سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا له‌شه‌قامه‌وه بۆ په‌رله‌مان
ریپۆرتاژ 02:43 PM - 2015-11-18.
له‌یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی دوای پێكهێنانی خولی نوێی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یدا كه له 27ی ئه‌یلولی 2015دا به‌ڕێوه‌چوو، په‌رله‌مانی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیای ئیسپانیا بۆ یه‌كه‌مجار بڕیارێكی مێژوویی‌دا سه‌باره‌ت به‌ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كه وه‌ك ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ به‌ناوی (كۆماری كه‌ته‌لۆنیا) كه كه ئێستا پڕۆسه‌ی ئاماده‌كاریی ده‌ستیپێكردووه‌و بڕیاریوایه دوا واده بۆ راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆییه‌كه كۆتایی ساڵی 2017 بێت.
ئه‌و پڕۆژه بڕیاره له‌لایه‌ن 72 په‌رله‌مانتاره‌وه ئاماده‌كراوه له‌كۆی 135 په‌رله‌مانتاری هه‌رێمه‌كه‌و ده‌قی بڕیاره‌كه‌ش بریتییه له ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌یه‌ك بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ به‌ناوی كه‌ته‌لۆنیا كه سیستمی حوكمڕانییه‌كه‌ی كۆماری بێت.
به‌رپرسیارێتی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت
به‌ر له‌ڕاگه‌یاندنی ئه‌و بڕیاره‌ش، پۆل رۆمیفا-ی سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌ربه‌خۆیی خوازه‌كان دروشمێكی رایگه‌یاندبوو به‌ناونیشانی «پێكه‌وه له‌پێناوی به‌ڵێ»دا‌و وتبووی: «شه‌ره‌فی هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتیی به‌رگریكردن له‌پێشنیازكردنی ئه‌و بڕیاره ده‌گرمه ئه‌ستۆ‌و به‌و پێیه‌ش به‌ڕه‌سمی ده‌ستده‌كه‌ین به‌بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی كۆماری كه‌ته‌لۆنیا».
له‌وباره‌یه‌شه‌وه له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراكسیۆنه‌كه‌دا كه به‌شێوه‌ی په‌خشی راسته‌وخۆ له‌كه‌ناڵی «تی ڤی ئه‌ی 24 ئۆراس»ه‌وه په‌خشكرا، وتی: «پاش چه‌ندین ساڵ دواكاریی بۆ ئه‌وه‌ی مافی بڕیاردانمان هه‌بێت، ئێستا وا بڕیارماندا كه ئه‌و مافه‌ی خۆمان پیاده بكه‌ین».
نه‌یارانی سه‌ربه‌خۆیی
به‌ته‌حه‌دای دیموكراسیی ده‌زانن
هه‌رچه‌نده په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆیی خوازه‌كان ژماره‌یان 72 په‌رله‌مانتاره له‌كۆی 135 ئه‌ندامی په‌رله‌مان‌و به‌مه‌ش 47.8%ی په‌رله‌مان پێكده‌هێنن، واته زۆرینه‌ی ره‌هایان به‌ده‌ست نه‌هێناوه، به‌ڵام به‌سووربوونێكی زۆره‌وه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له‌ماوه‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یاندا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌و ژماره په‌رله‌مانتاره‌ی دیكه‌ش دروستبكه‌ن، تا بتوانن له‌كاتی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆییدا ده‌نگی به‌شێك له‌وانیش به‌ده‌ستبهێنن‌و زۆرینه‌ی ره‌ها بۆ به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی مسۆگه‌ربكه‌ن، ئه‌م هیوا خواستنه‌ش له‌كاتێكدایه كه ژنه په‌رله‌مانتار ئینیس ئاریماداس-ی ئه‌ندام له «حزبی هاونیشتمانیان- سیودادانوس»ی نه‌یاری سه‌ربه‌خۆیی پێیوایه ئه‌وه‌ی كه كراوه گه‌وره‌ترین ته‌حه‌دییه بۆ دیموكراسی له30 ساڵی رابردوودا.
مه‌درید چ ده‌ڵێ؟
ماریانۆ راخۆی-ی سه‌رۆك وه‌زیرانی موحافیزه‌كاری ئیسپانیا وه‌ك پێشتر‌و به‌ر له‌و راگه‌یاندنه‌ی كه‌ته‌لۆنیا به‌ڵێنی دابوو، رایگه‌یاند: به‌په‌له تانوت له‌و بڕیاره ده‌دات‌و ئه‌م هه‌نگاوه‌ی كه‌ته‌لۆنیا ده‌باته به‌رده‌م دادگای ده‌ستووریی وڵاته‌كه‌ی‌و وتی: «داوا ده‌كه‌م ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌و هه‌موو شوێنه‌واره‌كانی ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵپه‌سێردرێت»و له‌وتارێكیدا كه له‌ته‌له‌فزیۆنی ره‌سمیی ئیسپانیادا په‌خشكرا ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ببه‌سترێت بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و پێشهاته نوێیه.
چه‌په سه‌ربه‌خۆخوازه‌كان
ئانا گابرێل كه سه‌ربه حزبی چه‌پی توندڕه‌وی سه‌ربه‌خۆییخوازه ده‌ڵێت: «نه‌خشه‌ڕێگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی، هه‌نگاوێكه به‌ئاراسته‌ی جیابوونه‌وه‌و دابڕان، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌ڵێت ده‌بێت «روو له‌یه‌كێتیی میللی» بكه‌ین‌و نابێت چیتر په‌رله‌مانی ئه‌م هه‌رێمه خۆی به پابه‌ند بزانێت به‌و بڕیارانه‌وه كه له‌دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسپانیاوه ده‌رده‌چین، به‌تایبه‌تیش دادگا ده‌ستوورییه‌كه‌ی. هه‌روه‌ك له‌بڕیاره‌كه‌ی كه‌ته‌لۆنیادا هاتووه كه ئیدی ده‌بێت ده‌ستبكرێت به دروستكردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی تایبه‌ت به باج‌و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی.
هه‌ڵكشانی ئاستی گرژیی
ده‌نگدانی كه‌ته‌لۆنییه‌كان چ له‌هه‌ڵبژاردنی گشتی‌و چ له‌م خوله‌ی په‌رله‌مانه‌كه‌یاندا به‌ئاراسته‌ی سه‌ربه‌خۆیی، دوای ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی گرژیی سه‌ریهه‌ڵدا له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی هه‌رێمه‌كه به‌سه‌رۆكایه‌تیی ئارتۆ ماس-ی سه‌رۆكی ماوه به‌سه‌رچووی هه‌رێمه‌كه‌و حكومه‌تی ناوه‌ندیی له‌مه‌درید، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدابوو كه ماس داوای ده‌كرد ریفراندۆمێك بكرێت سه‌باره‌ت به‌مافی چاره‌ی خۆنووسینی كه‌ته‌لۆنیا، بۆ ئه‌مه‌ش تای سه‌ربه‌خۆیی پاڵی پێوه‌ده‌نا، جگه له‌وه‌ش ته‌نگژه‌ی ئابووریی‌و بڕیاری یه‌كه‌می دادگای ده‌ستووری سه‌باره‌ت به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی پاڵنه‌رێكی دیكه‌بوو.
پشتگوێخستنی بڕیاری دادگا
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌م دواییانه سه‌رۆك ئارتۆ ماس كه ئیتر به‌ڕه‌سمی بووه به‌سه‌ربه‌خۆخواز، بڕیاره‌كه‌ی دادگای ده‌ستووریی پشتگوێ خست سه‌باره‌ت به‌له‌قاودانی، ئه‌ویش دوای ده‌نگدانێكی ره‌مزی كه نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌س ده‌نگیان به‌سه‌ربه‌خۆیی داوبوو له‌رۆژی دوو شه‌ممه‌ی رابردوو، ئه‌م ده‌نگدانه‌ش پێش كه‌متر له‌دوو مانگ دێت به‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌ی كه بڕیاره رۆژی 20/12/2015 به‌ڕێوه‌بچێت كه مه‌سه‌له‌ی كه‌ته‌لۆنیا باڵی به‌سه‌ردا ده‌كێشێت.
به‌پێی پێشبینییه‌كان‌و راپرسییه ره‌مزییه‌كه‌ش حزبه‌كه‌ی ماریانۆ راخۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا «حزبی گه‌لی راستڕه‌و» رووبه‌ڕووی پاشه‌كشه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بێته‌وه، دوای ئه‌ویش حزبی هاونیشتمانیان-ی راستڕه‌وی میانڕه‌و‌و حزبی سۆشیالیست كه ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م سوودی له‌پشتگیریی ئه‌وان وه‌رده‌گرت سه‌باره‌ت به‌به‌رگریكردن له‌یه‌كێتیی خاكی ئیسپانیا.
هه‌ریه‌كه‌یان به‌ئاراسته‌یه‌ك ده‌كه‌ونه‌خۆ
له‌ئێستاوه‌و به‌ر له‌شه‌ش هه‌فته له‌هه‌ڵبژاردن، هه‌ریه‌كه له‌و حزبانه پێشنیازی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌باشی ده‌زانن بۆ ده‌ربازكردنی خۆیان‌و ده‌نگه‌كانیان‌و مسۆگه‌ركردنی مانه‌وه‌یان له‌چوارچێوه‌ی كه‌ته‌لۆنیادا. له‌و رووه‌شه‌وه حزبی هاونیشتمانیان كه‌وتۆته داواكردنی ریفۆرمی سیاسی‌و هه‌رچی حزبی سۆشیالیستیشه داواده‌كات كه‌ته‌لۆنیا گفتوگۆ‌و دانوستاندنی زیاتر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ‌دا بكه‌ن‌و حزبی بۆدیمۆس-ی دژه لیبرالیش داوای رێكخستنی راپرسییه‌كی گشتیی ده‌كات. به‌ڵام ئه‌م حزبانه هێشتا بوێریی ئه‌وه‌یان نه‌بووه قسه له‌باره‌ی جیابوونه‌وه له‌مه‌درید بكه‌نه‌وه‌و نوێنه‌ره‌كانیان له‌په‌رله‌مان له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوودا پێداگرییان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه‌یان له‌چوارچێوه‌ی ئیسپانیادا كرد‌و بۆئه‌وه‌ش نموونه‌یان به‌رووخاندنی دیواری به‌رلین‌و ئه‌و یه‌كێتییه فراوانه‌ی ئه‌وروپا ده‌كرد.
رێگه‌ناده‌ین دیوارێكی نوێ هه‌ڵچنن
له‌وباره‌یه‌شه‌وه خافێیر گارسیا ئالبیول-ی په‌رله‌مانتاری حزبی میللی وتی: رێگه‌تان پێناده‌ین دیوارێكی نوێ هه‌ڵچنن» به‌ده‌وری كه‌ته‌لۆنیادا. به‌ڵام سه‌ربه‌خۆیی خوازه‌كان به‌ده‌ست خاڵێكی لاوازه‌وه ده‌ناڵێنن كه بۆی هه‌یه ببێته مایه‌ی په‌كخستنی پڕۆسه‌ی جیابوونه‌وه‌كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هێشتا له‌لایه‌ن هه‌ردوو حزبی سه‌ربه‌خۆیی خوازه‌وه رێكنه‌كه‌وتوون له‌سه‌ر دیاریكردنی ئارتۆر ماس بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌كه. ئه‌گه‌رچی وا چاوه‌ڕوانده‌كرا كه رۆژی دووشه‌ممه كۆبوونه‌وه راوێژكارییه‌كان بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكێك بۆ په‌رله‌مان ده‌ستپێبكات، به‌ڵام تا هه‌نوكه هیچ ئاسۆیه‌كی روون دیارنییه له‌وباره‌یه‌وه. خۆئه‌گه‌ر تا 9/1/2016-ش له‌سه‌ر كه‌سێك رێكنه‌كه‌ون، ئه‌وا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه داوای هه‌ڵبژاردنێكی نوێ بكرێته‌وه، كه ئه‌گه‌رێكی له‌و جۆره‌ش زیان به‌خۆیان‌و میسداقیه‌تیان ده‌گه‌یه‌نێت له‌به‌رده‌م ده‌نگده‌ره‌كانی هه‌ردوو حزبی «پێكه‌وه له‌پێناوی به‌ڵێ»و حزبی «هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی میللی»، چونكه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه خه‌ڵكی ئه‌و هه‌رێمه له‌و گه‌رموگوڕییه ساردببنه‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو حزبه له‌سه‌ر سه‌رۆكێك بۆ په‌رله‌مان رێكنه‌كه‌ون، چۆن له‌سه‌ر چۆنێتیی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ته‌حه‌دییه‌كانی ئاینده له‌به‌رامبه‌ر مه‌درید‌و نه‌یاره ناوخۆییه‌كانی كه‌ته‌لۆنیادا رێكده‌كه‌ون؟
مه‌رسومه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه ته‌حه‌دای مه‌دریده
له‌ڕۆژی 27/9/2015دا ئارتۆر ماس-ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا مه‌رسومێكی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌ركرد به‌پێی ئه‌و مه‌رسوومه ده‌بێت راپرسییه‌ك بكرێت سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و هه‌رێمه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی ئیسپانیا، به‌مه‌ش ته‌حه‌دای ده‌سه‌ڵاتی مه‌درید ده‌كات كه ده‌یه‌وێت رێگه له‌و راپرسییه بگرێت‌و مه‌درید پێیوایه كه راپرسییه‌كی له‌وجۆره پێشێلكردنی ده‌ستووره‌و سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڵێنی داوه كه به‌وپه‌ڕی توانایه‌وه ئاسته‌نگی بۆ دروست بكات.
بیرۆكه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا
رۆبه‌رت شۆمان-ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا بیرۆكه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپای پێشنیازكرد، كه پاڵنه‌ری سه‌ره‌كیی له‌و بیرۆكه‌یه چه‌سپاندنی بنه‌مای ئابووریی‌و سیاسی بوو بۆ پڕۆژه‌یه‌كی موته‌كامیل به‌جۆرێك كه بتوانێت ئه‌وروپا له داخزان به‌ره‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازیی نوێ بپارێزێت له‌دوای ئه‌و دوو جه‌نگه ماڵوێرانكه‌ره‌ی كه به‌رۆكی ئه‌وروپای گرت له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی رابردوودا، كه به‌شێكی ده‌رهاویشته‌ی ململانێ به‌رده‌وامه‌كان بوو له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مه‌وه.
هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی خه‌فه‌كراو
مه‌ترسیی سه‌ره‌كیی شۆمان به‌رگرتن بوو له دووباره پێكدادانی نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كان‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی كه له‌ناو سه‌رجه‌م گه‌لانی ئه‌وروپادا بنه‌چه‌ی داكوتیبوو، به‌شێكیش له‌و جه‌نگ‌و روبه‌ڕوبونه‌وانه هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌و هه‌سته نه‌ته‌وایه‌تییه ده‌گه‌ڕایه‌وه. بۆیه ئێستاش ئه‌و ململانێیانه‌ی ناو ئه‌وروپا ئه‌گه‌ر له‌ڕووی یاساییشه‌وه كه‌مێك هێوربووبێته‌وه، به‌ڵام له‌ڕووی سیاسی‌و ئابوورییه‌وه به‌ئاستی جیاجیا له‌وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌و یه‌كێتییه‌دا ره‌گی ماوه‌و ناوبه‌ناو سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه.
پشكۆی بن خۆڵه‌مێش
به‌وپێیه‌ی به‌شێك له‌و وڵاتانه هێشتاش نه‌یانتوانیووه ده‌وڵه‌تی هاووڵاتیبوون به‌سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانییه‌وه بچه‌سپێنن، بۆیه ئه‌و خواست‌و مه‌یله نه‌ته‌وه‌یی‌و ره‌گه‌زییانه ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كیش خه‌فه ببنه‌وه، ئه‌وا به‌گۆڕانكاریی ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌كان‌و كه‌سایه‌تییه‌كان وه‌ك پشكۆی ژێر خۆڵه‌مێش دووباره ده‌گه‌شێنه‌وه، ئه‌وه‌ی كه‌ته‌لۆنیاش به‌شێكه له‌و حاڵه‌ته.
هه‌ڵمه‌تی گۆڕینی دیمۆگرافی
سه‌ربه‌خۆیی خوازه‌كانی كه‌ته‌لۆنیا پێیانوایه مه‌درید وێڕای ئه‌وه‌ی له‌ڕووی ئابوورییه‌وه هه‌رێمه‌كه‌ی ئه‌وان به‌شی زۆری داهات‌و پیشه‌سازیی‌و گومرگی ئیسپانیا ده‌سته‌به‌رده‌كات، به‌ڵام له‌ڕووی گرنگیپێدانه‌وه ئه‌وان له‌دواوه‌ن‌و فه‌رامۆشكراون‌و به‌تایبه‌تی له‌و سه‌رده‌مانه‌ی كه جڵه‌وی حوكمڕانی له‌مه‌درید به‌ده‌ست راستڕه‌وی توندڕه‌وه‌وه بێت، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی گۆڕینی دیمۆگرافیش له‌هه‌رێمه‌كه‌یاندا به‌شێنه‌یی پیاده ده‌كرێت له‌ژێر پاساوی جیاجیادا.
PUKmedia ئاماده‌كردنی: جه‌مال ئارێز
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28