riklam

گۆڤارێكی زانستی جیهانی توێژینه‌وه‌ی مامۆستایه‌كی كورد بڵاوده‌كاته‌وه‌

تەکنەلۆجیا 10:44 AM - 2015-09-02
(دكتۆر محه‌مه‌د یوسف میرزا)

(دكتۆر محه‌مه‌د یوسف میرزا)


Neutrophil Extracellular Traps Induce Trypsin Activation, Inflammation, and Tissue Damage in Mice with Severe Acute Pancreatitis.

ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ ناونیشانی توێژینه‌وه‌یه‌كی (دكتۆر محه‌مه‌د یوسف میرزا) یه‌، كه‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی باس له‌ گواستنه‌وه‌ی خڕۆكه‌ سپیه‌كان ده‌كات بۆ ناو په‌نكریاس له‌كاتی هه‌وكردنی به‌نكریاسدا له‌ به‌ناوبانگترین گوڤاری زانستی جیهانی ئه‌مریكی به‌ناوی
Gastroenteriology journal بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ببێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ بۆ تویژه‌ره‌وه‌كان له‌ زانكۆكانی پزیشكی-زانستی جیهانی، و خوێندكارانی خوێندنی باڵا له‌ تاقیگه‌ زانسته‌ پزیشكیه‌كان له‌ سه‌ر ئاستی جیهان.

له‌و باره‌یه‌وه‌ دكتور محه‌مه‌د یوسف میرزا مامۆستا له‌ كۆلێژی ده‌رمانسازی زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی هه‌ولێر وتی: ئه‌مه‌ یه‌كه‌م توێژینه‌وه‌م نیه‌ كه‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌ له‌ گوڤاره‌ زانسته‌ پزیشكیه‌كان، به‌ڵكو ئه‌وه‌ حه‌وته‌مین توێژینه‌وه‌مه‌ كه‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌، ئه‌و توێژینه‌وه‌ی ئێستام یه‌كه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان بروتینی neutrophil extracellular traps و هه‌وكردنی به‌نكریاس كه‌ له‌ تاقیگه‌ی كۆلێژی پزیشكی زانكۆی لوند-سوید ئه‌نجاممداوه‌، هه‌روه‌ها ناوه‌ڕۆكی توێژینه‌وه‌كه‌ بریتیه‌ له‌ میكانیزمی خرۆكه‌ سپیه‌كان و وه‌ ده‌وریان له‌ نه‌خۆشی به‌نكریاس و چۆنیه‌تی كۆنتروڵكرنی نه‌خۆشیه‌كه‌ كه‌ ناسراوه‌ به‌ (پنكریاتایتس). تائێستا میكانیزمی خرۆكه‌ سپیه‌كان به‌ ته‌واوه‌تی روون نیه‌ و كه‌ به‌ چ میكانیزمیك به‌شدارده‌بن له‌ نه‌خۆشیه‌كه‌. ئه‌و توێژینه‌وه‌ به‌شێك له‌و میكانیزمه‌ی رونكردوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی ده‌رمان دژی ئه‌و پروتینه‌ بوه‌ته‌ هۆی كۆنتروڵكردنی نه‌خۆشیه‌كه‌.

گۆڤاری Gastroentriology journal گۆڤارێكی زانستی پزیشكییه‌ له‌ وڵاتی ئه‌مریكا ده‌رده‌چێت و یه‌كێكه‌ له‌به‌ناوبانگترین گۆڤاره‌ زانستییه‌ پزیشكییه‌كانی جیهان،   زۆرینه‌ی توێژینه‌وه‌كانی پزیشكی كه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێن  بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ له‌ گۆڤاره‌كه‌، كه‌ له‌ئاستێكی زانستی به‌رزدان، هه‌ر به‌وهۆیه‌وه‌  خوێندكارانی پزیشكی له‌ زانكۆكانی جیهان وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی پزیشكی سود له‌ نوسین و لێكۆلینه‌وه‌كانی ئه‌و گۆڤاره‌ وه‌رده‌گرن
 دكتۆر محه‌مه‌د یوسف میرزا خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ماسته‌ره‌ له‌ بواری فسیۆلۆجی له‌ زانكوی گلاسكۆ له‌وڵاتی به‌ریتانیا و دكتوراكه‌شی له‌ زانكوی لوند وڵاتی سوید له‌ بواری فسیۆلۆجی به‌ده‌ستهیناوه‌. 

له‌ئێستادا خۆی و خاتوو  رۆندكی هاوسه‌ری وه‌ك ته‌نها كورد بانگهێشتی كۆنفراسێكی زانستی ته‌ندروستی كراون له‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا .

PUKmedia  زانا گه‌ڵاڵی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket