نه‌وژین سۆران: وامده‌زانی ده‌بم به‌پاڵه‌وانی ناو فیلمه‌كان
چاوپێکەوتن 03:09 PM - 2015-09-30نه‌وژین سۆران
نه‌وژین سۆران ئه‌و بێژه‌ره‌ی كه‌ناڵی كوردساته كه شه‌وانه ده‌بێته میوانی ماڵه‌كانمان، له‌دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ PUKmedia وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێك ده‌داته‌وه‌و ئاشكرای ده‌كات كه سه‌ره‌تا ده‌ستیكردووه به‌كاری بێژه‌ی ترساوه‌و نه‌یزانیوه چۆن هه‌واڵ بخوێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێت كه هه‌موو كارێك گرانی و قورسی هه‌یه‌و پێویسته هه‌وڵی بۆ بده‌یت تا به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتوو بیت.
نه‌وژین سۆران كێیه؟
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی نه‌وژین كێیه؟ وتی: من نه‌وژین سۆران، له‌دایكبووی شاری سلێمانی گه‌ڕه‌كی سه‌رچنارم، به‌شی شانۆم له‌په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان ته‌واوكردووه‌و نزیكه‌ی 15 كاری شانۆییم هه‌یه، با ئه‌وه‌ش نه‌شارمه‌وه سه‌ره‌تا كه چوومه په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان وامده‌زانی ده‌بم به‌پاڵه‌وانی ناو فیلمه‌كان.
2012 هاتووه‌ته بواری راگه‌یاندن
له‌وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی له‌كه‌یه‌وه هاتویته‌ته نێو دونیای راگه‌یاندن؟ ئه‌و بێژه‌ره رایگه‌یاند: سه‌ره‌تای كاری راگه‌یاندنم بۆ ساڵی 2012 ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌ڕادیۆی ئێكس ئێف ئێم، سه‌ره‌تا ته‌نها خولیایه‌كی خۆم بوو، به‌ڵام له‌دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستمپێكرد هه‌موو هاوڕێیانم هاوكاری سه‌ره‌كی من بوون و تائێستاش له‌زۆر كاردا پرس و بۆچوونی یه‌كتر وه‌رده‌گرین.
ویستم له ده‌نگه‌وه ببم به ره‌نگ
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن كه‌ناڵی كوردساتی هه‌ڵبژاردووه بۆ كاركردن؟ نه‌وژین وتی: هه‌موو كارێك قورسی و گرانی خۆی هه‌یه، زۆرجار روبه‌ڕووی ئه‌و پرسیاره ده‌بمه‌وه پێمده‌ڵێن بۆ رادیۆی ئێكس ئێف ئێمت به‌جێهێشت؟ ده‌ڵێم مرۆڤ ده‌بێت هه‌میشه هه‌وڵبدات و به‌ره‌وپێش بچێت تا به‌رده‌وام بێت و سه‌ركه‌وتوو بێت، بۆیه منیش ویستم له‌ده‌نگه‌وه ببم به‌ڕه‌نگ، بۆ قورسی و ئاسانیش بێگومان ئه‌مكاره‌ی ئێستام وه‌كو (بێژه‌ری هه‌واڵ) قورستره، هه‌روه‌ك هه‌میشه ده‌ڵێم وه‌كو سه‌ربازی وایه، چونكه ده‌بێت هه‌موو رۆژێك ریش بتاشیت و جلوبه‌رگی ره‌سمی له‌به‌ر بكه‌یت و جله‌كانت ئوتو كرا‌و بێت، (به‌پێكه‌نینه‌وه) من هه‌رخۆم جل ئوتو ده‌كه‌م و هیوادارم (ئه‌ڤین)ی خێزانم دڵگران نه‌بێت لێم كه ئه‌م قسه‌یه ده‌ڵێم، به‌ڵام سیقه‌م به‌كه‌س نییه جلم بۆ ئوتو بكات.
سه‌ره‌تا نه‌مده‌زانی هه‌واڵ بخوێنمه‌وه
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پێشتر له‌ڕادیۆ كاری ته‌رفیهیت كردووه، به‌ڵام ئێستا به‌پێچه‌وانه‌وه كاری سیاسی و جددی ده‌كه‌یت، ئه‌مه له‌ڕووی ئه‌داو وتنه‌وه كێشه‌ی بۆ دروست نه‌كردوویت؟ نه‌وژین وتی: سه‌ره‌تا سه‌رم لێ شێوابوو، نه‌مده‌زانی ده‌بێت چۆن هه‌واڵ بخوێنمه‌وه، چونكه به‌ڕاستی هه‌ردووكیان راگه‌یاندنن به‌ڵام دوو دنیا‌و دوو شێوه‌ی زۆر جیاوازن، به‌ڵام به‌خۆشحاڵییه‌وه ئێستا راهاتووم و ئه‌وه‌م كه ده‌مبینن.
له‌كوردساته‌وه درێژه به‌كاری راگه‌یاندن ده‌ده‌م
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی نوێی چییه؟ ته‌نها وه‌ك بێژه‌ری هه‌واڵ به‌رده‌وام ده‌بێت یان بیرت له‌پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگ كردوه‌ته‌وه؟ ئه‌و بێژه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌مه‌یان له‌ده‌ستی خۆمدا نیه، چونكه له‌زۆر ده‌زگای تره‌وه داوام لێكراوه كاریان له‌گه‌ڵ بكه‌م چ وه‌كو پێشكه‌شكاری به‌رنامه چ وه‌كو بێژه‌ری هه‌واڵ، به‌ڵام تائێستا هیچ پلانێك نیه‌و له‌شاشه ئازیزه‌كه‌ی كوردساته‌وه درێژه به‌كاری راگه‌یاندن ده‌ده‌م.
PUKmedia ئا/ كۆچه‌ر عومه‌ر
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ نه‌خۆش وزیندانیان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24