riklam

كۆمپانیای سۆنی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی پله‌ی سته‌یشنی 4 ده‌خاته‌ڕوو

تەکنەلۆجیا 09:37 AM - 2015-10-01
له‌ زیادكردنی تایبه‌تمه‌ندیه‌كی تر وه‌ك به‌رزكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی ماوه‌ درێژ له‌ 10 خوله‌ك زیاتر

له‌ زیادكردنی تایبه‌تمه‌ندیه‌كی تر وه‌ك به‌رزكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی ماوه‌ درێژ له‌ 10 خوله‌ك زیاتر

كۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی وه‌شانی سێیه‌می بۆ ئامێری Play Station 4 تایبه‌ت به‌ یارییه‌ ڤیدیۆییه‌كان راگه‌یاند، كه‌ تێیدا چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی گرنگ و گۆڕانكاری نوێ كراوه‌ له‌وانه‌ ئه‌پلۆد كردنی راسته‌وخۆی ڤیدیۆكان بۆ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی راسته‌وخۆ له‌ ماڵپه‌ڕی یوتوب.

له‌ زیادكردنی تایبه‌تمه‌ندیه‌كی تر وه‌ك به‌رزكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی ماوه‌ درێژ له‌ 10 خوله‌ك زیاتر بۆ راسته‌وخۆی بۆ ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به‌ هۆی زیادكردنی فرمانێكی نوێ له‌كاتی به‌رزكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆكان بۆ ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌، هه‌روه‌ها زیادكردنی گواستنه‌وه‌ی راسته‌وخۆی ڤیدیۆكان له‌ رێگه‌ی ماڵپه‌ڕی یوتوبه‌وه‌.

یه‌كێك له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی تری، گرتنی وێنه‌ی شاشه‌ له‌كاتی یاریكردن و پاشه‌كه‌وت كردنی به‌ فۆڕماته‌كانی PNG و JPEG و به‌ كوالێتی به‌رز، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین چاككاری و گۆڕانكاری له‌ نامه‌كانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كراوه‌ له‌گه‌ڵ دانانی به‌شی توانج له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و هاوبه‌شی پێ كردنی وێنه‌ له‌ نێویاندا.


PUKmedia تۆڕی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری كوردی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket