riklam

28 خوێندكار گیانیان له‌ده‌ستدا

عیراق 12:34 PM - 2015-11-25
28 خوێندكاری ئه‌و خوێندنگه‌یه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا

28 خوێندكاری ئه‌و خوێندنگه‌یه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا

له‌ئه‌نجامی بۆردومانه‌كانی فرۆكه‌كانی فه‌ره‌نسا 28 خوێندكاری خوێندنگه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌ رۆژهه‌ڵاتی موسڵ گیانیان له‌ده‌ستدا.


عه‌مید زنون سه‌بعاوی له‌ هێزی دووی سوپای عیراق رایگه‌یاند: له‌ كاتێكدا فرۆكه‌كانی فه‌ره‌نسا بۆردومانی موسڵیان كردووه‌ خوێندنگه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی پێوه‌بوه‌و 28 خوێندكاری ئه‌و خوێندنگه‌یه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و پێنج خوێندكاری تریش به‌ سه‌ختی برینداربوون.


وتوشیه‌تی:  خوێندنگه‌ی (فاتمه‌_زه‌هرا) ده‌كه‌وێته‌ رۆژهه‌ڵاتی موسڵ به‌دووری 400 كم له‌باكووری به‌غدا.


عه‌مید زنون سه‌بعاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، كه‌برینداره‌كان گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نزیكترین نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌.


PUKmedia ئاژانسه‌كان
و/ هاژه‌ باست

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket