riklam

لەدهۆك پیاوێك هاوسەرەكەی كوشت و كۆتایی بەژیانی خۆشی هێنا

ژنان‌ 06:42 PM - 2015-10-04
تائێستا هۆكارەكەی نەزانراوە

تائێستا هۆكارەكەی نەزانراوە

پۆلیسی پارێزگای دهۆك رایدەگەیەنێت لەناحیەی سەرسەنگ پیاوێك بەچەكی كڵاشنكۆف هاوسەرەكەی كوشتوەو دواتریش بەهەمان چەك كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

رائیدی مافپەروەر هێمن سلێمان محەمەد بە PUKmediaی راگەیاند: ئەمڕۆ 2015/10/4 لەسەنتەری ناحیەی سەرسەنگی سەر بەپارێزگای دهۆك پیاوێك بەگوللـەی كڵاشنكۆف ژنەكەی كوشتوەو دوای روداوەكەش بەهەمان چەك كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە. 

وتیشی: ئەو پیاوە تەمەنی تەمەنی 36 ساڵانەو خێزانەكەشی 30 ساڵانە، خەڵكی ناحیەی بەعشیقە بوون و دواتر ئاوارەی سنوری پارێزگای دهۆك بوون، لەدوای خۆشیان سێ منداڵیان جێهێشتوە.

وتەبێژی پۆلیسی دهۆك ئاماژەی بەوەشدا كە بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ روداوەكە كراوەتەوەو تائێستا هۆكارەكەی نەزانراوە.

PUKmedia تایبەت    

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket