riklam

پارێزه‌رێك بێ به‌رامبه‌ر كار بۆ ژنان ده‌كات

ژنان‌ 09:33 AM - 2015-09-02
پارێزه‌ر سه‌یران عه‌بدول ره‌حمان

پارێزه‌ر سه‌یران عه‌بدول ره‌حمان

پارێزه‌ر سه‌یران عه‌بدول ره‌حمان، هاوكات راوێژكاره‌ بۆ هه‌موو بواره‌ یاساییه‌كان له‌سه‌رجه‌م دادگاكاندا، هه‌روه‌ها به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیای لۆیه‌ر بۆ راوێژكاری یاسایی له‌ دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ PUKmedia وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ی دایه‌وه‌.


پرسیار/ وه‌ك ژنێك سه‌رپه‌رشتیاری كۆمپانیایه‌كی یاسایی  ده‌كه‌ن ئایا  له‌و كۆمپانیایه‌دا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كێشه‌ له‌ خۆده‌گرێت ؟
وه‌ڵام / كۆمپانیاكه‌مان یاساییه‌ و كێشه‌و گرفته‌ جۆراو جۆره‌كان چاره‌سه‌رده‌كات و تایبه‌تمان نه‌كردوه‌ به‌ یه‌ك جۆر كێشه‌وه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی  گشتی كاره‌كان چاره‌سه‌رده‌كه‌ین به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان كارده‌كه‌ین.

پرسیار/كاریگه‌ری تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چۆنه‌ له‌سه‌ر  زیادبوونی كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ؟

وه‌ڵام/ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ به‌ هۆی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ كێشه‌كان رۆژ  دوای  رۆژ  روو له‌ زیادبونه‌و هۆكارێكی كه‌ تاك له‌ رێگه‌ی تۆڕ كۆمه‌ڵاتیه‌كانه‌وه‌ زیاتر كرانه‌وه‌ و  زیاتر به‌ هه‌موو دونیادا ناسینی كه‌سانی نوێ و گۆڕینه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕ و به‌ ده‌ستهێنانی زانیاری كه‌سی و ئاشنابون و له‌ ئه‌نجامدا خێزانه‌كان به‌ یه‌ك ده‌زانن ئه‌مه‌ش قبوڵكراو نیه‌ له‌ رووی داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵاتیه‌وه‌ بۆیه‌ كێشه‌ی خێزانی دروست ده‌بێت چه‌ندین كێشه‌ی هاوشێوه‌ی یه‌ك و جیاواز به‌رۆكی خێزانه‌كان ده‌گرێت.

پرسیار/ ئایا هه‌تا چه‌ند به‌ ده‌م كێشه‌ی ژنانه‌وه‌ن خۆتان سه‌رپه‌رشتیاری كۆمپانیایه‌كی یاسای ده‌كه‌ن ؟
وه‌ڵام/ وه‌ك خودی خۆم  وه‌كو پارێزه‌رێك چ وه‌ك كۆمپانیا هه‌موو كاتێك پشتگیری ژنان ده‌كه‌م ته‌نیا بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی یاساییه‌كان و هه‌موو راوێژێكی یاساییم بۆ ژنان به‌بێ به‌رامبه‌ره‌ و هه‌روه‌ها هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌م بۆ هاوكاری ژنان ته‌نیا بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان.

پرسیار/ ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ی و كارو چالاكیه‌كانتان چیه‌ له‌ كۆمپانیا ؟
له‌ وه‌ڵام/ پڕۆژه‌و چالاكی تایبه‌تمان هه‌یه‌ بۆ پارێزه‌ره‌ ژنه‌ نوێیه‌كانیش كه‌ هه‌موو شه‌ش مانگ جارێك خولی فێربوونی پارێزه‌ریان بۆ ده‌كه‌ینه‌وه‌ و له‌ كۆتایدا بڕوانامه‌ی تایبه‌تی به‌ بواره‌كه‌ پێده‌به‌خشین.

پارێزه‌ر سه‌یران عه‌بدول ره‌حمان ساڵی 1975 له‌ سلێمانی له‌ دایك بووه‌ و به‌كالۆریس له‌ یاسا و رامیاری،پارێزه‌ره‌ به‌ پله‌ی راوێژكار و بۆ هه‌موو بواره‌ یاساییه‌كان له‌ هه‌موو دادگاكاندا، هه‌روه‌ها به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیای لۆیه‌ر بۆ راوێژكاری یاسایی.

PUKmedia دیمانه‌/تریفه‌ حه‌سه‌ن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket