riklam

لەهەڵەبجە یادی تاوانی مەرزەبۆتۆی ئیتالیا دەكرێتەوە

جینۆساید‌‌ 07:35 PM - 2015-10-01
پەیامی كۆتایهێنان بەجەنگ بەرزكرایەوە

پەیامی كۆتایهێنان بەجەنگ بەرزكرایەوە

ئەمڕۆ 2015/10/1 بەئامادەبوونی ئەركان حەسەن قائیمقامی هەڵەبجەو خدر كریم جێگری سەرۆكی شارەوانییەكانی جیهان بۆ ئاشتی و ژمارەیەك لە كەسوكاری شەهیدانی تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجە 71هەمین ساڵیادی تاوانی بۆردومانی  مەرزەبۆتۆی ئیتالیا لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە بەرز راگیرا. 

لای خۆشیەوە خدر كریم جێگری سەرۆكی شارەوانیەكان بۆ ئاشتی لەلێدوانیكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:  شاری مەرزەبۆتۆ بەوپێیەی لەساڵی 1944 كومەڵكوژی بەرامبەر كراوەو تەواوی شارەكە خاپور بووە، پەیوەندییەكی بەهێزیان هەیە لەگەڵ هەڵەبجەداو ئەمڕۆش خوێندكارانی قوتابخانەی مەرزەبۆتۆی هەڵەبجەو چین و توێژە جیاوازەكان پەیامی كۆتایی هێنانمان بەجەنگ بەرز كردەوە. 

وتیشی: مەرزەبوتۆ و هەلەبجە دەستە خوشی یەكترین و سالانە لەساڵیادی تاوانی هەڵەبجەو مەرزە بۆتۆدا هەردوولامان ساڵیادی تاوانەكان دەكەینەوەو پەیامی ئاشتی دەدەین بەدونیا.

جی باسە لە 24-9-1944 هێزەكانی ئەلمَانیا بۆردومانی شاری مەرزەبۆتۆیان كردو  زیاتر لە 700 كەس بوونە قوربانی و تەواوی شارەكە خاپور كرا.

PUKmedia فەرحان حەمەخان - هەڵەبجە 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket