riklam

عه‌بادی 48 سه‌عات بۆ مالكی داده‌نێت

عیراق 11:31 AM - 2015-10-04
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق

حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق داوا له‌ نوری مالكی ده‌كات له‌ماوه‌ی 48 سه‌عاتدا سه‌رجه‌م ئه‌و باره‌گاو مه‌كته‌به‌ تایبه‌تانه‌ چۆڵبكات كه‌ پێشتر له‌ ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا وه‌ریگرتوون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی نوری مالكی ئاشكرایده‌كات:  حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ماوه‌ی 48 سه‌عاتی بۆ نوری مالكی داناوه‌ تا سه‌رجه‌م ئه‌و باره‌گاو مه‌كته‌بانه‌ چۆڵبكات كه‌ پێشتر له‌ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی و جێگری سه‌رۆك كۆماریدا وه‌ریگرتوون.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیده‌گه‌یه‌نێت كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌ نوسراوی ره‌سمی داوای له‌ نوری مالكی كردوه‌ ئه‌و بینایانه‌ راده‌ستی  لایه‌نه‌ ره‌سمی و په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت بكاته‌وه‌.

ئه‌و داوایه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ چوارچێوه‌ی پلانی چاكسازییه‌كه‌یدا دێت كه‌ له‌ گرنگتریینان نه‌هێشنی پۆستی جێگرانی سه‌رۆك كۆمارو سه‌رۆك وه‌زیران و نه‌هێشتنی ده‌رماڵه‌ی پله‌ تایبه‌تیه‌كان هات.
 
PUKmedia ماڵپه‌ڕی دیجله‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket