riklam

سوپای توركیا چه‌ند گوندێكی دهۆك بۆردومان ده‌كات

کوردستان 11:20 AM - 2015-10-05
بۆردومانكردنی چه ند گوندێكی دهۆك له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه

بۆردومانكردنی چه ند گوندێكی دهۆك له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه

سوپای توركیا به‌ فڕۆكه‌ و تۆپخانه‌ چه‌ند گوندێكی سنووری ئامێدی له‌ پارێزگای دهۆك بۆردومان ده‌كات و زیان و زه‌ره‌رێكی زۆر به‌ دانیشتوانی گونده‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.

په‌یامنێرمان له‌ سنووره‌كه‌وه‌ پێی راگه‌یاندین: سه‌عات 6 بۆ 7 ی ئێواره‌ی دوێنێ 4-10-2015 سوپای توركیا له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی و تۆپخانه‌وه‌ ناوچه‌ی به‌رواری باڵا سه‌ر به‌ناحیه‌ی كانی ماسی سه‌ر به‌ قه‌زای ئامێدی له‌ دهۆك بۆردومان كردو زیانێكی زۆری مادی به‌ دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ گه‌یاند.

 وتیشی: به‌ هۆی بۆردومانه‌كه‌وه‌ دانیشتوانی گوندی كێڤ ته‌ گونده‌كه‌یان چۆڵكردوه‌، هه‌روه‌ها سوپای توركیا  گوندی ئوره‌ بۆردومان كردو زیانێكی زۆری به‌ر هێڵی كاره‌با و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان گه‌یاند.

PUKmedia  جوتیار لاوه‌ند

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket