riklam

داعش هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر سوپا له‌ ئه‌نبار

عیراق 08:36 AM - 2015-09-02
12 سه‌ربازی سوپاو ئه‌ندامی میلیشیا چه‌كدارییه‌كان كوژران

12 سه‌ربازی سوپاو ئه‌ندامی میلیشیا چه‌كدارییه‌كان كوژران

له‌ زنجیره‌یه‌ك هێرشی تیرۆرستاندا له‌ پارێزگای ئه‌نبار ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی و چه‌كداری ئه‌و هێزانه‌ی كه‌ شه‌ڕی تیرۆر ده‌كه‌ن كوژران.

سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی عیراق له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ ماڵپه‌ڕی ئه‌سۆشه‌یتدد پرێس-ی رایگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی بۆردومانی تیرۆرستانی داعش بۆسه‌ر بنكه‌یه‌یكی سه‌ربازی له‌ شارۆچكه‌ی حه‌دیسه‌ی سه‌ربه‌ پارێزگای ئه‌نبارو دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی و ته‌قاندنه‌وه‌ی سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو له‌ ناوچه‌كه‌ 12 سه‌ربازی سوپاو ئه‌ندامی میلیشیا چه‌كدارییه‌كان كوژران.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان هه‌ستان به‌ بۆردومانكردنی تیرۆرستانی داعش له‌ هه‌مان شوێن له‌ ئه‌نجامدا 13 تیرۆرست كوژران.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket