كورته فیلمی ره‌ش و سپی خه‌ڵاتی فیستیڤاڵی "بلاك"ی به‌ده‌ستهێنا
ئەدەب وهونەر 09:24 AM - 2015-10-03خه‌ڵاتی فیستیڤاڵی "بلاك"ی به‌ده‌ستهێنا
كورته فیلمی "ره‌ش و سپی" له ده‌رهێنانی "جه‌لال ساعیدپه‌ناه" خه‌ڵاتی باشترین كورته فیلمی 30 مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "بلاك" له به‌رلینی به‌ده‌ستهێنا.
كورته فیلمی چیرۆكی "ره‌ش و سپی" Black and white له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "جه‌لال ساعیدپه‌ناه" و له به‌رهه‌مهێنانی به‌شی سینه‌مای دهۆك له هه‌رێمی كوردستان، له نوێترین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له به‌شی پێشبڕكێی "گێڕانه‌وه‌ی ئێكسپێرسیۆنیستی فیلم" له میانه‌ی 30 مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "بلاك"ی به‌رلین له دوو كاتی جیاوازدا له وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و ئه‌مریكا چووه سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماكان و توانی خه‌ڵاتی باشترین كورته به‌شی پێشبڕكێی ئه‌م فیستیڤاڵه به‌ده‌ستبهێنێت.
كۆمپانیای سینه‌مایی "ستاك فیلمی سنه" به به‌رپرسیارییه‌تی "سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ" و خاتوو "ڤیدا ساڵحی" كه كورته فیلمی "ره‌ش و سپی" له ئاستی دنیادا به شێوه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بڵاوده‌كرێته‌وه، له‌م خوله‌ی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "بلاك"ی به‌رلیندا به 11 فیلم و له به‌شی نمایشی تایبه‌تی "ستاك فیلم" و هه‌روه‌ها به‌شی پێشبڕكێی ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا به‌شدارییه‌كی به‌رچاوی هه‌بوو.
كورته فیلمی "ره‌ش و سپی" تا ئێستا له كۆمه‌ڵێك فیستیڤاڵی جۆراوجۆر له ئاستی دنیادا نمایشكراوه، له‌وانه: له به‌شی پێشبڕكێی پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "یه‌ك وڵات، یه‌ك فیلم" له فه‌ڕه‌نسا، له به‌شی پێشبڕكێی "شه‌قامه‌كان"ی بیست و چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "میدیاوهیڤ" له هه‌نگاریا، له به‌شی پێشبڕكێی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كورته فیلمی هیندستان ISFFI، له حه‌ڤده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "زانزیبار" له تانزانیا، له سی و یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كورته فیلمی "تاران"، له ده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "ئاكبانك" له توركیا، له فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "ئێسجاردی" له ئیتاڵیا، له فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "ئیستانبوول" له توركیا، له فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "بانكۆك" له تایله‌ندا و هه‌روه‌ها چه‌ندین فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی دیكه.
ئه‌م فیلمه به به‌شداریی له‌م فیستیڤاڵانه چه‌ندین خه‌ڵاتی گرینگیشی به‌ده‌ستهێناوه، له‌وانه: خه‌ڵاتی ئه‌نستیتۆی گۆته‌ی ئه‌ڵمانی بۆ باشترین كورته فیلمی به‌شی پێشبڕكێی كورته فیلمه‌كانی دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆك له هه‌رێمی كوردستان، خه‌ڵاتی باشترین فیلم و ته‌ندیسی فیستیڤاڵ به ناونیشانی باشترین په‌یامی "سه‌بر و خۆڕاگریی" له به‌شی پێشبڕكێی یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمه ماناییه‌كانی "فرێسكۆ" له ئه‌رمه‌نیستان، خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گرتن له به‌شی پێشبڕكێی شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "جهیپوور" له هیندستان، خه‌ڵاتی دووه‌می باشترین فیلم و ته‌ندیسی نوقه‌ریی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تیی سی و حوتهمین خولی نه‌ته‌وه‌یی و بیسته‌مین خولی نێوده‌وڵه‌تیی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی "دراما" له یۆنان، خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گرتن له به‌شی پێشبڕكێی هه‌ژده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئاوانكا" له پورتوگال و هه‌روه‌ها دیپڵۆمای فه‌خری باشترین ده‌رهێنان له بیست و حهوتهمین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "منداڵان و مێرمنداڵان" له شاری ئیسفه‌هان له وڵاتی ئێران.
ستافی ئاماده‌كردنی كورته فیلمی "ره‌ش و سپی" بریتین له:
نووسه‌ری سیناریۆ و ده‌رهێنه‌ر: جه‌لال ساعیدپه‌ناه، به‌رهه‌مهێنه‌ر: به‌شی سینه‌مای دهۆك له هه‌رێمی كوردستان و جه‌لال ساعیدپه‌ناه، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م: سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ، ئه‌كته‌ره‌كان: سارینا ته‌ره‌قی، سینا فه‌یزی، كاڵه ڕه‌شیدی، ئه‌فشین خدری، مێهدی فه‌یزی و چه‌ندین ئه‌كته‌ری دیكه، وێنه‌گر: ئه‌میر عه‌لی وه‌یسی، یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر: سیروان خزری، فۆتۆگرافه‌ر: ئیبراهیم عه‌لیپوور، ده‌نگدانه‌ر: به‌ھمه‌ن ئه‌رده‌ڵان، ده‌نگھه‌ڵگر: قادر قادری، مونتاژ: لوقمان سوخه‌نوه‌ر و مه‌رجان شیرازی، به‌رنامه‌داڕێژ و یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌می ده‌رهێنه‌ر: ڤیدا ساڵحی، یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر: ئه‌میر ناهیدی، دیزاینی سه‌حنه: جه‌لال ساعیدپه‌ناه، یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌می سه‌حنه: سه‌لاح ساعیدپه‌ناه، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌حنه: مێهدی خه‌لیلی، مونشی سه‌حنه: نه‌سرین میرهكی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئابووری: ساڵح عارف، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی راگه‌یاندنیی گشتی: مه‌نسوور جیهانی و مه‌نووچێهر جیهانی و به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌داره‌كات: سادق فه‌لاحی.
PUKmedia به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی كورته فیلمی "ڕه‌ش و سپی".
هەواڵی زیاتر
-
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24