riklam

چه‌ند شوێنه‌وارێكی مێژوویی له‌ سه‌رده‌شت دۆزرانه‌وه‌

شوێنەوار‌‌ 10:33 AM - 2015-10-20
.

.

چه‌ند شوێنه‌وارێكی مێژوویی له‌ شاری سه‌رده‌شت له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دۆزرانه‌وه‌.

یوسف فه‌لاحیان به‌ڕێوه‌به‌ری پشكنینی شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌كانی شاری سه‌رده‌شت له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئیرنا-ی ئێرانی رایگه‌یاند: له‌ گونده‌كانی نیسكاوێ و بریسوێ و چه‌ند گوندێكی دیكه‌ی شاری سه‌رده‌شت چه‌ند ئاسه‌وارێكی مێژوویی دۆزراونه‌ته‌وه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌ی بۆ شه‌ش هه‌زار ساڵ پێش زايین ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

فه‌لاحیان راشیگه‌یاندووه‌: تیمێكی 30 كه‌سی له‌ پسپۆڕان و شاره‌زایانی ئاسه‌واری مێژوویی ماوه‌ی 20 رۆژه‌ ده‌ستیان به‌ پشكنین كردووه‌ له‌و ناوچانه‌دا.
بڕیاره‌ پاش ئه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌كان ده‌رهێنران بۆ مۆزه‌خانه‌ی شاری ورمێ بگوازرێنه‌وه‌.

جێی باسه‌ شاری سه‌رده‌شت سه‌ر به‌ پارێزگای ورمێیه‌ و 111 هه‌زار دانیشتووی ئه‌و شاره‌ن و هاوسنووره‌ له‌گه‌ڵ وڵاتی عیراق.

PUKmedia و/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی ئیرنا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket