په‌یوه‌ندی نێوان توركیا و روسیا گه‌رمتر له ململانێ و ساردتر له جه‌نگ
بیروڕا 11:03 AM - 2015-11-26.
ئه‌وه‌ی روون و ئاشكرایه هه‌تا ئێستا، توركیا چه‌قی ناوچه‌ی نفوز و درێژكراوه و ئاراسته‌كه‌ری سیاسه‌تی ئه‌مریكایه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌درێژایی مێژووی جه‌نگی ساردی (ئه‌مریكا و روسیا)و هاوپه‌یمان و ده‌سته‌ڕاستی ئه‌مریكا بووه دژی سۆشیالیستی سۆڤیه‌تی، له ئیستاشدا هه‌موو توانایه‌كی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ ڕازی كردن و به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌مریكا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌مریكا به ئاراسته‌و پشتیوانی خۆی سێگۆشه‌یه‌كیبه‌رهه‌لستكاری، دژی ڕوسیا دروستكردووه كه ئه‌وانیش(قه‌ته‌ر و سعودیه و توركیا)ن، روسیا به هۆی خه‌مساردی و نائه‌كتیفی ڕۆڵی ئه‌مریكا له سوریادا ،وه‌ك هێزێكی به‌توانا وكاریگه‌ر له ناكاو هه‌ڵتۆقی، به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی دژی پلان و ستراتیژی بكه‌ره به‌شداربووه‌كانی سوریای كرد‌و بوو به‌به‌شێك له‌و جه‌نگه، ئه‌وه‌ی توركیای هه‌راسان كردووه پێشكه‌وتنی به‌رچاو سه‌رسوڕهێنه‌ری ڕوسیایه له سوریا و نقوم بوونی به‌رژه‌وه‌ندیه مه‌زنه‌كانی خۆشیه‌تی له‌م گه‌مه نێوده‌وڵه‌تیه‌دا ، به‌تایبه‌ت له‌ڕووی سیاسیه‌وه كاتێك ده‌بینێت ڕوسیا سه‌رسه‌ختانه به‌رگری له‌مانه‌وه‌ی ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌كات و ته‌نانه‌ت دژی هه‌ر هه‌وڵێكی توركیاشه كه رۆڵی سه‌ره‌كی بگێرێت له داڕشته‌كردن و ئاراسته‌كردنی هه‌ر پرۆژه‌و پڕۆسه‌یه‌كی سیاسی كه روسیا رۆڵی كارا و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی تێدا نه‌بینێت، هه‌ر ئه‌مه‌شه كه واده‌كات توركیا خه‌مخۆری به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسیه ستراتیژیه‌كانی خۆی بیت له سوریادا، بۆیه په‌نا ده‌باته ئه‌وه‌ی روسیا بورژێنیت و دواتریش خۆی هانا بۆ ناتۆ به‌رێت بۆ ئه‌وه‌ی به یارمه‌تی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی ئه‌م ڕیكخراوه به شێوه‌ی ده‌سته جه‌معی ده‌نگی ناڕازی دژی روسیا به‌رز بكاته‌وه، هه‌ر چه‌نده توركیا له به‌ده‌ست هێنانی پاڵپشتی ڕیكخراوی ناتۆ پێشتر شكستا هێناوه، كاتێك له 20/10/2010 ئیسرائیل هێرشی كرده سه‌ر پاپۆڕی (مه‌ڕمه‌ڕه)ی ئاوی نێوده‌وڵه‌تی له نزیك كه‌ناری فه‌له‌ستین، به‌ڵام ناتۆ له‌م ته‌نگژه‌یه‌دا توركیا بێكه‌س هێشته‌وه و به‌رامبه‌ر ئیسرائیل ده‌نگی لێوه نه‌هات.
په‌یوه‌ندیه‌كانیان ساردتر له جه‌نگ:
ئه‌وه‌ی له ئێستادا ده‌وترێـت پێشبینی ڕوودانی جه‌نگی سنوردار یان گشتگیر نێوان ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته‌یه، به‌ڵام ئه‌م پێشبینیه سه‌د پله دوره له واقیعه‌وه به‌م به‌ڵگانه‌ی خواره‌وه:
له‌حاڵه‌تی روودانی جه‌نگێكی له‌م شێوه‌یه‌دا له پێش توركیا و روسیاوه ئه‌مریكا براوه‌ی یه‌كه‌می جه‌نگ ده‌بێت، بۆیه روسیا هه‌رگیز ناچێته جه‌نگێكه‌وه كه له‌كۆتایدا به شكستی خۆی كۆتایی بێـت و ئه‌مریكاش مه‌دالیای سه‌ركه‌وتن بكات به به‌رۆكیه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی له كۆتایی ساڵانی جه‌نگی یه‌كه‌م و دووه‌می جیهانیدا روویدا.
زۆرێك بڕوایان وایه كه‌ئاستی ململانێكانی نێوان توركیا‌و روسیا ببێته زه‌نگی لێدانی( جه‌نگی جیهانی سێهه‌م) كه ئه‌مه‌ش دووره له لۆژیك و واقیعه‌وه چونكه جیهان له ئێستادا وشیاره به‌رامبه‌ر به جه‌نگی له‌م شێوه‌یه و دووجار ئه‌زموونی له‌م شێوه‌یه‌ی وه‌رگرتووه ئاسان ناترازێته جه‌نگێكی له‌م شێوه‌یه‌وه، گه‌ر روسیا و ئه‌مریكا كه‌ره‌سته‌ی داگیرساندنی ئه‌م جه‌نگه بن ئه‌وه پێش هه‌مووان خۆیان ده‌بنه ڕه‌شووی ئه‌م ئاگره و چه‌نده‌ها ده‌وڵه‌تی تریش وه‌ك(ئێران و چین و سعودیه و قه‌ته‌ر و ئه‌رده‌ن و توركیا ..هتد) له‌م جه‌نگه‌وه ده‌گلێن و دیسانه‌وه براوه‌ی یه‌كه‌میش ئه‌مریكاو ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپان و ماندووبوون و په‌كخستنی ڕوسیاش ده‌بێته سپۆنسه‌ر بۆ درێژبوونه‌وه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه‌كی دیكه‌ی سیته‌می تاكجه‌مسه‌ری جیهان، كه ئه‌و ده‌یه‌وێـت به میكانیزمی جیاواتر شكستی پێبهێنیت نه‌ك دژی توركیا بێت چونكه خۆی زۆر باشتر ده‌زانێت نابێته دژی لایه‌نێك كه ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی ئه‌و لایه‌نه بێـت ، خاڵێكی دیكه‌ی جه‌وهه‌ری كه ڕێگه به‌جه‌نگی نێوان ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته نادات جیاوازی سه‌ربازی ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته‌یه له رووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تیه‌وه، ئه‌گه‌ر توركیا ئه‌ندامی رێكخراوی ناتۆ بێـت و له‌ڕووی هێزه‌وه ده‌یه‌مین ده‌وڵه‌تی جیهان بێـت و له‌ژێر ڕه‌حمه‌تی هه‌ڵكه‌وته جوگرافیایه‌كه‌شیدا پشتگیری چه‌نده‌ها ده‌وڵه‌تی ئاسیایی و ئه‌وروپی بۆخۆی مسۆگه‌ر بكات، وه هه‌وه‌ها له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی خاوه‌نی 60 بنكه‌ی سه‌ربازی ده‌وڵه‌ته جیاوازه‌كانی دنیا بێت ، ئه‌وا به‌وحاڵه‌شه‌وه هه‌رگیز ناتوانێت هێزی سه‌ربازی ڕوسیا بخاته په‌راوێزه‌وه ئه‌گه‌ر له به‌ده‌سهێنانی هاوپه‌یمانێتیشدا زۆركارا بێت ئه‌وه دورنیه هاوپه‌یمانه‌كانیشی وه‌ك ڕۆبۆتیكی جه‌نگی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاری بهێنن به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا كه ئه‌وه‌ی به لایه‌وه گرنگه به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رسه‌ختی وڵاته‌كه‌یه‌تی، بۆیه روسیا پله‌ی دووه‌می سوپای جیهان پێكده‌هێنیت و به‌جیاوازی 8 پله له پێش توركیاوه دێت، له رووی بودجه‌ی به‌رگری و ژماره‌ی سه‌ربازو كه‌شتی جه‌نگی و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و فرۆكه‌ی جه‌نگی و تانگ و زرێپۆشه‌وه، ئه‌مڕۆ روسه‌كان خاوه‌نی جبه‌خانه و كۆگایه‌كی مه‌زنی چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی و سوپایه‌كی مه‌زنی شاره‌زا و به‌هێزن، چه‌ك و پێداویستی جه‌نگی ته‌نیا وه‌ك ئامرازێك بۆ به‌رگری و ململانێ به‌كار ناهێت به‌ڵكو بازرگان‌یش ده‌كات به‌م چه‌كانه‌وه، كوالێتی چه‌كی روسی به‌چه‌شنێكه ته‌نیا چه‌كی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌مریكی توانای به‌ره‌نگابوونه‌وه‌یانی هه‌یه ، به‌ده‌ر له‌خاوه‌ندارێتی روسیا بۆ بۆمبی ئه‌تۆمی و زۆرینه‌ی كوڵاوه‌ی ئه‌تۆمی كه له ئیستادا هیچ ده‌وڵه‌تێك بوێری ئه‌وه نیه هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی بكاته سه‌ر روسیا.
په‌یوه‌ندیه‌كانیان گه‌رمتر له ململانێ :
لێدوانی سیاسیه‌كانی توركیا و روسیا ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه ، هه‌ردوولایان دژی جه‌نگی گشتگیر یان سنوردارن ، به‌ڵام ده‌گونجێت هه‌ڵویسته‌كانی (پۆتین) به‌رامبه‌ر توركیا خوێندنه‌وه‌ی ململانێیه‌كی توندی لێبكرێت كه چه‌ندین ئاسه‌واری نه‌رێنی به‌سه‌ر توركیاوه هه‌بێت و ئه‌و چه‌قۆیه‌ی (پۆتین) ده‌یدات له توركیا خوێنی زیاتری لێبێت، چونكه كارتی فشاری روسیا زۆر زیاتر و كاریگه‌ر ترن ، له‌گرنگترینی ئه‌و كارتانه:
یه‌كه‌م:راگرتنی گه‌شتی هاوڵاتیانی روسیا بۆ توركیا كه ساڵانه زیاتر له 3 لۆن گه‌شتیاری روسی رووی له توركیا ده‌كرد.
دووه‌م: ره‌نگه له‌پاڵ پچڕانی په‌یوه‌نیده سیاسیه‌كانیان، ببێته پچڕانی په‌یوه‌نیه ئابوریه‌كانیشیان به‌مه‌ش توركیا زیاد مه‌ندی یه‌كه‌مه،هه‌ر چه‌نده مانگێك له‌مه‌و به‌ر (ئه‌رۆغان) ڕێكه‌وتنی ئابوری و بازرگانی له‌گه‌ڵ روسیا مۆركردبووو به‌ڵێنی به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی ئابوری یه‌كتریان بۆ 3ملیار دۆلار به‌رز كردبۆوه.
سێیه‌م:توریكا تا ئاستێكی زۆر پشت به غازی روسیا ده‌به‌ستێت، دوورنیه روسیا بڕینی ئه‌و بۆری غازه له قازانجه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ توریكا به باشتر بزانێت.
چواره‌م:گۆڕینی دیمۆگرافیای سوریا ، ئه‌گه‌ر به‌شێك بێـت له بیر كردنه‌وه‌ی ستراتیژی روسیا دژی به‌رژه‌وه‌ندی توركیا ململانێیه‌كی قوڵ دروست ده‌كات.
پێنجه‌م: پڕچه‌ك كردن كۆمه‌ك كردنی (پارتی كرێكارانی) توركیا له‌لایه‌ن روسیاوه ده‌كرێت قورسترین گورز بێت كه له‌ده‌وڵه‌تی توركیا بدرێت.
شه‌شه‌م:خالێكی دیكه كه ڕه‌نگه پۆتین كاری له‌سه‌ر بكا، زیاتر كردنی جموجۆڵی سه‌ربازیه له‌سوریا دوور خستنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی توركیا بێت له‌و ناوچه‌یه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به ڕودانی جه‌نگی به وه‌كاله‌تیش بێت.
به‌كورتی ئه‌وه‌ی براوه‌ی ئه‌م گه‌مه‌یه ده‌بێت ، روسیایه نه‌ك توركیا به بێ ئه‌وه‌ی روسیا بیر له‌ڕاگه‌یاندنی جه‌نگ بكاته‌وه له‌گه‌ڵ توركیا چونكه خۆی باش ده‌ر ئه‌نجامه خراپه‌كانی ده‌زانێت، به‌ڵام تۆڵه‌و ململانێ و كارته‌كانی فشاری روسیا زۆر زیاتر ده‌بێت له‌فشار و كارته‌كانی توركیا.له‌م كایه‌یه‌شدا ئه‌وه‌ی توركیا مه‌به‌ستی بوو دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام بوو بۆ ئه‌و هێزانه‌ی كه به ئاراسته‌ی ئه‌و جوڵه ده‌كه‌ن، بۆ مه‌به‌ستی گه‌مارۆ خسته‌نه سه‌ر كانتۆنه‌كانی عه‌فرین و ناوچه‌ی لازقیه، توركیا خسته‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌ی ڕوسیای ته‌نیا بۆ ئه‌و مه‌به‌سه‌ته بوو روسیا بهاوێته جه‌نگی دژی ناتۆوه‌و پاڵپشتی ناتۆش بۆ خۆی به‌ده‌ست بهێنیت، هه‌روه‌ك چۆن له‌ماوه‌یه‌كی زۆركه‌می ڕووداوه‌كه داوای له كۆبوونه‌وه‌ی نا ئاسایی (ناتۆ) كرد بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕووداوه‌كه كه ئه‌مه‌ش به پلاندانراو هه‌ژمار ده‌كرێت. به‌ڵام به‌ته‌نگه‌وه هاتن و وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ناتۆ تا ئیستاش به دڵی توركیا نه‌بووه، روسیاش به گڕوتینی زیاتر له جارانه‌وه دژی به‌رژه‌وه‌نیه‌كانی توركیا ده‌وه‌ستێته‌وه له سوریادا.
هاوكار ڕه‌فیق
به‌كالۆریۆس له زانسته رامیاریه‌كان
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18