riklam

فه‌رمانبه‌رانی بانك: بایكۆتكردنی ده‌وامی ئێمه‌ له‌قازانجی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانه‌

کوردستان 09:10 AM - 2015-10-05
.

.

ئه‌مڕۆ 5-10-2015 فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌كنه‌لۆژیای بانكی له‌گه‌ڵ بانكی ئاڵای هه‌رێم له‌شاری سلێمانی بایكۆتی ده‌وامیان كردو هه‌تا مووچه‌یان پێنه‌درێت نایه‌نه‌وه‌ بۆ ده‌وامه‌كانیان.

فه‌رمانبه‌ره‌ مانگرتووه‌كانی ئه‌و بانكانه‌ تایبه‌ت به‌ PUKmedia یان راگه‌یاند: به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌كانمانه‌وه‌ ده‌ستمان له‌ كاره‌كانمان هه‌ڵگرتووه‌و بایكۆتی ده‌واممان كردو ده‌چینه‌وه‌ ماڵه‌وه‌، داوای ساده‌ترین مافی خۆمان ده‌كه‌ین كه‌ پێدانی مووچه‌یه‌.

ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ وتیشیان: ئێمه‌ هێشتا مووچه‌ی مانگی حه‌وت-مان وه‌رنه‌گرتووه‌، له‌كاتێكدا ئێستا مانگی 10 یه‌، بۆیه‌ به‌وشێوه‌یه‌ كارناكه‌ین.

راشیانگه‌یاند: ئێمه‌ راسته‌ وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌كنه‌لۆژیای بانكی له‌گه‌ڵ بانكی ئاڵای هه‌رێم بایكۆتی ده‌واممان كردووه‌، به‌ڵام بایكۆتكردنی ئێمه‌ ئاوێنه‌یه‌كه‌ بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی، چونكه‌ مووچه‌ی مانگانه‌ی ئه‌وانیش لای ئێمه‌وه‌ بۆیان ده‌نێردرێت، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ داوای مووچه‌ بكه‌ین، ئه‌وكات له‌ قازانجی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی سلێمانیه‌.

PUKmedia  لانه‌ كاشان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket