riklam

شه‌ڕڤانان ژماره‌یه‌ك گوند له‌ داعش پاكده‌كه‌نه‌وه‌

کوردستان 08:57 AM - 2015-10-05
27 تیرۆرست كوژران

27 تیرۆرست كوژران

له‌ به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنی شه‌ڕڤاناندا له‌ چیای قه‌زوان-ی كانتۆنی جه‌زیره‌ سێ گوند له‌ تیرۆرستانی داعش پاككرانه‌وه‌و 27 تیرۆرست كوژران.

ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: له‌دوای هێرشی تیرۆرستانی داعش بۆ چیای قه‌زوان له‌ كانتۆنی كۆبانێ، ئۆپه‌راسیۆنی شه‌ڕڤانان بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ له‌ تیرۆرستان ده‌ستیپێكردو تائێستا به‌رده‌وامه‌.

ئاشكراشیده‌كات: له‌گه‌ڵ ده‌سپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا به‌مه‌به‌ستی وه‌ده‌رنانی تیرۆرستانی داعش شه‌ڕڤانان چوونه‌ ناو گونده‌كانه‌وه‌و له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا توانیان سێ گوند له‌ تیرۆرستان پاكبكه‌نه‌وه‌.

له‌ درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا یه‌په‌گه‌ ئاماژه‌بۆئه‌وه‌ده‌كات: له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا 27 تیرۆرست كوژران كه‌ ته‌رمی شه‌ش له‌و تیرۆرستانه‌ كه‌وتنه‌ ده‌ست شه‌ڕڤانان، هاوكات ده‌ستبه‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ئامێری سه‌ربازیدا گیرا.

PUKmedia ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی یه‌په‌گه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket