riklam

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: یه‌كێتی خاوه‌ن هه‌ڵوێستی سیاسی خۆیه‌تی

کوردستان 10:37 AM - 2015-09-02
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی

ئه‌ندامێكی سه‌ركرادایه‌تی رایده‌گه‌یه‌نێت یه‌كێتی سوره‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌ سیاسیه‌كانی خۆی، وتیشی: كۆبوونه‌وه‌ی چوار لایه‌نه‌كه‌ بۆ وه‌رگرتنی بڕیارێكه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ پێنج قۆڵیه‌كه‌ له‌سه‌ر پرسی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان چوار لایه‌نه‌كه‌ (یه‌كێتی، گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ) بۆ وه‌رگرتن و گه‌یشتن به‌ بڕیارێكی هاوبه‌شه‌ سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌ پێنج قۆڵیيه‌كان.

وتیشی: كۆبوونه‌وه‌ پێنج قۆڵیه‌كان تایبه‌ت به‌ پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم تائێستا ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی نه‌بووه‌، ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی كه‌ بڕیاره‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 6-9-2015 له‌  نێوان ئه‌و لایه‌نانه‌دا ئه‌نجامبدرێت و پێده‌چێت كۆبوونه‌وه‌یه‌كی یه‌كلایكه‌ره‌وه‌بێت.

ئه‌و ئه‌ندام سه‌ركردایه‌تیه‌ راشیگه‌یاند: یه‌كێتی خاوه‌ن هه‌ڵوێستی سیاسی خۆیه‌تی و سوره‌ كار به‌و پڕۆژه‌یه‌ ده‌كات كه‌ له‌ په‌رله‌مان پێشكه‌شی كردوه‌.

PUKmedia كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket