پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی په‌رله‌مانی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی عه‌بادی
عیراق 10:32 PM - 2015-11-25له‌په‌رله‌مان لایه‌نێك دژایه‌تی عه‌بادی ده‌كه‌ن
زۆرینه‌ی برِیاره‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌تایبه‌تی بڕیاره چاكسازیه‌كانی، رووبه‌ڕووی مه‌ترسی گه‌وره‌ی ڤیتۆكردن له‌لایه‌ن په‌رله‌مان ده‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵ جموجوڵ بۆ دووباره خستنه‌وه ده‌نگدانیان، ئه‌وانه‌ش ترۆپكی كار‌و به‌ڵێنه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی بوو له‌دروستبوونیه‌وه پێش دووساڵ و شه‌ش مانگ.
چاودێران پێیانوایه كاركردن به‌و ئاراسته‌یه یاریه‌كی مه‌ترسیداره‌و، نیمچه كوده‌تایه‌كه دژ به عه‌بادی، له‌گه‌ڵ لێدان له لووتكه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی، ئه‌گه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی بانگهێشتی لێپرسینه‌وه بكرێت، له‌نێویاندا پرۆسه‌ی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه لێی ئاسان ده‌كات.
له‌وباره‌وه ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له هاوپه‌یمانی نیشتیمانی به رۆژنامه‌ی( العربی الجدید)ی راگه‌یاندووه": ئه‌وا؛ هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی سه‌ركردایه‌تی له‌ناو هاوپه‌یمانی نیشتیمانیدا رابه‌رایه‌تی هه‌ڵمه‌تێك ده‌كات له‌رێگه‌ی پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی په‌رله‌مانی كه داواكارن پێداچوونه‌وه به‌سه‌رجه‌م برِیاره‌كانی عه‌بادیدا بكرێت و بۆ په‌رله‌مان بگه‌ڕێنررێته‌وه بۆئه‌وه‌ی دووباره ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێته‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و بریارانه‌ی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوورن به‌بی گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مان، له‌نێویشیاندا بڕیاره‌كانی چاكسازی".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرابكرێت، وتیشی": ئه‌و به‌ره‌یه له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی زۆری ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له هاوپه‌یمای نیشتیمانی پشتیوانی به‌رفراوانی لێده‌كرێت، بێجگه له كوتله‌كانی سه‌درو مه‌واتن"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا"ژماره‌ی ئه‌ندامانی به‌ره‌كه تائێستا 65 په‌رله‌مانتاری تێپه‌ڕاندووه‌و، له‌هه‌وڵدان رێژه‌كه زیاتر بكه‌ن له‌رێگه‌ی ئه‌ندامه‌كانی تری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، پاشان داوایه‌ك ئاراسته‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی دووباره گه‌ڕِاندنه‌وه‌ی برِیاره‌كانی عه‌بادی بۆ ناو په‌رله‌مان و ده‌نگدانه‌وه له‌سه‌ری."ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،"سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ناتوانێت ئه‌و داواكاریه قبوڵنه‌كات، به‌تایبه‌تی له‌كاتێكدا زۆرینه‌ی بڕیاره‌كانی عه‌بادی تاكرِه‌وانه بووه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان بووه‌و ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره."
له‌لایه‌كیتریشه‌وه، ره‌زاق محه‌یبس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند": زۆربه‌ی زۆری ئه‌و برِیارانه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیران داونیه‌تی، پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوورن."
محه‌یبس له‌میانی لێدوانی بۆ هه‌مان سه‌رچاوه وتیشی": قابیلی قبوڵكردن نیه ده‌ركردنی هه‌ر بڕیارێك كه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقی بێت، پێویسته پابه‌ندبێت پێیه‌وه"، دڵنیایدا كه هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه‌ی" پێچه‌وانه‌ی چاكسازیه‌كان نیه، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه پشتیوانی له‌هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی ده‌كات، به‌و مه‌رجه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ستووردا ته‌ریب بێت."
ئه‌و وتی" برِیاره‌كانی عه‌بادی ناتوانرێت له‌رووی جێبه‌جیچكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع ببینرێت، به‌ڵكو ته‌نها به‌ڵێنه‌و جێبه‌جی نابێت."
له‌لایه‌كیتریشه‌وه، فیراس عیساوی پسپۆری بواری سیاسی رایگه‌یاند: كاركردن بۆ پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی په‌رله‌مانی دژ به بریاره‌كانی عه‌بادی،" كوده‌تایه‌كی بچووككراوه‌یه له حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی، بازدانه به‌سه‌ر هه‌موو هه‌نگاوه‌كان و بڕیاره‌كانی حكومه‌ت."
عیساوی وتیشی": پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی له‌وشێوه‌یه له‌ناو په‌رله‌مان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوورو یاسادایه و پێچه‌وانه نیه له‌گه‌ڵیان، به‌تایبه‌تی ئه‌وكاته‌ی داواكاریه‌كه پێچه‌وانه‌ی په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی عێراقیش نه‌بێت، له‌وكاته‌دا ئه‌و هه‌نگاوانه رووبه‌رووی تانه‌لێدان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ش نابێته‌وه."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه" عه‌بادی برِیاری دیراسه‌نه‌كراوی ده‌ركردووه، پێشێلكردنی ده‌ستووری به رِوونی پێوه‌دیاره، بۆ نموونه بریاره‌كانی تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان و گۆرشانكاری له خشته‌ی پیچدانی مووچه‌و و به‌خشینی ده‌یان بریكاری وه‌زاره‌ت و راوێژكاران و به‌رێوه‌به‌ره گشتی یه‌كان، زۆرینه‌ی ئه‌وانه خاوه‌ن پێگه‌ی به‌هێزن له‌ناو ده‌وڵه‌تدا، په‌یوه‌ندی جۆربه‌جۆریان له‌گه‌ڵ كوتله‌په‌رله‌مانیه كاریگه‌ره‌كانی گۆرِه‌پانی عێراقدا هه‌یه، هه‌روه‌ها عه‌بادی وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه به‌پێی ده‌قی یاسایی، وه نه‌یده‌توانی ئه‌وكاره به‌پێی بڕیاری حكومه‌ت بكات." هێمای به‌وه‌دا،" هه‌موو كوتله سیاسیه‌كان زیاده‌ڕِه‌ویی و پێشێلكاری ده‌ستووریان كردووه، كاتێك ده‌نگیان به‌برِیاره‌كانی عه‌بادی داوه وه ئێستاش داوای دووباره گه‌رِاندنه‌وه‌یان ده‌كه‌ن"،
وتیشی "ئه‌م هه‌نگاوه حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی بۆ قۆناغی سه‌ره‌تا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ شتێكی نه‌كرابی له‌سه‌ره‌تای پێكهێنانی حكومه‌ته‌وه، به‌ڵكو حكومه‌ت ته‌نها برِیاری نادیراسه‌كراو ده‌رده‌كا و هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت له‌كارده‌خات"، ئه‌م كاره‌ش "حكومه‌ت رووبه‌رووی لێپرسینه‌وه ده‌كات ودواجار كاره‌كه ئاسان ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی په‌رله‌مان پرۆسه‌ی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له حكومه‌ت ده‌ستپێبكات."
PUKmedia راپۆرتی- یادگار عه‌لی
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28