riklam

روسیا: 600 تیرۆرستی داعش به‌ره‌و ئه‌وروپا هه‌ڵهاتوون

جیهان 09:43 AM - 2015-10-05
بۆردومانكردنی مۆڵگه‌كانی داعش له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیاوه

بۆردومانكردنی مۆڵگه‌كانی داعش له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیاوه

فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی روسیا راده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی بۆردومانی مۆڵگه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی روسیاوه‌ 600 تیرۆرستی داعش به‌ره‌و كیشوه‌ری ئه‌وروپا هه‌ڵهاتوون.

ئه‌ندری كارتاپلۆڤ یه‌كێك له‌ فه‌رمانده‌كانی سه‌ربازی له‌ ئه‌ركانی سوپای روسیا ئاشكرایكردووه‌، بۆردومانكردنی مۆڵگه‌کانی  داعش له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی روسیا له‌ خاكی سوریا گورزێكی به‌هێزی له‌ داعش وه‌شاندووه‌ و به‌ پێی زانیارییه‌كانیان 600 تیرۆرستی داعش ریزه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌یان جێهێشتووه‌ و به‌ره‌و كیشوه‌ری ئه‌وروپا هه‌ڵهاتوون.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی روسیا ترس و دڵه‌ڕاوكێیان خستوه‌ته‌ ناو دڵی داعش و له‌ ئێستادا تیرۆرستانی داعش ریزه‌كانیان به‌جێده‌هێڵن و به‌ره‌و ئه‌وروپا هه‌ڵدێن.

جێی باسه‌ هه‌فته‌ی رابردوو روسیا هێرشی ئاسمانییه‌كانی خۆی بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له‌ خاكی سوریا ده‌ستپێكردووه‌ و تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌.

PUKmedia و / جه‌واد حه‌یده‌ری

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ردا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket