قوباد تاڵه‌بانی: هه‌موومان له‌ئاست به‌رپرسیارێتی بین و چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان بكه‌ین
ی.ن.ک 02:33 PM - 2015-10-04.
قوباد تاڵه‌بانی رایده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌رێمی كوردستان روبه‌ڕووی چه‌ند قه‌یرانێك بووه‌ته‌وه، به‌ڵام نابێت وره رووخا‌و و ره‌شبین بین و ده‌بێت هه‌موومان له‌ئاست به‌رپرسیارێتییه‌كه بین و چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان بكه‌ین، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حكومه‌تێكی بنكه فراوانه‌و هه‌موومان به‌شدارین له‌باش و خراپی به‌رهه‌می ئه‌م حكومه‌ته.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 4/10/2015 قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی كرد‌و له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستن و له‌تیف شێخ عومه‌ر به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و كارگێڕ‌و به‌رپرسی كۆمیته‌كانی سنوری مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و كادیرانی مه‌ڵبه‌ند پێشوازیكرا.
سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه به‌ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد، دواتر له‌تیف شێخ عومه‌ر به‌خێرهاتنی قوباد تاڵه‌بانی كرد‌و ئاماژه‌ی به‌گرنگی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد بۆ خستنه‌ڕووی ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و كێشانه‌ی روبه‌ڕووی حكومه‌ت بوونه‌ته‌وه.
دواتر ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا باسی له‌ئامانجی ئه‌م كۆبونه‌وه‌ی كرد‌و وتی: ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و زنجیره كۆبونه‌وانه دێت كه پێشتر له‌گه‌ڵ مه‌كته‌به‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌نجامده‌درا، ئێستا ده‌ستمان كردووه‌ته‌وه به‌و كۆبونه‌وانه به‌مه‌به‌ستی تاووتوێ و گفتۆكردن له‌سه‌ر ره‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌ش.
له‌سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا قوباد تاڵه‌بانی باسی له‌ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان كرد‌و ئه‌م قه‌یرانانه‌ی كه به‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان گرتووه له‌سه‌ره‌تای پێكهێنانی ئه‌م كابینه‌یه‌و كاریگه‌رییه نه‌گه‌تیڤه‌كانی ئه‌و قه‌یرانانه به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا.
وتیشی: به‌داخه‌وه كوردستان ئێستا روبه‌ڕووی چه‌ند قه‌یرانێك بووه‌ته‌وه نه‌ك ته‌نها یه‌ك قه‌یران، قه‌یرانی داراییمان هه‌یه، شه‌ڕی داعش، هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره، قه‌یرانی سیاسی و پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، دابه‌زینی نرخی نه‌وت، ئه‌مانه هه‌موویان قه‌یرانی ئێستای هه‌رێمی كوردستانن، به‌ڵام ناشبێت ئێمه خۆمان له به‌رپرسیاریه‌تی بدزینه‌وه‌و وره‌مان رووخا‌و بێت، ده‌بێت پێكه‌وه كاربكه‌ین بۆ ده‌ربازبوون له‌قه‌یرانه‌كان و هه‌وڵی جددیتر بده‌ین بۆ چاره‌سه‌ر.
قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌رۆڵی حزبه‌كان كرد له‌م ههلومهرجهداو وتی: ده‌بێت حزب هاوكاری حكومه‌ت بێت بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان، راسته ئه‌ركی گه‌وره له‌سه‌ر حكومه‌ته به‌ڵام ده‌بێت حزبیش هاوكاری حكومه‌ت بێت له‌وسۆنگه‌یه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌قه‌یرانی ئابوری، قوباد تاڵه‌بانی داتا‌و ئامارێكی زۆر وردی خسته‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌داهات و فرۆشی نه‌وت و خه‌رجی حكومه‌ت و وتی: داهاتی سه‌ره‌كیمان بێگومان نه‌وته، به‌ڵام خۆزگه كه‌رتی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گومرگ و باج بوایه بۆئه‌وه‌ی له‌م دابه‌زینی نرخی نه‌وته له‌جیهاندا كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌نده نه‌بوایه.
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له‌هه‌رێمی كوردستان خه‌رجی حكومه‌ت زیاتره له‌داهات، بۆیه ئه‌مه كێشه‌یه‌كی ئابوری زه‌قی بۆ دروستكردووین و هه‌میشه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌داین هاوسه‌نگیه‌ك له‌نێوان داهات و خه‌رجی دروستبكه‌ین بۆئه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌مان نه‌بێت.
قوباد تاڵه‌بانی وتیشی: مانگانه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به 860 ملیار دینار هه‌یه ته‌نها بۆ پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران وه‌ك مافێكی ره‌وای ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه لهداموودهزگاكانی حكومه‌ت كارده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها پێویستی به‌بودجه‌یه‌كی زۆریش هه‌یه بۆ دابینكردنی سوته‌مه‌نی و وزه‌ی كاره‌با، بۆیه تائێستا‌و له‌كابینه‌كانی پێشووی حكومه‌تیش داهاتمان كه‌متر بووه لهخهرجیهكان.
سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌و نادادپه‌روه‌ریه‌ی حكومه‌تی فیدراڵ كرد به‌رامبه‌ر به‌هه‌رێمی كوردستان به‌بڕینی بودجه‌و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان، راشیگه‌یاند: ئێمه چه‌ندجارێكیش چووینه به‌غدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ناكۆكیانهو رێككهوتنێكیشمان ئیمزا كرد، به‌ڵام بهڕاستیهكهی دواجار به‌غدا پابه‌ند نه‌بوو به‌و رێككه‌وتنه‌و به‌پێی داهات و خه‌رجی خۆی بودجه‌ی بۆ هه‌رێم ده‌نارد.
وتیشی: ئێمه هه‌میشه هه‌وڵمانداوه به‌گفتوگۆیه‌كی زانستیانه به به‌ڵگه‌و ئامار كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین/ به‌ڵام به‌غدا ئه‌وه‌ی نه‌كرد له‌گه‌ڵ ئێمه.
دواتر ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا باسی له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ حزبه‌كان كرد‌و وتی: ئێمه وه‌ك یه‌كێتی هه‌میشه هه‌وڵمانداوه رۆڵێكی كاریگه‌ری میانڕه‌و ببینین و كێشه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ربكرێن به‌سازان و ته‌وافقی لایه‌نه‌كان.
لای خۆشیه‌وه له‌تیف شیخ عومه‌ر سه‌باره‌ت به‌خۆپیشاندانه‌كانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی پارێزگای سلێمانی وتی: ئێمه وه‌ك حزب و وه‌ك مه‌ڵبه‌ند به‌رپرسیاریه‌تیمان له‌سه‌رشانه‌و ده‌بێت هه‌موومان هاوكارو هه‌ماهه‌نگ بین له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و حزبه‌كانی تریش، ده‌بێت هه‌رچۆنیك بێت كاروباری هاووڵاتیان پهكنهخرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مووچه مافێكی ره‌وای فه‌رمانبه‌رانه‌و پێویسته له‌كاتی خۆیدا بدرێت.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24