riklam

سلێمانی..رێكخراوه‌كانی ژنان داوای راگرتنی توندوتیژی ده‌كه‌ن

ژنان‌ 03:55 PM - 2015-10-04
به‌سه‌ بۆ توندوتیژیی و كوشتنی ژنان

به‌سه‌ بۆ توندوتیژیی و كوشتنی ژنان

رووداوه‌كانی كوشتنی ژنان و توندوتیژیه‌كان به‌ تایبه‌ت كوشتنی ژنه‌كه‌ی سلێمانی له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا كاردانه‌وه‌ی توندی رێكخراوه‌كانی ژنانی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌ و داوا له‌ لێپسراوانی هه‌رێم ده‌كه‌ن  رێگری بكرێت له‌و توندوتیژیانه‌ی كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ژنان ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ 4-10-2015, ژماره‌یه‌ك رێكخراو چالاكوانی ژنان  له‌ به‌رده‌م دادگای سلێمانی گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان رێكخستن و رایانگه‌یاند بێ ده‌نگ نابن به‌رامبه‌ر ئه‌و تونوتیژییانه‌ی كه‌ به‌رامبه‌ریان ده‌كرێت له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیشدا كه‌ ئاڕاسته‌ی به‌رپرسانی هه‌رێمیان كرد داوای راگرتنی توندوتیژیه‌كان و سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌یان كرد كه‌ توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ ژنان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

بێریڤان محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری گردبوونه‌وه‌كه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: كوشتنی سنور له‌ پاركی دایك و رووداوه‌كانی پێشووتر خراپی بارودۆخی ژنان پیشانده‌دات له‌ هه‌رێمی كوردستان.

 وتیشی داوا له‌ لێپسراوانی هه‌رێم ده‌كه‌ین هه‌نگاوی كرداری بنێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان و سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ پشتی تاوانه‌كانی كوشتنی ژنانه‌وه‌ن له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد رێكخراوه‌كانی ژنان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییه‌كانیان تا ئه‌و كاته‌ی سنورێك له‌ به‌رده‌م توندوتیژییه‌كاندا داده‌نرێت .

PUKmediaتایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket