riklam

به‌ڤیدیۆ.. ته‌رمی گه‌نجێكی كورد له‌به‌رده‌م جاندرمه‌ی توركیا

کوردستان 08:45 AM - 2015-09-02
هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی ده‌كرێنه‌ ئامانج

هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی ده‌كرێنه‌ ئامانج

شه‌ڕو خۆپیشاندان له‌ته‌واوی ناوچه‌كانی باكوری كوردستان به‌رده‌وامه‌ و حكومه‌تی توركیاش ده‌ستی به‌ ناردنی هێزی زیاتر و چڕكردنه‌وه‌ی كاری هه‌واڵگری به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌ سنوریه‌كانی باكور – باشور و ره‌وانه‌كردنی فڕۆكه‌ سیخوڕی بۆ سه‌ر چیابه‌رزه‌كانی قه‌ندیل. 

 

له‌به‌رامبه‌ریشدا و له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌ناوچه‌كانی شه‌مدینان و ماردین و هه‌كاری و نازمیه‌ و سلۆپی و ئامه‌د و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر زیاتر له‌ 10 هاووڵاتی مه‌ده‌نیان شه‌هیدكردوه‌. 

 

ئه‌حمه‌د ئه‌كتاش چالاكوانی سیاسی ئه‌و زانیاریانه‌ی بۆ PUKmedia  پشتڕاستكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: جاندرمه‌ و هێزه‌كانی سوپای توركیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ره‌حم به‌ هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی ناكه‌ن و زیانی زۆریان پێگه‌یاندون و تاكو ئێستا شه‌ش كه‌س كه‌ یه‌كێكیان ژنه‌ به‌قه‌ناش شه‌هیدكراون. 

 

رونیشكرده‌وه‌: توركیا ترسی لێنشتووه‌و بۆ خالیكردنه‌وه‌ی ترسه‌كه‌ی تۆڵه‌ له‌ هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی ده‌كاته‌وه‌ . 

ئه‌و چالاكوانه‌ ئاشكرایكرد: له‌ناوچه‌ی نازمیه‌ی سه‌ربه‌ سلۆپی 16 پۆلیس له‌ دوو رۆژی رابردوو كوژراون . 

 

PUKmedia   سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket