خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه روسییه‌كه ئاگر له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رده‌دات
جیهان 04:00 PM - 2015-11-25.
به‌پێی هه‌واڵی چه‌ند ئاژانسێكی توركیا، به‌یانی رۆژی 25-11-2015 فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له‌سنوری وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سوریا‌و له‌ناوچه‌ی لازقیه‌یه، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیان خستووه‌ته خواره‌وه.
هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌بووه
ئاژانسی CNN تورك له‌وباره‌یه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه: دوای به‌زاندنی سنوری ئاسمانی توركیا‌و ئاگاداركردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كه هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌بووه، بۆیه هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ری و خراوه‌ته خواره‌وه.
له‌زه‌وییه‌وه پێكراوه
وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاند: ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی له‌سوریا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه روسیا‌و له‌جۆری سۆ-24 و له‌زه‌وییه‌وه پێكراوه.
شه‌ش هه‌زار مه‌تر به‌رزبووه‌ته‌وه
به‌رگری روسیا له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه كه فڕۆكه‌كه ئاسمانی توركیای به‌زاندبێت، راشیگه‌یاندووه: فڕۆكه‌كه شه‌ش هه‌زار مه‌تر به‌رزبووه‌ته‌وه.
به‌ڕووداوێكی مه‌ترسیدار له‌قه‌ڵه‌مدراوه
هاوكات روسیا خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی به‌ڕووداوێكی مه‌ترسیدار له‌قه‌ڵه‌مداوه‌و به‌هۆی روداوه‌كه‌شه‌وه سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته بۆ توركیا هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه.
له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیانه‌وه خراوه‌ته خواره‌وه
هه‌ر له‌باره‌ی روداوه‌كه‌وه سوپای توركیا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: دوای به‌زاندنی ئاسمانی وڵاتی توركیا له‌ماوه‌ی پێنج خوله‌كدا له‌لایه‌ن دوو فڕۆكه‌ی جۆری F-16 یان بۆ 10 جار فڕۆكه روسیه‌كه‌یان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌و دواتر له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیانه‌وه خراوه‌ته خواره‌وه.
یه‌كێك له‌فڕۆكه‌وانه‌كان گیانی له‌ده‌ستداوه
له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌پێی هه‌واڵێكی ته‌له‌فزیۆنی سی ئێن ئێن تورك یه‌كێك له‌فڕۆكه‌وانه‌كان گیانی له‌ده‌ستداوه‌و ئه‌وی تریشیان ده‌ستگیركراوه.
پێشهاتی خراپ و مه‌ترسیدار به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت
دوای خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی روسیا له‌سه‌ر سنووری توركیا- سوریا، فیلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی روسیا ئه‌مڕۆ 24-11-2015 له‌كۆشكی كرملن وتارێكی پێشكه‌شكردو رایگه‌یاند: خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌مان له‌لایه‌ن توركیاوه له‌سنووری توركیا - سوریا پێشهاتی خراپ و مه‌ترسیدار به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
لایه‌نێك له‌پشت ئه‌مكاره‌وه‌یه
فیلادیمێر پۆتین راشیگه‌یاند: فڕۆكه‌كه‌ی روسیا ئاسمانی توركیای نه‌به‌زاندووه‌و لایه‌نێك له‌پشت ئه‌مكاره‌وه‌یه كه هاوكاری تیرۆر ده‌كات له‌ناوچه‌كه‌داو ئه‌مكارانه‌شی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ئایینده‌ی ناوچه‌كه دروستده‌كات.
ئاكامی خراپی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا ده‌بێت
وتیشی: خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه روسییه‌كه له‌لایه‌ن توركیاوه ئاكامی خراپی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه جه‌نگییه بۆ هێرش كردنه‌سه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی تیرۆرستانی داعش له‌سوریا رۆیشتووه نه‌ك بۆ به‌زاندنی سه‌روه‌ری وڵاتی تر.
سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌مانی شكاندووه
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا سه‌باره‌ت به‌ڕووداوی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كه‌ی روسیا له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌وه رایگه‌یاند: فڕۆكه جه‌نگییه‌كه‌ی روسیا ئاسمانی توركیای به‌زاندووه‌و سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌مانی شكاندووه.
هه‌ڕه‌شه بووه بۆسه‌ر توركیا‌و سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌ی
وتیشی: وه‌ك توركیا داوامان له‌هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) كردووه كه له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه به‌په‌له كۆیبێته‌وه. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: هاتنی ئه‌و فڕۆكه‌یه بۆسه‌ر توركیا هه‌ڕه‌شه بووه بۆسه‌ر توركیا‌و سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌ی.
12 جار ئاگاداركراوه‌ته‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه روسیه‌كه‌ش له‌دوای ئه‌وه هاتووه كه بۆ 12 جار ئاگاداركراوه‌ته‌وه كه ئاسمانی وڵاته‌كان جێبهێڵت، به‌ڵام به‌جێی نه‌هێشتووه‌و دواجار ئه‌و رووداوه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
هه‌موو رێگایه‌ك ده‌گرینه‌به‌ر
ئۆغڵۆ وتیشی: مافی خۆمانه هه‌موو رێگایه‌ك بگرینه‌به‌ر بۆ رێگریكردن له‌ده‌ستدرێژی كردنه‌سه‌ر سنووره‌كانمان.
نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه
له‌دوای خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی روسیا له‌لایه‌ن توركیاوه له‌سه‌ر سنووری توركیا- سوریا، نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوه‌وه.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئه‌مڕۆ 24-11-2015، بڵاویانكرده‌وه له‌دوای تێكشكاندنی فڕۆكه‌یه‌كی هێزی ئاسمانی روسیا له‌لایه‌ن توركیاوه له‌سه‌ر سنووری سوریا- توركیا، نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه رۆیشت، به‌وپێیه‌ش نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو گه‌یشته 45.35 دۆلار، كه پێشتر نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت 42.33 دۆلار بووه.
هه‌ردوو فڕۆكه‌وانه‌كه‌یان كوشتووه
ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ 24-11-2015، له‌زاری لیوا باسلان جیلیك فه‌رمانده‌یه‌كی توركمانی سوری بڵاویكرده‌وه، دوای پێكانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كه‌ی روسیا له‌لایه‌ن توركیاوه له‌سه‌ر سنووری سوریا-توركیا، له‌نزیك گوندی یامادی سوریا له‌كاتی خۆڵدانه خواره‌وه‌ی دوو فڕۆكه‌وانه‌كه به‌په‌ڕه‌شوت هێزه‌كانیان هه‌ردوو فڕۆكه‌وانه‌كه‌یان كوشتووه.
یه‌كێك له‌و دوو هیلیكۆپته‌رانه خرانه‌وه خواره‌وه
هه‌ر له‌و شوێنه‌ی كه فڕۆكه جه‌نگیه‌كه‌ی روسیا خرایه خواره‌وه، یه‌كێك له‌و دوو هیلیكۆپته‌رانه خرانه‌وه خواره‌وه كه به‌دوای فڕۆكه‌وانه‌كانی فڕۆكه پێكراوه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕان.
موشه‌كی ئاڕاسته كراوه
به‌پێی زانیاری ئاژانسه هه‌واڵیه‌كان، له‌ناو ئه‌و هیلیكۆپته‌ره‌دا كه له‌چیای توركمانه‌وه موشه‌كی ئاڕاسته كراوه‌و خراوه‌ته خواره‌وه فڕۆكه‌وانێك گیانی له‌ده‌ستداوه.
زیانی زۆریان به ئۆپۆزسیۆنی سوریا گه‌یاندوه
هه‌ر دوای ئه‌و رووداوانه سوپای روسیا دژه موشه‌كی له‌ناوچه‌ی لازقیه جێگركردوه‌و هاوكات باس له‌وه‌ش ده‌كرێت فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی روسیا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی لازقیه‌یان بۆردومان كردووه‌و زیانی زۆریان به‌ئۆپۆزسیۆنی سوریا گه‌یاندووه.
به‌ته‌نها كاری توركیا نه‌بووه
كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه روسیه‌كه به‌ته‌نها كاری توركیا نه‌بووه به‌ڵكو به‌فه‌رمانده‌ی هێزی هاوپه‌یمانی ناتۆ بووه.
به‌فه‌رمانده‌ی هێزی هاوپه‌یمانی ناتۆ بووه
ئازاد شاڵی لیوای لۆجستیكی فرۆكه‌وانی به PUKmedia ی راگه‌یاند: كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه روسیه‌كه به‌فه‌رمانده‌ی هێزی هاوپه‌یمانی ناتۆ بووه.
هه‌موو وڵاتانی دراوسێشیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه
وتیشی: دوایئه‌وه‌ی له‌رابردوودا سوریا فڕۆكه‌یه‌كی توركیای خسته خواره‌وه ناتۆ ناوچه‌ی (الاشتبا القریب)ی فراوان كرد‌و هه‌موو وڵاتانی دراوسێشیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه، فڕۆكه روسیه‌كه‌ش چه‌ندینجار ئاگاداركراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به‌جێنه‌هێشتووه.
روسیا به‌ناوی تیرۆرستانه‌وه مه‌رامه‌كانی خۆی به‌دیبهێنێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئه‌مریكا نایه‌وێت روسیا به‌ناوی تیرۆرستانه‌وه مه‌رامه‌كانی خۆی به‌دیبهێنێت.
هانی ئه‌مریكا ده‌دات له‌گه‌ڵ توركیا رێكبكه‌ون
لیوای لۆجستیكی فڕۆكه‌وانی راشیگه‌یاند: كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه روسیه‌كه زیاتر هانی ئه‌مریكا ده‌دات له‌گه‌ڵ توركیا رێكبكه‌ون بۆ دروستكردنی پانتاییه‌كی ئارامی بۆئه‌وه‌ی قورسایی په‌نابه‌ران له‌سه‌ر ئه‌وروپا كه‌مبكه‌نه‌وه.
تیرۆرستان خاكی توركیا به‌كارده‌هێنن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا ئاشكرای ده‌كات كه تیرۆرستان خاكی توركیا به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه تیرۆرستییه‌كان.
په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌لی توركیا ناگۆڕێت
سێرگی لاڤرۆڤ له‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی چاو ده‌خشێنێته‌وه به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ گه‌لی توركیا ناگۆڕێت.
هه‌وڵێك له‌لایه‌ن ناتۆوه له‌ئارادایه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا وتیشی: هه‌وڵێك له‌لایه‌ن ناتۆوه له‌ئارادایه كه دۆسێی خستنه خواره‌وه فڕۆكه روسییه‌كه به‌لاڕێدا بڕوات.
سێرگی لاڤرۆڤ داوای له‌هاووڵاتیانی روسی كرد كه سه‌ردانی توركیا نه‌كه‌ن.
ده‌بێت چاره‌نووسی ئه‌سه‌د دیاری بكه‌ن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا راشیگه‌یاند: فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی روسیا ئاسمانی توركیایان نه‌به‌زاندووه.
سه‌باره‌ت به‌چاره‌نووسی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆك كۆماری سوریا وتی: ئه‌وه گه‌لی سوریایه كه ده‌بێت چاره‌نووسی ئه‌سه‌د دیاری بكه‌ن.
PUKmedia ئا/ لانه كاشان / دیار ستار
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22