كۆچ‌و ههشتو گه‌شت!
بیروڕا 11:30 AM - 2015-10-05.
حه‌سه‌ن سه‌یدباقی
زۆر وتراوه‌و ده‌ووترێت له‌سه‌ر كۆچی گه‌نجان، به‌ره‌و ڕێگه‌ی هات و نه‌هات، به‌هیوای گه‌شتن و به‌دوای ڕۆژێكی به‌خته‌وه‌ردا ده‌گه‌ڕێن. زۆر هۆكار هه‌یه ده‌بنه هۆی كۆچكردنی گه‌نجه‌كانمان، ده‌ربه‌ده‌ربوونیان، دووركه‌وتنه‌وه لهخۆشهویستهكانیان، هۆكاره‌كان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن به‌وه‌ی چه‌ند له‌خزمه‌ت حزب و لایهنهكهیدایه و چۆن به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كان ده‌پارێزیت.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌ندێك ده‌زگای ڕاگه‌یاندن دوور لهپرهنسیبی مرۆڤایه‌تی و پاراستنی كۆمه‌ڵگا، وه‌ك هاوكار و هاندان بۆ گه‌نجان زیاتر كۆچ بكه‌ن، به‌شێوازێك ده‌په‌یڤن وا نیشان ده‌ده‌ن له‌ماوه‌یه‌كی كورت و ئاساندا ده‌گه‌نه ئامانج و ئاواته‌كانیان، به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی كه هه‌یه پێی ده‌وترێت ئه‌وروپا. به‌ڵام له‌ڕاستیدا رزگاركه‌ری ده‌سه‌ڵات و گه‌نده‌ڵكارانه له ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ری.
حكومه‌تی كوردستان به‌و سیاسه‌ته‌ی گرتوویه‌تیه به‌ر، بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی بێكاری و چارهسهرنهكرنی، نه‌بوونی موچه‌و ئاو و كاره‌باو زێده‌ڕۆیی لهبهرههمهێنای نه‌وت و ئاودیوكرنی و به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گه‌نده‌ڵكاری. حكومه‌ت و حزب، نه‌وت ئاودیو ده‌كه‌ن (هه‌نارده ده‌كه‌ن) له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌وره به‌رپرساندا، گه‌نجان هه‌نارده ده‌كه‌ن بۆ خۆراكی تیمساحه‌كان و مردنیان، سهرلێشیواندنیان به‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانیان.
بوونی گه‌نجان واته بوونی ناڕه‌زایه‌تی دژی ده‌سه‌ڵات و گه‌نده‌ڵی، بوونی گه‌نجان واته به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و كۆنه‌په‌رستی، له‌هه‌ر دوو باره‌كه‌دا. ده‌سه‌ڵات و ئه‌وروپا، به‌تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌وڵی رزگاركردنی ده‌سه‌ڵات و پاراستنی هێزی تیرۆره به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان. ده‌نا ده‌بوو ئه‌وروپا پێش ئه‌وه‌ی بیر له‌ڕێگه خۆشكردن بێت بۆ كۆچی به‌كۆمه‌ڵ له‌سوریا و عیراق و شوێنه‌كانی تر، ده‌بوو هه‌وڵبدات بۆ دابین كردنی ئاسووده‌یی و ئارامی له‌و وڵاتانه‌دا. دژی تیرۆر و تیرۆریستان، شه‌ڕی سه‌پێنراو له ناوچه‌كه‌دا، به‌شیوه‌یه‌كی ڕاستگۆیانه. نه‌ك هاوكار بێت بۆ رزگاركردنی به‌رپرسه‌كانی تیرۆریستان، تا ون ببن له‌ناو ئه‌و لێشاوه له كۆچكه‌ران.
پاش ئه‌وه‌ی تیرۆریستان توشی شكستی یه‌ك له‌دوایی یه‌ك بوون، روسیاش ده‌چێته ناوچه‌كه به كردار به‌شدار ده‌بێت بۆ له‌ناوبردنیان، ئه‌وروپاو ئه‌مریكاش ئه‌و رێوشوێنه‌یان گرته‌به‌ر بۆ رزگاربوونیان له مردن و له‌ناوچونیان، گواستنه‌وه‌یان بۆ شوێنی تر كه نزیك بن له‌سنووره‌كانی روسیاوه تا ته‌نگه‌ژه‌ی بۆ دروست بكه‌ن.
له‌باره‌ی ئابووریشه‌وه ده‌بنه هه‌ڵئاوسان و درووست بوونی ته‌نگه‌ژه بۆ یۆنان و سربیا و گه‌لێ وڵاتی تر، چونكه ئه‌م دوو وڵاته ده‌سته‌مۆی ئه‌ڵمانیاو ئه‌وروپا نه‌بوون، سربیش به‌تایبه‌ت لهروسیاوه نزیكن.
له‌كاتێكدا باس له‌كۆچبه‌ران ده‌كرێت و روپێو ده‌كرێت له ده‌زگای راگه‌یاندنه چهواشهكارهكاندا، ده‌رباره‌كانی سه‌ر به‌حزب، ده‌ڵێن رژێمی سوریا دیكتاتۆره، بێ ئاماژه‌كردن بۆ ئه‌و بار‌و دۆخه‌ی شه‌ڕ و كاولكاریه‌ی كه تیرۆریستان و هاوكاره‌كانیان ده‌یكه‌ن له ناوچه‌كه‌دا. گه‌ر وتمان ئه‌وه راسته له‌ده‌ست ناعه‌داله‌تی و دیكتاتۆری هه‌ڵدێن، پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌ی بۆ له‌كوردستانی به‌هه‌شتی ئه‌و ده‌ربارانه‌دا كۆچی به‌كۆمه‌ڵ هه‌یه؟
له‌كاتێكدا خه‌ڵك ده‌ناڵێنن به نه‌بوونی موچه‌و ئاو و كاره‌باو مافه سه‌ره‌تاییه‌كان مرۆڤ و.. تاد. خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگایان خه‌ریك كردوه به دانوستان و سازان، له‌سه‌ر كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كه له‌راستیدا كێشه نییه، ده‌پرسین تاكه‌ی خه‌ڵك به‌وه رازی ده‌بن؟ بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن و خۆشه‌ویسته‌كانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن به‌هۆی كۆچكردنیانهوه.
هه‌شت جاره كۆ ده‌بنه‌وه، هه‌موو جارێكیش، ده‌بێژن به‌ره‌و سازان ده‌چین و گه‌شبینین، بڕوبیانووی نوێ ده‌هێننه‌وه تا ئه‌و پرۆسه‌یه به‌رده‌وام بێت، ئایه ئه‌وه ڕاستگۆیی تێدایه؟
سه‌یره گوڵم، هه‌ر لایه‌ك لای به‌رامبه‌ر تاوانبار ده‌كات، كات به‌ڕێ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ڕاستگۆن له‌گه‌ڵ خۆیان و ده‌نگده‌ره‌كانیان و خه‌ڵكدا، با لایه‌نی هه‌ق بێژ داوا له جه‌ماوه‌ری ماندوو هه‌وادارانی خۆیان بكه‌ن بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان رووی ڕاستی لایه‌نی ساخته ده‌رخه‌ن بۆ خه‌ڵكی. كۆتایی بێنن به‌و پرسه و كێشه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن تا گه‌نجانمان كۆچ نه‌كه‌ن و كۆچی پێچه‌وانه ده‌ست پێبكات. كه ئه‌مه روونادات و ناكرێت چونكه دژی خواستی گهندهڵكارهكانه.
ده‌با وای لێ بێت، خه‌ڵكی بۆ گه‌شتوگوزار بڕۆنه وڵاتانی تر، نه‌ك كۆچ بۆ داهاتووی نادیار بكه‌ن. وه‌ك ئه‌مرۆی گه‌نده‌ڵكاران به‌رپرسه دزه‌كان كه چ وڵاتێك خۆشه تێیدا راده‌بوێرن به‌پاره‌و پولی ئه‌و خه‌ڵكه به‌شمه‌ینه‌ته.
لێره‌دا خه‌ڵكیش تاوانباره! تاكه‌ی ئه‌وه قبوڵ ده‌كه‌ن یاری به‌هه‌ستیان بكرێت، به ناوی سه‌روه‌ری نیشتیمان و نه‌ته‌وه‌وه؟ له‌كاتێكدا هه‌ر ئه‌و گه‌نجانه‌و كه‌سوكاریانن رووبه‌رووی تیرۆر مه‌ینه‌تیه‌كان ده‌بنه‌وه، نه‌ك دزو گه‌نده‌ڵه‌كان.
نه‌وت بۆ كێیه؟ ئایا پاره‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی كوردستانه وه‌ك ده‌ڵێن؟ گه‌ر وایه ئه‌و نه‌هامه‌تیه بۆ؟ پێموایه، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی گه‌نجان رێگه‌ی هات و نه‌هامه‌تی بگرنه‌به‌ر، چێتره كۆمه‌ڵگا بگۆڕن، باشتره‌و ماندووبنیان كهمترو زیانی مردن و خنكانیان كه‌متر ده‌بێت. به‌ڵام دونیایه‌ك به‌ده‌ستده‌هێنن ژیان تێیدا بهرقهرارو ئاسووده‌ییه.
به‌سه‌ر قسه‌و قسهلۆكدا زاڵ بن كه داعش مه‌ترسییه له‌سه‌ر كوردستان، له‌كاتێكدا داعش دروستكراوی ئه‌وروپاو ئهمریكاو ده‌وڵه‌ت و هاوپه‌یمانه‌كانی ناوچه‌كه‌یه. كۆچكردن، بردنی هێزی كار‌و تواناكانی گه‌نجانه، له‌رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی نا یه‌كسانیدا. ئێستا له ئه‌ڵمانیا سه‌عاتی كار له‌هه‌شت یۆرۆ كه‌متر نییه، به‌ڵام پاش ئه‌م لێشاوهو جێگیركردنی كۆچبه‌ران، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه، بۆ سوودی خاوهندكارو كۆمپانیاكان سه‌عاتی كار ببێته سێ یۆرۆ، تا چه‌ند سه‌ركه‌وتوو ده‌بن له‌و سیاسه‌ته‌دا، كۆمه‌ڵگای ئه‌ڵمانی بڕیاری له‌سه‌رده‌دات. ئه‌ڵمانیا له‌١٥ بۆ ٢٠ ساڵی داهاتوودا، كێشه‌ی هێزی كاری زۆرتر ده‌بێت، گه‌نجه‌كانیشی له‌ئه‌نجامی ناله‌باری بژێویان روو لهكهنهداو شوێنی تر ده‌كه‌ن بۆكارو باشتر كردنی بژێوی ژیانیان.
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ زیندانیان و نه‌خۆشان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24