پێشمه‌رگه‌و عه‌بادی
بیروڕا 10:21 AM - 2015-10-05د.به‌ختیار شاوه‌یس
له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ به‌غدا‌و راسته‌وخۆ له‌كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مانی عیراق‌و ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كه چ له‌رێگه‌ی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسی‌و چ له‌رێگه‌ی نقطه النظام له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران‌و هه‌روه‌ها له‌میانه‌ی كه‌ناڵه جیاجیاكانی راگه‌یاندنه‌وه، جارێكی دیكه ده‌نگی ناره‌زایه‌تیه‌كانی ئێمه‌ی كورد ده‌رهه‌ق به مه‌ینه‌تی‌و مافه‌كانی پێشمه‌رگه‌و به‌نادیده‌گرتنی تێكۆشانه‌كانیان له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌رزبوویه‌وه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه عه‌بادی له مه‌راسیمی سوێندخواردنه‌كه‌ی له‌رۆژی پێكهێنانی كابینه وه‌زاریه‌كه‌ی له 8 ی ئه‌یلولی 2014 باسی رۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كرد‌و هه‌روه‌ها دووجار هاتوه‌ته په‌رله‌مان دووپاتی ئه‌م مه‌سه‌له‌ی كردوه‌ته‌وه‌و خۆی لێنه‌بان نه‌كردوه، به‌ڵام نه‌هێنانی ناوی پێشمه‌رگه له وتاری عیراق له كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، لێكدانه‌وه‌ی جیاواز‌و ده‌رهاویشته‌ی نێگه‌تیڤ به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت كه له‌چه‌ند خاڵێكدا تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ریان:
یه‌كه‌م/ حه‌یده‌ر عه‌بادی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌پێی ئه‌و ده‌ستووره‌ی كه ئه‌وی كردوه‌ته فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌چه‌كداره‌كان، هێزی پێشمه‌رگه به‌شێكی دانه‌بڕاوه له سیسته‌می به‌رگریی عیراقی‌و زۆر به‌رۆشنی ئه‌مه‌ش ده‌زانێت، به‌ڵام جیاكردنه‌وه‌ی له‌مه‌غزایدا به‌مانای:
دووه‌م/ كه‌مكردنه‌وه‌و بچوكردنه‌وه‌ی رۆڵه‌كه‌ی خۆیه‌تی له‌جوغزێكی تایبه‌تی به‌رته‌سكدا به‌وه‌ی كه‌به‌ته‌نها له فه‌رمانده‌یكردنی هێزێك كه‌حشدی شه‌عبیه به‌رپرسیاریه‌تیه‌كه‌ی ده‌بینێته‌وه‌و ئارامڕاگرتنی به‌شێكی دیاریكراو له وڵات به‌ئه‌ركی سه‌ره‌كی خۆی ده‌زانێت.
سێیه‌م/ په‌راوێزخستنی قوربانیه‌كانی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیران له‌كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ساڵانه كه سه‌رۆك‌و سه‌ركرده‌ی 194 ده‌وڵه‌تی جیهانی ئاماده‌ن‌و به‌شێكی زۆریان له بۆنه‌و كۆڕبه‌نده جیهانیه‌كاندا ناوی پێشمه‌رگه‌یان هێناوه وه‌ك ره‌مزی تێكشكاندنی داعش‌و هه‌روه‌ها وه‌ك سیمبولی دژه تیرۆری جیهانی وه‌سفیان كردوه، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش هه‌ر به‌ته‌نها ده‌مارگیری‌و شكستی عه‌بادی ده‌رناخات له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ته‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای پلوڕالیزمی دیموكراسی، به‌ڵكو نیشاندانی وێنه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌كراوه له قوڵبوونه‌وه‌ی ململانێ سیاسیه‌كان له‌سه‌رشانی تائیفیه‌تی مه‌زهه‌بی تائه‌و سنووره‌ی كه ده‌وڵه‌تی عیراق به‌م تایپه‌ی ئێستایه‌وه ناتوانێت به‌رده‌وام بێت‌و دواجار فكره‌ی دابه‌شبوونه‌كه له‌ستراتیژ‌و گۆشه نیگای نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كاته ئه‌مری واقع.
چواره‌م/ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه جگه‌له‌وه‌ی كه‌له‌ماوه‌ی رابردوودا به درێژایی زیاتر له 1500 كیلۆمه‌تر شه‌ڕی داعشیان كردووه‌و 1200 شه‌هید‌و 7000 بریندار له‌م پێناوه‌دا قوربانیان داوه له‌هه‌مان ساته‌وه‌ختی فه‌رامۆشكردنی ئه‌م سه‌روه‌ریانه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه، 10 گوندی دیكه‌یان له سنووری كه‌كوك له‌تیرۆریستان پاكرده‌وه‌و 12 شه‌هیدی دیكه‌یان دا، جۆن كیری به‌ته‌نیشت عه‌بادیه‌وه له‌نیویۆرك ئاماژه‌ی بۆ كرد، كه له‌ره‌هه‌ندێكی دیكه‌وه ده‌بێته هۆكاری:
پێنجه‌م/ كه‌مكردنه‌وه‌ی پردی په‌یوه‌ندی نێوان نوێنه‌رانی كورد‌و عه‌بادی‌و هه‌روه‌ها زیاتر قوڵكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی ئیتیحادی‌و حكومه‌تی هه‌رێم، كه ماوه‌یه‌كی زۆره به هۆی شكستی رێككه‌وتنه نه‌وتیه‌كه‌ی هه‌ردوولاوه به‌دۆخێكی توندا ده‌ڕوات.
ماوه‌ته‌وه بڵێین: به‌هۆی راگه‌یاندنی گوژمه‌كانی چاكسازی كه تائێستا له پراكتیكدا ره‌نگی نه‌داوه‌ته‌وه، حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌بارودۆخێكی پڕ له ته‌نگژه‌دایه‌و ده‌نگۆی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه لێی له‌لایه‌ن كوتله سیاسییه‌كان‌و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه تا دێت تۆخترده‌بێته‌وه‌و ئه‌م هه‌ڵوێسته دیماگۆگیانه‌شی زیاتر ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستانی دۆسته‌كانی‌و به‌مه‌ش قه‌یرانێكی دیكه ده‌خاته سه‌ر ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه رۆژانه پرۆسه‌ی سیاسی پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت.
د.به‌ختیار شاوه‌یس
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
[email protected]
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27