كاروان سه‌ما به مرۆڤه په‌راوێزخراوه‌كان ده‌كات
چاوپێکەوتن 01:34 PM - 2015-11-19سه‌ما چی به‌مرۆڤ ده‌به‌خشێت
"كاروان عومه‌ر"ی سه‌ماكار خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له‌سه‌مادا له‌دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا به PUKmedia ی رایگه‌یاند: پاش ساڵانێكی درێژخایه‌نی كاركردنی بێ وچان له‌بواری سه‌مادا، له‌دوای هه‌وڵدانێكی به‌رده‌وام له‌خوێندن و توێژینه‌وه‌و گه‌ڕان به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی تا به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له‌سه‌مادا له‌ئه‌كادیمیای شاری هاوچه‌رخ و تا ئاستێكی باش ناساندنی به‌جه‌سته‌ی تاكی كورد به‌ناوه‌ندی هونه‌ری شانۆ له‌كوردستان كارمكردوه.
پ/ ده‌رباره‌ی سه‌ما له تازه‌ترین پڕۆژدا چیت كردوه پڕۆژه‌كه چیه؟
كاروان سه‌ماكار له‌وه‌ڵامدا وتی: سه‌ما به‌مرۆڤه په‌راوێزخراوه‌كان ده‌كه‌م ئه‌م پرۆژه‌یه چه‌ند ساڵێك به‌رده‌وامی هه‌یه ئیساش به‌رده‌وامم بۆ ئاینده‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت، سه‌ما بۆ مرۆڤه په‌راوێزخراوه‌كان ده‌بێته نوێترین توێژینه‌وه‌م له‌بواری زانستی توێژینه‌وه سه‌مادا له‌رێگای هاوڕێم ناسك قادر كه هه‌ستا به‌رێكخستنی كاته‌كان له‌رێكخراوی unfpa نێوده‌وڵه‌تی له‌سلێمانی توانیم به‌سه‌ما سه‌ردانی زیندانی ژنان و پیاوانی سلێمانی و ئاواره‌كانی هه‌ولێرو یه‌زیدی و رزگاربوی ده‌ستی داعش بكه‌م، سه‌ما بۆئه‌و ژنانه‌ی مۆسیقا‌و سه‌ماو ژیانی تایبه‌تیان هه‌بوو، به‌ڵام مۆسیقا‌و سه‌ماو ژیانیان لاقه‌كرا، كوژراوه وننكرا، سه‌ما ئه‌و رابردوه‌یان ئه‌گه‌یه‌نێ به‌ئێستایان، هیوایه‌ك بۆ ژیانێكی ئازاد ژیانێك كه خۆیان چیرۆكه‌كانیان و خه‌مه‌كانیان بگێڕنه‌وه به‌ره‌و ژیانێكی نوێ هه‌نگاو بنێن، سه‌ما بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، سه‌ما بۆ ئه‌و ژنانه‌یه كه له‌دڵه‌راوكێ و ترسی به‌رده‌وامیدا ده‌ژین.
پ/ ئایا وه‌ك ئه‌ركی مرۆڤایه‌تی ئه‌م كاره‌ت ئه‌نجامدا یان وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌ما بۆ كه‌سه زیندان و كه‌سه بێ لانه‌كان ده‌كه‌یت؟
و/ به‌بۆچونی من ئه‌وه ئه‌ركی هه‌موو كه‌سێكه كه له‌هه‌ركایه‌كی رۆشنبیری‌دا بێت ژنان نه‌ك له‌زیندان، به‌ڵكو له‌هه‌ر كوێ بن به‌سه‌ربكاته‌وه، به‌ڵام سه‌ما نزیكترین چالاكی جه‌سته‌ییه‌كه مرۆڤه‌كان راسته‌وخۆ ده‌خاته ئێستاوه‌و له‌ونبوون ده‌یانپارێزێت له‌دوای ئازادبوون نه‌ك ته‌نها به‌ر نه‌فره‌تی كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ون به‌ڵكو به‌رنه‌فره‌تی مرۆڤبونیان ده‌كه‌ون، سه‌ما بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه چه‌نده‌ها پرسیار‌و گومانیان سه‌باره‌ت به‌چه‌مكی ئازادی هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ روناكیه‌كی زۆر ته‌سكی خۆردا سه‌ما ده‌كه‌ن، سه‌ما بۆ ئه‌و ژنه زیندانیانه‌ی له‌رێگای جه‌سته‌وه ئه‌یانویست و توانیان ئازادبن له‌زینداندا نه‌ك له‌ناو نه‌ریتی باوی كۆمه‌ڵگاو نۆرمه ئاینیه سه‌پێنراوه‌كاندا ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌رو روخانیان ده‌بات سه‌ما بۆ ئه‌و مرۆڤانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن سه‌ما بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، سه‌ما بۆ ئه‌و ژنانه‌یه كه له‌دڵه‌راوكێ و ترسی به‌رده‌وامیدا ده‌ژین.
پ/ ئایا سه‌ما چی به‌مرۆڤ ده‌به‌خشێت؟
و/ باشترین رێگا بۆ جێگیركردن و فراوانكردن و به‌سه‌ماكردنی ژیان ی رۆژانه‌ی مرۆڤه‌كان له‌كوردستان به‌سه‌ماكردنی ژیانی ئه‌و مرۆڤانه‌یه كه له‌رۆحی په‌راوێزكردندا سه‌رله‌به‌ر چاره‌سه‌ركات و ببیته به‌شێك له‌ژیانیان، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سوپه‌ر هونه‌رمه‌ندو سیاسی و چیانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌های تێكشاندنی مرۆڤه‌وه سه‌رقاڵی به‌ڕێوه‌بردنی ژیانی "كولتوری و وڵاتن و بوون به‌سۆپه‌رگه‌نده‌ڵ یه‌كه‌م هه‌نگاوی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له‌ساڵی 2014 ده‌ستیپێكرد به‌سه‌ما له‌نه‌خۆشخانه‌ی سۆزی ده‌رونی ژنان و نه‌خۆشخانه‌ی ده‌رونی پیاوان له‌گه‌ڵ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا، هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه، چه‌ندین خانه‌ی وه‌ك خه‌ڵوه‌تگه‌ی پیری و خانه‌ی كه‌سه بێلانه‌كان چه‌ندین شوینی په‌راوێزخراو ماوه به‌سه‌ریان بكه‌مه‌وه.
ده‌رباره‌ی كتێبی" بالێت یه‌كه‌مین په‌رتوكم" ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی باس له‌چی ده‌كات؟
و/ وه‌رگێڕانی ئه‌م په‌روتوكه‌م نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی كه تاكوئێستا كتێبێك سه‌باره‌ت به‌سه‌ما كه له‌كتێبخانه‌ی كوردیدا نییه، به‌ڵكو ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌یه‌تی و چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی بابه‌ته‌كان و ئاسته باڵا په‌روه‌رده‌ییه‌كه‌ی، ئه‌م په‌رتوكه ده‌توانێت جێگه‌ی خۆی له‌بواری زانستی سه‌مادا له‌ژیانی رۆشنبیری كوردیدا بكاته‌وه، چونكه له‌ئاستی یه‌كه‌مدا په‌رتوكێكی په‌روه‌رده‌ییه بۆ مندڵان، له‌ئاستی گشتیشدا گه‌نجان و خوێندكاران و مامۆستایانی كۆلێژ‌و په‌یمانگانی هونه‌ره جوانه‌كان له‌كوردستان زۆر لێی سودمه‌ند ده‌بن، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش كه بێ شاره‌زاییه‌كی ئه‌كادیمی هه‌ستاون به‌وتنه‌وه‌ی وانه‌ی سه‌ما، ئه‌م په‌رتوكه شیكردنه‌وه‌یه‌كی گشتییه بۆ كاری به‌تیشكخستنه‌سه‌ر چیرۆكه بنچینه‌یی و گرنگه‌كانی بواری سه‌مای بالێت، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا گرنگیدان به‌فه‌رهه‌نگی زانستی سه‌ما مێژوویه‌ك له‌وكاره به‌ناوبانگانه‌ی كه له‌وبواردا پێشكه‌شكراون، هه‌روه‌ها ئه‌و موزیكه به‌ناو بانگانه‌ی كه كات و ریتمی چیرۆك و ته‌كنیكی هه‌یه‌و له‌سه‌ر كاتی سه‌ماكان دیاریده‌كرێت، هه‌ربۆیه ئه‌م په‌رتوكه پێشكه‌ش به‌هه‌مووتان به‌ئیوه‌ش خاوه‌ن خه‌ونه‌كانی جه‌سته.
PUKmedia ئا / تریفه حه‌سه‌ن
هەواڵی زیاتر
-
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
09:50 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
02:17 PM - 2024-04-22
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
11:02 AM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
عیراق 03:19 PM - 2024-04-22 -
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
کوردستان 02:17 PM - 2024-04-22 -
سەرۆکایەتی هەرێم رێزلێنان بە PUKMEDIA دەبەخشێت
کوردستان 12:05 PM - 2024-04-22