riklam

له‌ وه‌رزێكی نوێدا په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌

کوردستان 09:42 AM - 2015-09-02
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان بابه‌تێكی تایبه‌ت له‌خۆ ناگرێت

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان بابه‌تێكی تایبه‌ت له‌خۆ ناگرێت

دوای پشووی هاوینه‌، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ  2-9-2015 جارێكی دیكه‌ كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

بێگه‌رد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وز له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سه‌عات 11 ی سه‌رله‌به‌یانی جارێكی دیكه‌ كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

وتیشی: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان بابه‌تێكی تایبه‌ت له‌خۆ ناگرێت، به‌ڵكو ته‌نها ئاماژه‌دان ده‌بێت به‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان و خوێندنه‌وه‌ی وتارێك له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه‌.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket