riklam

كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێك له‌ پاریس ژماره‌یه‌ك كوژراوی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

جیهان 08:43 AM - 2015-09-02
كوژرانی هه‌شت كه‌س و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی تری لێده‌كه‌وێته‌وه‌

كوژرانی هه‌شت كه‌س و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی تری لێده‌كه‌وێته‌وه‌

كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێك له‌ناوه‌ندی شاری پاریس له‌ناوچه‌ی گوته‌ كوژرانی هه‌شت كه‌س و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی تری لێده‌كه‌وێته‌وه‌. 

 

به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌كانی فه‌ره‌نسا، ئاگر له‌ نهۆمی پێنجه‌می بینایه‌ك له‌ناوچه‌ی گوته‌ی ناوه‌ندی شاری پاریس كه‌وتووه‌ته‌وه‌، به‌پێی زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان هه‌شت كوژراو ژماره‌یه‌ك برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌: زیاتر له‌ 100 كارمه‌ندی ئاگر كوژێنه‌وه‌ ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ كراون و تاكو به‌ره‌به‌یان هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌یانداوه‌. 

له‌باره‌ی هۆكاره‌كه‌یه‌وه‌، تاكو ئێستا پۆلیسی پاریس هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه‌و هه‌وڵی رزگاركردنی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ ده‌ده‌ن كه‌ له‌ناو بیناكه‌ گیریان خواردوه‌. 

 

 

PUKmedia  سه‌رچاوه‌ : گاردیان 

 

56595292015_fdf.png

406292015_ers.png

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket