مه‌لا به‌ختیار: هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت دروشمی ئێستای یه‌كێتیيه
ی.ن.ک 08:01 PM - 2015-10-04.
به‌ئاماده‌بوونی مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی یه‌كێتیی، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (4/10/2015) له‌شاری سلێمانی و له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی درێژخایه‌نی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی و پارتی كاری هۆڵه‌ندی، خولێكی دوو رۆژه بۆ كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران و رێكخراوی ئازادی لاوان، كه له‌لایه‌ن راهێنه‌رانی پارتی كاری هۆڵه‌ندی وانه‌كانی ده‌وترێنه‌وه، ده‌ستیپێكرد.
له‌ده‌ستپێكیشدا، مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو تیایدا، سوپاسی پارتی كاری هۆڵه‌ندی كرد، كه له‌م هه‌لومه‌رجه سه‌خت و چاره‌نوسسازه‌دا، له‌سه‌ر پێشنیازی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتیی له‌هۆڵه‌ندا، ئاماده‌بوون ئه‌م خوله رێكبخه‌ن و میوانداری یه‌كێتیی قبوڵ بكه‌ن و ئه‌مه‌شی به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌زانی كه یه‌كێتیی په‌یوه‌ندییه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵ پارته چالاكه‌كانی رۆژئاوا، به‌تایبه‌ت سۆسیال دیموكراته‌كان هه‌یه، كه یه‌كێك له‌و پارتانه، پارتی كاری هۆڵه‌ندایه.
وتیشی: ئه‌وانیش ده‌زانن كه یه‌كێتیی، په‌یوه‌ندی یه‌كێتیی به‌دیموكراسی له‌عیراق، به‌دیهێنانی مافی چاره‌ی خۆنوسین له‌به‌شه‌كانی كوردستان، ده‌زانن كه یه‌كێتیی چ سه‌نگه‌رێكی پته‌وه‌و چ ستراتیجێكی رۆشنی هه‌یه بۆ یه‌دیهێنانی دیموكراسی له‌قۆناغی گوزه‌ری دیموكراسیدا، هه‌روه‌ها هه‌نگاو به‌هه‌نگاو به‌دیهێنانی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه یه‌كێتیی باوه‌ڕی نه‌گۆڕی پێیه‌تی و راشیگه‌یاند: هه‌موو ئه‌و ناعه‌داله‌تییه‌ی ئێستا هه‌یه، به‌شێك له‌هێزه‌كان و تێنه‌گه‌یشتنی باش له‌عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ندێك له‌سه‌رمایه‌دارو كۆمپانیا چاوچنۆكه‌كان، كه ئێستا بونه‌ته مایه‌ی نا عه‌داله‌تی كۆمه‌لایه‌تی، بێگومان ئه‌ركی ستراتیجی یه‌كێتیی ده‌بێ.
پاش ئه‌وه‌ی ته‌وه‌رو محازه‌ره‌كانی خوله‌كه‌ی شیكرده‌وه‌و به‌گرنگ بۆ پێگه‌یاندنی كادرانی پێناسه كرد، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه ئه‌م خولانه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، بێگومان بۆ به‌شداری خوله‌كان، بۆ لاوان و خوێندكاران، كه به‌نه‌وه‌ی سێهه‌می یه‌كێتیی ده‌زانن، به‌پێویستی قۆناغ و سه‌رده‌مه‌كه ناوبرد‌و وتیشی: یه‌كێتیی له‌م بارودۆخه‌داو جاره جاره، ئه‌م خولانه هاوشانی هێرشی پێشمه‌رگه، هێرشی مه‌عریفه بۆ سه‌ر فێنده‌مینتالیست و بۆ سه‌ر سه‌له‌فییه‌ت، بۆ چۆنێتی په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌ی سێهه‌م فه‌رامۆش نه‌كه‌ین و بتوانین له‌م رووه‌شه‌وه ئه‌ركه‌كانی خۆمان رابپه‌ڕێنین. چونكه هه‌روه‌ك چۆن سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه چه‌ند پێویستی به‌پێداویستییه‌كانی شه‌ڕ هه‌یه، سه‌نگه‌ره‌كانی دواوه‌ش بۆ بونیادنان و بۆ پێشكه‌وتن، بۆ دیموكراسی، بۆ ململانێ هاوچه‌رخه‌كانی ئێستای یه‌كێتیی، پێویستی به په‌روه‌رده‌ی نه‌وه‌ی سێهه‌مه.
له‌به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا، سه‌باره‌ت به‌باردۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و له‌ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختدا مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختكرا كه ئه‌وه دروشمی ئێستای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌و ئه‌گه‌ر هیچ چاره‌سه‌رێك له‌سه‌ر كێشه‌كانی ئێستای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نه‌دۆزرایه‌وه، چاره‌سه‌رێكی سازان، كه یه‌كێتیی ئێستا باوه‌ڕمان به‌چاره‌سه‌ری سازان هه‌یه، له دوای ئه‌وه‌ی كه پێداده‌گرین له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ی خۆمان (پرۆژه هاوبه‌شه چوار قۆڵییه‌كه) چاره‌سه‌ری سازانیش فه‌رامۆش ناكه‌ین. به‌ڵام له‌سه‌ر حسابی پرۆژه‌كه نابێت. سازانی سیاسیی بۆ ئه‌وه‌یه پرۆژه‌كه بۆ قۆناغ باشتر ببه‌ینه پێشه‌وه. ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر كرا، ئه‌وا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرا، یه‌كێتیی نیتشمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختین.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختیش هاته پێشه‌وه، لای ئێمه هه‌ڵبژارنێكی پاكێجییه، هه‌ڵبژاردنێكی تاك لایه‌نه نییه‌و راپرسی نییه بۆ ئه‌وه‌ی كێ ده‌بێت به‌سه‌رۆك یان كێ نابێت به‌سه‌رۆك. به‌ڵكو هه‌ڵبژاردنێك ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌موو ئاراسته‌كان و ئیشی بۆ ده‌كه‌ین. بێگومان ئه‌و كاته چوارلایه‌نه‌كه كاندیدیشمان ده‌بێت بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان. یانی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه نابێت ته‌نها وزه‌ی خۆمان بخه‌ینه كار كه كێ هه‌ڵده‌بژێرین. به‌ڵكو هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه ده‌بێت و رێكیشده‌كه‌وین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كاندیدمان كێ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌ڵبژاردن بتوانین بیبه‌ینه‌وه‌و تموحیشمان بردنه‌وه‌یه.
ته‌ئكیدیشی كرده‌وه: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان قوربانییه‌كی زۆری‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه تێكنه‌چێت. ئێستاش سور ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه به‌پرۆژه هاوبه‌شه‌كه‌و به‌سازان و سه‌ره‌نجام ئه‌گه‌ر سودی نه‌بوو، به‌هه‌ڵبژاردنێكی هاوچه‌رخ و به‌كاندیدی جۆراوجۆره‌وه، بتوانین ئه‌م قۆناغه ببه‌ینه سه‌ر. ئه‌وه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان چاوه‌ڕوانێتی ته‌واوكردنی ئه‌ركه دیموكراسییه‌كانه له‌م هه‌لومه‌رجو قۆناغه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه دڵی خۆشبێت و ده‌وروبه‌ریشمان بزانن یه‌كێتیی و هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان و ئه‌زمونی كوردستان، ئه‌زمونێكه بۆ ئه‌وه دروستبوه به‌قۆناغ گه‌شه به‌دیموكراسی بدات‌و ئه‌ركه‌كانی دیموكراسی به‌دیبهێنێت.
له‌كۆتایی وته‌كه‌شیدا هه‌ڤاڵ لێپرسراوی ده‌ستی كارگێڕی رایگه‌یاند: گره‌و به‌ته‌حه‌دا نابرێته‌وه، به‌ڵكو به‌عه‌قلانییه‌ت، به‌لۆژیك، به‌په‌روه‌رده‌كردن گره‌و ده‌برێته‌وه‌و وتیشی: ئه‌ركمانه له‌ناوخۆمان راستگۆترین تێكۆشه‌ر بین بۆ په‌روه‌رده‌و له‌ده‌روه‌ی خۆشمان ململانێ له‌گه‌ڵ دژومنه‌كانی دیموكراسی بكه‌ین. چونكه هه‌موو ململانێیه‌ك له‌ناوخۆماندا لاوازمان ده‌كات، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو خۆ په‌روه‌رده‌كردنێك له‌ناوخۆماندا به‌هێزمان ده‌كات، هه‌موو ململانێیه‌كی عه‌قلانی له‌ده‌ره‌وه به‌هێزمان ده‌كات و وتیشی: هه‌موو ململانێه‌یكی عه‌قلانی به‌قۆناغ ناچێته پێشه‌وه ئه‌گه‌ر په‌روه‌رده‌ی ناوخۆیی به به‌رده‌وام به‌فكر، به‌فه‌لسه‌فه، به‌ئایدلۆجییه‌تی نوێ به‌رده‌وام خۆمان په‌روه‌رده نه‌كه‌ین.
PUKmedia راگه‌یاندنی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی
هەواڵی زیاتر
-
راوێژکاری جێگری سەرۆک وەزیران: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بەپرۆسەی سیاسی دەگەیەنێت
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27