riklam

به‌ڤیدیۆ ..له‌سنه‌ گۆرانی بۆ شه‌نگال و كۆبانێ ده‌ڵێت

ئاگاداری 10:47 PM - 2015-09-01
.

.

یه‌لدا عه‌باسی  كچه‌ هونه‌رمه‌ندی كوردی خه‌ڵكی خوراسان له‌ رۆژهه‌ڵات ، له‌كاتی وتنی گۆرانی بۆ شه‌نگال و كۆبانێ له‌ ڤیستیڤاڵی هونه‌ری شاری سنه‌ به‌هۆی خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵی له‌ناوه‌ڕاستی پێشكه‌شكردنی پارچه‌ میوزیكێك ده‌ستی هه‌ڵگرت و له‌سه‌ر شانۆ هاته‌ خواره‌وه‌ . 

 

یه‌لدا عه‌باسی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ووتی : ئه‌گه‌ر له‌ به‌ر رێزی جه‌ماوه‌ره‌كه‌م نه‌بوایه‌ هۆڵه‌كه‌شم به‌جێده‌هێشت ، به‌ڵام من جه‌ماوه‌ره‌كه‌م خۆشده‌وێت ، جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌و كاره‌م بۆ شه‌نگال و كۆبانێ كردوه‌ ، كه‌ ره‌مزی ناساندنی گه‌له‌كه‌من به‌هه‌موو جیهان . 

 

 له‌ ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا یه‌ڵدا عه‌باسی به‌رهه‌مه‌ ناوازه‌كه‌ی پێشكه‌شكرد ، كه‌ به‌كۆبانێ و شه‌نگال تۆماریكردبوو.

دوای ڤیستیڤاڵه‌كه‌ش یه‌ڵدا خه‌ڵاتی رێزلێنانی ره‌تكرده‌وه‌ . 

 

PUKmedia   سامان یاروه‌یس 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket