‌وسه‌ری جیهان هه‌رچی گروپ و ده‌سته‌ و تاقم هه‌بوو هێنایان و كردیانه‌ ده‌سكه‌لا تاوه‌كو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كیان به‌رجه‌سته‌بكه‌ن و به‌شێك له‌كێكه‌یان به‌ربكه‌وێت، یان هه‌ر چ نه‌بێت قین و كینه‌ كۆنینه‌كانیان له‌سه‌ر حسابی ئه‌م گه‌لانه‌ دابمركێننه‌وه‌.

ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه‌ لێره‌ بیڵێم رۆژئاوا ئه‌و راستیه‌یان وه‌ك كونی كاڵه‌ك لا رون بوو ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێ شۆڕش نیه‌ به‌مانای شۆڕش جگه‌ له‌ كوردانی ئه‌و وڵاته‌، به‌لكو ئه‌وه‌ پاره‌و ئه‌فرادی سعودیه‌ و قه‌ته‌ر و هه‌ندێ لایه‌نیترن له‌ خه‌ڵقكردنی ئه‌و كه‌ش و هه‌وا  بارگاویه‌ ، به‌ڵام جارێ په‌رده‌ له‌سه‌ریان لانه‌دراوه‌ زه‌مه‌ن ئاشكرایان ده‌كات، هه‌مویان له‌ رێگای توركیاوه‌ كه‌ داعشگای بنه‌ڕه‌تیه‌ و به‌سه‌ر زگ و به‌ناو زگیاندا ته‌ڕاتێنیان ده‌كرد، كۆمه‌ڵێك گه‌واهیش هه‌یه‌ ئه‌وه‌ ساغده‌كاته‌وه‌، له‌سه‌ر و به‌ندی هه‌ڵبژاردنی (7)حوزه‌یران و به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ش له‌ (1)تشرین دووه‌م چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ له‌ناو میتینه‌گه‌كانی هه‌ده‌پ و كوردان و چه‌پگه‌راكان كرا، به‌سه‌دان كه‌س بوونه‌ قوربانی پرسیاره‌كه‌ش ئه‌وه‌بوو ئه‌ری خێره‌ بۆ هه‌ر كورد و چه‌پگه‌راكان ده‌كرێنه‌ ئامانج، كوردان بۆ په‌رده‌لادان و رسواكردن پڕ به‌ قوڕكی ئازاراویان  هاواریان ده‌كرد، ئێمه‌ كوشته‌ی ده‌ستی تیرۆرین،  جیهانی ئازاد وه‌رن ببینن تازه‌ ئیتر  نهێنی نه‌ماوه‌ ئه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیان ئه‌و ئاگره‌یان داگیرساندووه‌، كه‌چی وڵاتانی رۆژئاوا ورته‌یان نه‌هات، وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌ باران بێت و نه‌با، چاویان له‌ ئاست ئه‌و تراجدیا داچوقاند بۆ خاتری به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان،   له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ر رۆژه‌ و  كۆمه‌ڵێك ئه‌رقامیان ده‌خسته‌ڕو له‌باره‌ی په‌یوه‌ستبوونی  تیرۆرستان به‌م جه‌نگه‌ گوماناویه‌ی ئێستا به‌رۆكی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی  گرتوه‌ باكیشیان نه‌بوو وه‌ك ئه‌وه‌ی با هه‌مو دونیا ئاگر بێت ته‌نها له‌ ئێمه‌ دووربێت دواجار ئاگره‌كه‌ خۆیانیشی گرته‌وه‌، شاری پاریس كه‌ لانكه‌ی دیموكراتیه‌ت و ئازادیه‌كانه‌ كرایه‌ ئامانج و به‌ رۆژی روناك ئه‌و شاره‌ خه‌ڵتانی خوێن كراو به‌سه‌دان كه‌س بوونه‌ قوربانی، ئێستا بۆ هه‌موو لایه‌ك رون بۆوه‌  كوردانی باكور راستیان كرد  تیرۆر ئه‌مانی نیه‌ و ئاگرێكیش نیه‌ به‌ ئاسان خه‌فه‌بكرێته‌وه‌  موسه‌لسه‌له‌كه‌ی له‌ رۆبۆسكی و پاشان بڕسوس و ئینجا ئاماده‌ و ئه‌نقه‌ره‌  ئه‌مه‌تا پاریسیش  كه‌واته‌ هه‌مو ئه‌و شارانه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ تیرۆركران، كێش تیرۆری كردن؟

 ئه‌وه‌یان ده‌بێ هه‌موو ئازادی خوازانی جیهان په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵبماڵێن چونكه‌ راسته‌ ئه‌وه‌ داعشه‌ ده‌یكات، به‌ڵام من دڵنیام له‌ پشتی داعش هێز گه‌لێك هه‌ن بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان هه‌ڵیان ده‌سوڕێنن و گاریان ده‌ده‌ن .  

عه‌بدولواحید محه‌مه‌د

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket