riklam

پردی Oresund Bridge نیوه‌ی له‌ژێر ده‌ریاو نیوه‌ی له‌سه‌ر رووی ده‌ریا

هەمەرەنگ 07:13 PM - 2015-09-28
.

.

پردی Oresund Bridge ده‌كه‌وێته‌ نێوان سویدو دانیمارك یه‌كێكه‌ له‌پرده‌ درێژو به‌ناوبانگ و جوانه‌كانی ئه‌وروپا، له‌دروستكردنیدا پێشكه‌وتووترین شێوازو ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری به‌كارهاتووه‌.

شێوازی دروستكردنی ئه‌و پرده‌ به‌جۆرێكه‌ كه‌ نیوه‌ی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر رووی ده‌ریا، به‌ڵام هیچ كاتێك گیروگرفتی بۆ هاتووچۆی كه‌شتییه‌ به‌رزو گه‌وره‌كانی ناو ده‌ریاكه‌ دروست نه‌كردووه‌ له‌كاتێكدا به‌ژێریدا تێپه‌ڕده‌بن.

(تونێلی) پردی Oresund Bridge كه‌ده‌كه‌وێته‌ ژێر ده‌ریاوه‌ به‌یه‌كێك له‌تونێله‌ درێژه‌كانی ئه‌وروپا داده‌نرێت، كه‌ تێیدا كۆبنهاگنی پایته‌ختی دانیمارك و شاری مالمۆی سوید به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌.

سه‌ره‌تای بیرۆكه‌ی دروستكردنی ئه‌و پرده‌ بۆ ساڵی 1990 ده‌گه‌رێته‌وه‌ له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتی سویدو دانیمارك، وه‌ له‌ساڵی 1994 به‌كردار كه‌وته‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌.

هه‌روه‌ك به‌سه‌ركه‌وتووی له‌ساڵی 1999 كۆتایی به‌ كاره‌كانی پردی  Oresundهات، له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌شازاده‌ فیكتۆریا له‌سویدو شازاده‌ فریدریك له‌دانیمارك له‌ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌دا له‌سه‌ر ئه‌و پرده‌ رێكه‌وتنمامه‌یه‌كیان مۆركرد بۆ زیاتر گرێدان و به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات.

پردی Oresund Bridge به‌ڕه‌سمی له‌ساڵی 2004 به‌رووی هاوڵاتیاندا كرایه‌.

PUKmedia و-محه‌مه‌د به‌كر
ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket