ئه‌ڵمانیا.. په‌لاماری كه‌مپی په‌نابه‌ران به‌رده‌وامه‌و بۆته دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیدار
جیهان 07:12 PM - 2015-10-04.
كه‌ناڵی nt.v ی ئه‌ڵمانیا بڵاویكرده‌وه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 4/10/2015 ئاگر له‌كه‌مپێكی په‌نابه‌ران له‌شاری فریماری هه‌رێمی تورنگن كه‌وته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانی گیانی ههبوبێ.
پۆلیسی ئه‌و هه‌رێمه‌ش به‌دوری نازانێت كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره كه‌سانێكی له‌پشته‌وه بێت كه دژایه‌تی په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه وته‌بێژی پۆلیسی ناوچه‌كه رایگه‌یاند، ئاگره‌كه له‌هۆڵێكی وه‌رزشیدا كه‌وتۆته‌وه كه 10 په‌نابه‌ری تێدابووه به‌ڵام په‌نابه‌ران بێ زیان بوون.
لای خۆشیه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی تورنگنی ئه‌ڵمانیا كه‌سه‌ر بهچهپهكانی ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌ڵمانیایه رایگه‌یاند، به‌بیستنی هه‌واڵه‌كه توشی شۆك بووه، پێشیوایه ئه‌و ئاگره به‌ئه‌نقه‌ست بووه‌و مه‌به‌ستیش هێرشكردنبووه بۆسه‌ر ژیانی كه‌سانێك كه لهتۆرنگندا ده‌پارێزین.
سه‌رۆكی هه‌رێمه‌كه ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی به‌هێرش بۆسه‌ر به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی وهسفكردو راشیگه‌یاند، ناكرێت له‌م شاره‌دا رێگه‌بدرێت به‌كه‌سانێك توندوتیژی ئه‌نجامبده‌ن و هانی توندڕه‌وان بده‌ن.
شایانی باسه ڕۆژی 3/10/2015 به‌هه‌مان شێوه له‌و شاره‌دا ئاگر به‌ردرایه شوێنێكی تری ئاماده‌كراو بۆ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران، به‌ڵام له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئاگر كوژاندنه‌وه ئاگره‌كه كوژێندرایه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه بڕیاره ئه‌مڕۆ له‌ڕادیۆی فه‌رمی ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركل بۆچونی خۆی سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی په‌نابه‌ران راگه‌یه‌نێت.
كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بڵاویانكرده‌وه ئه‌نگێلا مێركل كه‌سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانی دیموكرات مه‌سیحی و یه‌كێتی كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌سیحی ده‌كات پابه‌ندبوونی خۆی بهرێكهوتننامهی جنێف سه‌باره‌ت به‌په‌نابه‌ران دوپات ده‌كاته‌وه، هه‌مانكات رایده‌گه‌یه‌نێت مامه‌ڵه‌ی رایكردن و جێبه‌جێكردنی كاروباری په‌نابه‌ران ده‌بێت به‌زوترین كات به‌ڕێوه‌بچێت و كۆتایی پێبێت، ئه‌وه‌ی مافی په‌نابه‌ری پێده‌درێت ڕێگه‌ی ژیانی خۆی لهتێكهل بوون به‌كۆمه‌ڵگاو فێربونی زمان و داخڵبوون به‌بازاڕی كاركردن ده‌گرێ، ئه‌وه‌یتر كه‌ڕه‌زامه‌ندی مافی په‌نابه‌ری وه‌رناگرێ ده‌بێ ئه‌م وڵاته جێبهێڵێت، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر هۆكاری ئابوری هاتوون به‌ڵام تا ئه‌و كاته‌ی ده‌نێردرێنه‌وه ده‌بێ وه‌ك ئینسان به‌ڕێزه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێ.
PUKmedia
شه‌هاب عوسمان-ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17