riklam

پاپا بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵ كاندید ده‌كرێت

جیهان 08:56 AM - 2015-10-05
پاپا فرانسیس رابه‌ری كاسۆلیكه‌كانی جیهان

پاپا فرانسیس رابه‌ری كاسۆلیكه‌كانی جیهان

پاپا وه‌ك یه‌كێك له‌ كه‌سایه‌تییه‌ گرنگه‌كانی جیهان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵ كاندید ده‌كرێت.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، پاپا فرانسیس رابه‌ری كاسۆلیكه‌كانی جیهان به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی له‌ پێناو مرۆڤایه‌تی و پاراستنی ژینگه‌ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ له‌ ساڵی 2015 كاندید كراوه‌.

پاپا كه‌ به‌ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكی ئه‌رژه‌نتینه‌ زۆر چاكسازی له‌ ڤاتیكان كردووه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ هه‌موو كه‌س ده‌توانێت كڵێسه‌ی ڤاتیكان و داموده‌زگاكانی په‌یوه‌ندیدار به‌ ڤاتیكان به‌سه‌ر بكاته‌وه‌.

كۆمه‌ككردن به‌ هه‌ژاران و نه‌داران و هه‌ڵوێستی ئه‌مدوایانه‌ی پاپا به‌رامبه‌ر به‌ ئاواره‌كان بوه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی كاندیدبكرێت.


PUKmedia  و/ جه‌واد حه‌یده‌ری

 

سه‌رچاوه‌/ ir.voanews.com

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket