riklam

زانكۆی راپه‌ڕین.. سیمینارێك له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی مه‌رحه‌با سازده‌كرێت

تەکنەلۆجیا 07:36 PM - 2015-11-24
.

.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیه‌كان،سیمینارێكی ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی پێشكه‌شكردن بۆ ڕاوه‌ندی دووه‌می پڕۆژه‌ی مه‌رحه‌با بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و خوێندكاران و ستافی زانكۆی ڕاپه‌ڕین سازكرد.

له‌ سه‌ره‌تادا مامۆستا (ئاراز ره‌مه‌زان) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕاگه‌یاندن، له‌ڕێگه‌ی داتاشۆ چۆنیه‌تی پێشكه‌شكردن بۆ ڕاوه‌ندی دووه‌می پڕۆژه‌ی( مه‌رحه‌با) بۆ سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو .

دواتر باسی له‌ گرنگی و بایه‌خی پڕۆژه‌كه‌ و مه‌رجه‌كانی پێشكه‌شكردن بۆ پڕۆگرامی مه‌رحه‌با كرد و، ماوه‌ی به‌شداربوون له‌ پڕۆگرامه‌كه‌ بۆ خوێندنی دكتۆرا و پۆست دكتۆرا و ماسته‌ر و ئه‌كادیمیك ستاف بۆ مامۆستایان و خوێندكاران و ستافی زانكۆ ڕونكرده‌وه‌.

پاشان باسی له‌و پێداویستییانه‌ كرد كه‌ ده‌بێت هه‌ر پێشكه‌شكارێك به‌رله‌وه‌ی فۆڕمی بكاته‌وه‌ پێداویستییه‌كان بۆ پڕۆگرامه‌كه‌ دابین بكات، له‌ كۆتاییدابه‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕاگه‌یاندن وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانی ئاماده‌بووانی دایه‌وه‌.

مه‌رحه‌با پرۆژه‌یه‌كه‌  ده‌كه‌وێته‌ چوارچێوه‌ی كاری پرۆگرامه‌كانی (Erasmus Mundus Action 2 project )، ئامانجی پرۆگرامه‌كه‌ به‌هێزكردن و باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌وروپا و وڵاتانی ئێران، عیراق و یه‌مه‌ن له‌بواری خوێندنی باڵادا، له‌رێگه‌ی ئه‌م پڕۆگرامه‌وه‌ ده‌توانرێت ئاڵوگۆڕی خوێندكار و ستافی زانكۆكان ئه‌نجام بدرێت له‌نێوان زانكۆ به‌شداربووه‌كاندا.

چوارچێوه‌ی كاری ڕاوه‌ندی دووه‌می پرۆگرامی مه‌رحه‌با خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌ ئاڵوگۆڕی خوێندكاران و ستاف له‌ وڵاتانی ئه‌وروپاوه‌ به‌ره‌و ئێران و عیراق، وه‌ هه‌روه‌ها له‌ ووڵاتانی ئێران و عێراق و یه‌مه‌نه‌وه‌ به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا.

PUKmedia ئاری مسته‌فا-رانیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket