riklam

ئه‌مڕۆ چوار لایه‌نه‌كه‌ كۆده‌بنه‌وه‌

کوردستان 09:40 AM - 2015-09-02
.

.


بڕیاره‌ سه‌عات 10ی به‌یانی ئه‌مڕۆ 2-9-2015 چوار لایه‌نه‌كه‌ له‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆببنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له‌ یه‌كێتی و گۆڕان و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ له‌ شاری سلێمانی كۆده‌بنه‌وه‌.

به‌ پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و چوار لایه‌نه‌ بۆ تاوتوێكردنی كۆبوونه‌وه‌ پێنج قۆڵیه‌كانه‌ كه‌ تایبه‌تبوو به‌ پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

وتیشی: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵیدا لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ هیچ رێككه‌وتنێك پێده‌چێت له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان چوار لایه‌نه‌كه‌ بڕیارێك له‌و باره‌یه‌وه‌ بدرێت.

PUKmedia هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket