riklam

چەند بڕیارێك لەبەرژەوەندی خوێندكاران دەردەچێت

عیراق 11:29 PM - 2015-10-04
سەرۆكی پەرلەمان دەستخۆشی لەهەوڵی لیژنەی خوێندنی باڵا دەكات

سەرۆكی پەرلەمان دەستخۆشی لەهەوڵی لیژنەی خوێندنی باڵا دەكات

لیژنەی خوێندنی باڵای نوێنەرانی عیراق چەند كێشەیەكی تایبەت بەخوێندكاران چارەسەر دەكات و سەرۆكی پەرلەمانیش دەستخۆشی لەهەوڵەكانی لیژنەكە دەكات.

د.شێركۆ مەنگوڕی سەرۆكی لیژنەی خوێندنی باڵا لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKmediaی راگەیاند:لەماوەی دوو رۆژی رابردودا لەسەر دوو پرسی گرنگی خوێندكارانی عیراق رەزامەندی حسێن شەهرستانی وەزیری خوێندنی باڵا وەرگیراوەو بڕیاری پەرلەمانیشی پێدەرچووە، سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش سوپاس و ستایشی لیژنەی خوێندنی باڵای كردوە لەبەرامبەر ئەو هەوڵەی داویانە بۆ چارەسەركردنی كێشەی خوێندكاران.

ئەوەشی خستەڕوو كە ئەگەر ئەو كێشەی خوێندكاران چارەسەر نەكرایە ئەو وەزیری خوێندنی باڵایان بانگهێشتی پەرلەمان دەكرد، لەبارەی ئەو كێشانەی خوێندكارانیش كە چارەسەركراون، وتی:یەكێك لەپرسەكان پەیوەندی بەسیستمی (عبور) پەڕینەوەی خوێندكارانی پزیشكییەوە هەیەو ئەوی تریشیان پەیوەندی بەو خوێندكارانەوە هەیە كە دەرچووی شەشی ئامادەین و لەكۆلێژی پزیشكی وەردەگیرێن، چونكە تاقیكردنەوەی كێبڕكێیان پێدەكرێت، بۆ ژمارەیەكی زۆری لەخوێندكاران و كەسوكاریان داویان لێكردوین هەوڵی ئەوە بدەن كە ئەو تاقیكردنەوەیە نەبێتە مایەی كێشە بۆ ئەو خوێندكارانەی نمرەی بەرزیان هێناوەو خوازیارن لەكۆلێژی پزیشكی بخوێنن، بۆ بڕیاردراوە ئەو تاقیكردنەوەیە وەك  

وتیشی: وەك لیژنەكەمان لەهەوڵداین بۆ چارەسەركردنی كۆمەڵێك كێشەی تری تایبەت بەخوێندكاران، هەروەها لەخۆئامادەكردنداین بۆ پێشوازیكردنی لەوەزیری خوێندنی باڵای هەرێم كە سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵای عیراق كۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێكردن و چارەسەركردن چەند پرسێكی تایبەت بەبواری خوێندنی باڵا، لەوانەش هاوتاكردنی بڕوانامەو دانپێدانان بەزانكۆكان و سەرنج و بۆچونیان لەسەر پرۆژە یاسای زانكۆی ئەهلییەكان.

د.شێركۆ مەنگوڕی رونیشكردەوە تا دوو هەفتەی تر بۆ چارەسەركردنی كۆمەڵێك پرسی تر كە پەیوەندی بەخوێندكاران و پرۆسەی خوێندنەوە هەیە جارێكی تر وەزیری خوێندنی باڵا بانگهێشتی لیژنەكەمان دەكەین.

PUKmedia تایبەت 

 

5928204102015_144.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket