riklam

هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكا هێرشده‌كه‌نه‌ سه‌ر داعش

جیهان 09:23 AM - 2015-09-02
چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی داعش كوژراون

چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی داعش كوژراون

رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست له‌ ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگری CIA ئه‌مریكا ئۆپراسیۆنێكیان له‌ناو خاكی سوریا دژ به‌داعش ئه‌نجامداوه‌.

 

رۆژنامه‌كه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: له‌ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا  كه‌ به‌پێی زانیاری وردی هه‌واڵگری ئه‌مریكا و ده‌زگای هه‌واڵگری CIA بووه‌، جگه‌ له‌كوژرانی ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی داعش سه‌ركرده‌یه‌ك به‌ناوی جنێد حسێن كه‌ به‌ڕه‌گه‌ز به‌ریتانیه‌ كوژراوه‌ . 

 

رۆژنامه‌كه‌ له‌ سه‌ر زاری دوو فه‌رمانده‌ی باڵای سه‌ربازی ئه‌مریكا زانیاریه‌كانی گواستووه‌ته‌وه‌و ئاشكرایكردوه‌: له‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا ژووی دژه‌ تیرۆری CIA رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بووه‌و به‌پێی ئه‌و ئامانج و پیلانه‌ی دایانناوه‌ توانیویانه‌ سه‌ركه‌وتووبن له‌ زیانگه‌یاندن به‌داعش .

 

 به‌ڵام تاكو ئێستا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا به‌ره‌سمی ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی ئاشكرانه‌كردوه‌و ناسنامه‌ی سه‌ركرده‌ كوژراوه‌كانی نه‌خستووه‌ته‌ڕوو . 

 

 

PUKmedia  و، سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket